Vertaling van de betekenissen Edele Qur'an - Koerdische vertaling van de samenvatting van de tafsier van de Heilige Koran.

الغاشیة

Het doel van deze surah:
التذكير بالآخرة وما فيها من الثواب والعقاب، والنظر في براهين قدرة الله.
بە بیردا هێنانەوەى قیامەت و ئەوەى تێیدایە لە پاداشت و سزا و تێڕوانین بۆ بەڵگەکانى توانا و دەسەڵاتی خواى گەورە. info

external-link copy
1 : 88

هَلۡ أَتَىٰكَ حَدِيثُ ٱلۡغَٰشِيَةِ

-ئەی پێغەمبەر- ئایا دەنگ وباسی ڕۆژە داپۆشەرەکەت پێگەشتووە (ڕۆژی دوایی کە بەناڕەحەتیەکانی تەواوی خەڵکی وبەدیهێنراوەکان دادەپۆشێت لەو ڕۆژەدا)؟! info
التفاسير:

external-link copy
2 : 88

وُجُوهٞ يَوۡمَئِذٍ خَٰشِعَةٌ

لەڕۆژی قیامەتدا خەڵکی بەدبەختن یان بەختەوەرن، بۆیە ڕووخساری بەدبەختەکان لەو ڕۆژەدا زەلیل وڕیسوا وشەرمەزارە. info
التفاسير:

external-link copy
3 : 88

عَامِلَةٞ نَّاصِبَةٞ

خاوەنی ئەو ڕووخسارانە، ھەوڵدەرێکی ڕەنجەڕۆن، کۆت وزنجیر کراوەتە گەردن وپێیەکانیان وپێی ڕادەکێشرێن. info
التفاسير:

external-link copy
4 : 88

تَصۡلَىٰ نَارًا حَامِيَةٗ

خاوەنی ئەو ڕووخسارانە دەچنە ناو ئاگرێکی ھەرە گەرمەوە، ئاھو ناڵە ناڵیانه بەدەست گەرمیەکەیەوە. info
التفاسير:

external-link copy
5 : 88

تُسۡقَىٰ مِنۡ عَيۡنٍ ءَانِيَةٖ

وە لەسەرچاوەیەکی گەرم وکوڵ بەکوڵ ئاویان دەدرێتێ. info
التفاسير:

external-link copy
6 : 88

لَّيۡسَ لَهُمۡ طَعَامٌ إِلَّا مِن ضَرِيعٖ

خۆراکیشیان تەنھا لە دڕکێکی تفت وتاڵی وشکە، کە خراپترین خواردن وبۆگەنترینیانە، پێی دەوترێت (شیبریق:الشِّبْرِق) ئەگەر وشک ببێتەوە ژەھراوی دەبێت. info
التفاسير:

external-link copy
7 : 88

لَّا يُسۡمِنُ وَلَا يُغۡنِي مِن جُوعٖ

ئەویش نە گۆشتی پێدەگرن وقەڵەو ببن پێی ونە برسێتیشیان پێدەشکێت. info
التفاسير:

external-link copy
8 : 88

وُجُوهٞ يَوۡمَئِذٖ نَّاعِمَةٞ

ڕووخساری بەختەوەرەکانیش لەو ڕۆژەدا ڕووخۆش وجوان وگەشاوەن، لەبەر ئەو ناز ونیعمەتە خۆشانەی پێیان دراوە. info
التفاسير:

external-link copy
9 : 88

لِّسَعۡيِهَا رَاضِيَةٞ

ڕازین لە کردەوەی چاک وکۆشش وماندووبونی دونیای خۆیان، چونکە بەچەند بەرامبەر پاداشتی گەورە دراونەتەوە لەلایەن پەروەردگاریانەوه. info
التفاسير:

external-link copy
10 : 88

فِي جَنَّةٍ عَالِيَةٖ

لە ناو بەھەشتێکی بەرز وبڵند دان، بەرز وبڵند لەشوێن وپلەوپایەدا. info
التفاسير:

external-link copy
11 : 88

لَّا تَسۡمَعُ فِيهَا لَٰغِيَةٗ

ھیچ قسە وگوفتارێکی ھیچ وپووچ وبەتاڵ وبێ مانای تێدا نابیستن، ئەوە سەرەڕای ئەوەی قسە وگوفتاری حەرامی ھەرگیز تێدا نابیسترێت. info
التفاسير:

external-link copy
12 : 88

فِيهَا عَيۡنٞ جَارِيَةٞ

لەو بەھەشتەدا سەرچاوە وکانی لەبەر ڕۆشتوویان تێدایە، ھەرچۆنێکیان بوێت بەکاری دەھێنن. info
التفاسير:

