Vertaling van de betekenissen Edele Qur'an - De Koerdische vertaling - Salahaddin

Pagina nummer:close

external-link copy
41 : 70

عَلَىٰٓ أَن نُّبَدِّلَ خَيۡرٗا مِّنۡهُمۡ وَمَا نَحۡنُ بِمَسۡبُوقِينَ

[ عَلَى أَنْ نُبَدِّلَ خَيْرًا مِنْهُمْ ] كه‌ ئه‌مانه‌ له‌ناو به‌رین وه‌ كه‌سانێك له‌مان باشتر بێنین كه‌ گوێڕایه‌ڵی ئێمه‌ بكه‌ن و سه‌رپێچیمان نه‌كه‌ن وه‌كو چه‌نده‌ها ئوممه‌تانی ترمان له‌ناو بردووه‌، یان توانامان هه‌یه‌ له‌ رۆژى قیامه‌ت به‌ لاشه‌ى باشتر له‌وه‌ى خۆیان زیندوویان بكه‌ینه‌وه‌ [ وَمَا نَحْنُ بِمَسْبُوقِينَ (٤١) ] وه‌ هیچ كه‌سێكیش نیه‌ كه‌ زاڵ بێت به‌سه‌ر ئێمه‌دا و بێده‌سه‌ڵات و ده‌سته‌وه‌ستانمان بكات. info
التفاسير:

external-link copy
42 : 70

فَذَرۡهُمۡ يَخُوضُواْ وَيَلۡعَبُواْ حَتَّىٰ يُلَٰقُواْ يَوۡمَهُمُ ٱلَّذِي يُوعَدُونَ

[ فَذَرْهُمْ يَخُوضُوا وَيَلْعَبُوا حَتَّى يُلَاقُوا يَوْمَهُمُ الَّذِي يُوعَدُونَ (٤٢) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - لێیان بگه‌ڕێ و وازیان لێبێنه‌ با ڕۆبچن له‌ناو باتڵ و پووچه‌ڵ و كوفرو عینادی خۆیاندا، وه‌ یاری بكه‌ن له‌ دونیاداو سه‌رقاڵی به‌زمی خۆیان بن تا ئه‌گه‌نه‌ ئه‌و ڕۆژه‌ی كه‌ ئێمه‌ هه‌ڕه‌شه‌مان لێ كردوون و ڕووبه‌ڕووی ئه‌و ڕۆژه‌ ئه‌بنه‌وه‌ كه‌ ڕۆژی قیامه‌ته‌و له‌وێ سزایان ئه‌ده‌ین. info
التفاسير:

external-link copy
43 : 70

يَوۡمَ يَخۡرُجُونَ مِنَ ٱلۡأَجۡدَاثِ سِرَاعٗا كَأَنَّهُمۡ إِلَىٰ نُصُبٖ يُوفِضُونَ

[ يَوْمَ يَخْرُجُونَ مِنَ الْأَجْدَاثِ سِرَاعًا ] له‌و ڕۆژه‌دا كه‌ ڕۆژی قیامه‌ته‌ له‌ناو گۆڕه‌كانیان ده‌رئه‌چن به‌ خێرایی [ كَأَنَّهُمْ إِلَى نُصُبٍ يُوفِضُونَ (٤٣) ] وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ ئاڵاو به‌یداخێكیان بۆ داكوترابێ و هه‌موویان به‌خێرایی به‌ره‌و ئه‌وێ بڕۆن و پێشبڕكێ بكه‌ن، یاخود وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ بۆ لای بتێك بڕۆن به‌خێرایی هه‌روه‌كو چۆن له‌ دونیادا به‌خێرایی به‌ره‌و پیری ئه‌ڕۆیشتن. info
التفاسير:

external-link copy
44 : 70

خَٰشِعَةً أَبۡصَٰرُهُمۡ تَرۡهَقُهُمۡ ذِلَّةٞۚ ذَٰلِكَ ٱلۡيَوۡمُ ٱلَّذِي كَانُواْ يُوعَدُونَ

[ خَاشِعَةً أَبْصَارُهُمْ تَرْهَقُهُمْ ذِلَّةٌ ] چاویان شۆڕو زه‌لیله‌و سه‌ربه‌رز ناكه‌نه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌زانن چ سزایه‌ك چاوه‌ڕێیان ئه‌كات وه‌ زه‌لیلی دایپۆشیون [ ذَلِكَ الْيَوْمُ الَّذِي كَانُوا يُوعَدُونَ (٤٤) ] ئا ئه‌مه‌ ئه‌و ڕۆژه‌یه‌ كه‌ ئێوه‌ هه‌ڕه‌شه‌تان لێ ده‌كرا پێى كه‌ ڕۆژی قیامه‌ته‌و ئه‌لێره‌دا سزای خۆتان وه‌رئه‌گرن، والله اعلم. info
التفاسير: