ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

external-link copy
59 : 11

وَتِلۡكَ عَادٞۖ جَحَدُواْ بِـَٔايَٰتِ رَبِّهِمۡ وَعَصَوۡاْ رُسُلَهُۥ وَٱتَّبَعُوٓاْ أَمۡرَ كُلِّ جَبَّارٍ عَنِيدٖ

ئەمەش بەسەرھاتی گەلی عاد بوو کە بێباوەڕ بوون بە بەڵگە و نیشانەکانی پەروەردگاریان، وە سەرپێچی پێغەمبەرەکەیان کرد، وە گوێڕایەڵ و فەرمانبەرداری ھەموو کەسێکی زۆردار و لەخۆبایی و سەرکەش بوون کە بەھەق و ڕاستی ڕازی نابن و ملکەچی نابن. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• من وسائل المشركين في التنفير من الرسل الاتهام بخفة العقل والجنون.
یەکێک لەو ھۆکارانەی کە بتپەرست و موشریکەکان بەکاریان دەھێنا بۆ دوورکەوتنەوە لە بانگەوازی پێغەمبەران تۆمەتبار کردنیان بوو بە شێتی و عەقڵ سووکی. info

• ضعف المشركين في كيدهم وعدائهم، فهم خاضعون لله مقهورون تحت أمره وسلطانه.
لاوازی بتپەرست و موشریکەکان لەو فڕوفێڵ و دوژمنایەتییەی بەرامبەر پێغەمبەران ئەنجامیان دەدا، ئەوە بوو کە ئەوان لە ژێر موڵک و دەسەڵاتی خوادان، وە بە ھیچ شێوەیەک ناتوانن لێی درەچن. info

• أدلة الربوبية من الخلق والإنشاء مقتضية لتوحيد الألوهية وترك ما سوى الله.
بەڵگە و نیشانەکانی پەروەردگارییەتی خوا لە دروستکراو و مەخلوقاتەکانیدا ئەوە دەخوازێت کە مرۆڤ دانبنێت بەبوونی یەک خوای بەدەسەڵات، وە وازیش بھێنێت لە ھەموو خوایەکی تری درۆینەی جگە لەزاتی (اللە) تەعالا. info