ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

external-link copy
60 : 11

وَأُتۡبِعُواْ فِي هَٰذِهِ ٱلدُّنۡيَا لَعۡنَةٗ وَيَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِۗ أَلَآ إِنَّ عَادٗا كَفَرُواْ رَبَّهُمۡۗ أَلَا بُعۡدٗا لِّعَادٖ قَوۡمِ هُودٖ

ھەر لەم دونیایەدا سووکی و ڕسوایی و دووری لە ڕەحمەتی خوا بوو بە بەشیان، وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا دیسان لە ڕەحمی خوا بە دوورن، ئەویش لەبەر ئەوەی بێباوەڕبوون بە خوای گەورە، دەی ھۆشیاربن و بزانن کە خوای گەورە گەلی عادی لە ھەموو خێر و خۆشییەک دوور خستەوە و نزیکی کردنەوە لە ھەموو خراپە و شەڕێک. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• من وسائل المشركين في التنفير من الرسل الاتهام بخفة العقل والجنون.
یەکێک لەو ھۆکارانەی کە بتپەرست و موشریکەکان بەکاریان دەھێنا بۆ دوورکەوتنەوە لە بانگەوازی پێغەمبەران تۆمەتبار کردنیان بوو بە شێتی و عەقڵ سووکی. info

• ضعف المشركين في كيدهم وعدائهم، فهم خاضعون لله مقهورون تحت أمره وسلطانه.
لاوازی بتپەرست و موشریکەکان لەو فڕوفێڵ و دوژمنایەتییەی بەرامبەر پێغەمبەران ئەنجامیان دەدا، ئەوە بوو کە ئەوان لە ژێر موڵک و دەسەڵاتی خوادان، وە بە ھیچ شێوەیەک ناتوانن لێی درەچن. info

• أدلة الربوبية من الخلق والإنشاء مقتضية لتوحيد الألوهية وترك ما سوى الله.
بەڵگە و نیشانەکانی پەروەردگارییەتی خوا لە دروستکراو و مەخلوقاتەکانیدا ئەوە دەخوازێت کە مرۆڤ دانبنێت بەبوونی یەک خوای بەدەسەڵات، وە وازیش بھێنێت لە ھەموو خوایەکی تری درۆینەی جگە لەزاتی (اللە) تەعالا. info