external-link copy
13 : 88

فِيهَا سُرُرٞ مَّرۡفُوعَةٞ

ھەروەھا سیسەم وقەنەفە وجێگای حەوانەوەی بەرزی تێدایە. info
التفاسير:

external-link copy
14 : 88

وَأَكۡوَابٞ مَّوۡضُوعَةٞ

وە کوپ وپەرداخی جوان وڕازاوەی ئامادەکراو بۆ خواردنەوەی تێدایە. info
التفاسير:

external-link copy
15 : 88

وَنَمَارِقُ مَصۡفُوفَةٞ

وە پاڵپشت وسەرینی جوانی ڕیزکراوی یەک لەدوای یەک. info
التفاسير:

external-link copy
16 : 88

وَزَرَابِيُّ مَبۡثُوثَةٌ

وە قاڵی و فەرش و ڕاخەری جوان و ڕەنگا و ڕەنگی لێرە و لەوێ تیا ڕاخراوە. info
التفاسير:

external-link copy
17 : 88

أَفَلَا يَنظُرُونَ إِلَى ٱلۡإِبِلِ كَيۡفَ خُلِقَتۡ

ئەو بێباوەڕانە بۆ وورد نابنەوە لە ووشتر کە چۆن اللە -تەعاﻻ- بەدیھێناوە، وژێرباری کردووە بۆ ئادەمیزاد؟ info
التفاسير:

external-link copy
18 : 88

وَإِلَى ٱلسَّمَآءِ كَيۡفَ رُفِعَتۡ

وە بۆ تەماشای ئاسمان ناكەن و وورد نابنەوە لێی چۆن بەرزی کردووەتەوە، تاوەکو وایلێھاتووە لەسەروویانەوە سەقفێکی پارێزراو بوونی ھەیە وناکەوێتە خوار بەسەریاندا، (وئەو ھەموو ئەستێرە جوانەی تیا نەخشێنراوە بەبێ بوونی پایەیەک -عامودێک- لەنێوان ئاسمان وزەویدا). info
التفاسير:

external-link copy
19 : 88

وَإِلَى ٱلۡجِبَالِ كَيۡفَ نُصِبَتۡ

وە بۆ وورد نابنەوە لە چیا وشاخ وکێوەکان کە چۆن داکوتراون ودامەزرێنراون لەسەر زەوی، تاوەکو نەجوڵێت وژیان لەخەڵکی تێک نەچێت؟! info
التفاسير:

external-link copy
20 : 88

وَإِلَى ٱلۡأَرۡضِ كَيۡفَ سُطِحَتۡ

وە بۆ تەماشای دەشتەکانی زەوی ناکەن کە چۆن ڕاخراوە ولەبارکراوە بۆ کشتوکاڵ وژیان بەسەربردنی خەڵکی تیایدا؟! info
التفاسير:

external-link copy
21 : 88

فَذَكِّرۡ إِنَّمَآ أَنتَ مُذَكِّرٞ

-ئەی پێغەمبەر- تۆیش ئامۆژگاری ئەوانە بکە وبیانترسێنە لەسزای اللە -تەعاﻻ-، چونکە بەڕاستی تۆ تەنھا یادخەرەوەیت. ھیچ شتێکیت جگە لەیادخستنەوە لێ داوا ناکرێت، وە تەوفیق ویارمەتیدانیشیان بۆ باوەڕھێنان ئەوە تەنھا بەدەستی اللە -تەعاﻻ-یە. info
التفاسير:

external-link copy
22 : 88

لَّسۡتَ عَلَيۡهِم بِمُصَيۡطِرٍ

تۆ دەسەڵاتت نیە بەسەریاندا تا بتوانیت بەزۆر باوەڕیان پێ بھێنیت. info
التفاسير:
Voordelen van de verzen op deze pagina:
• أهمية تطهير النفس من الخبائث الظاهرة والباطنة.
گرنگی پاککردنەوەی دڵ ودەروون لە پیسی وپۆخڵی دیار ونادیار. info

• الاستدلال بالمخلوقات على وجود الخالق وعظمته.
بەڵگەھێنانەوە بە خوڵقێنراو وبەدیھێنراوەکان لەسەر بوونی پەروەردگار وگەورەیی ئەو زاتە پیرۆزە. info

• مهمة الداعية الدعوة، لا حمل الناس على الهداية؛ لأن الهداية بيد الله.
ئەرکی بانگخواز بریتیە لە بانگەوازی کردنی خەڵکی بۆ باوەڕهێنان بەشێوازێکی جوان ودانایانە، نەک بەزۆر وناچاری خەڵکی ھیدایەت وەربگرێت وڕێنموونی بکرێت، چونکە ئەوە تەنھا بەدەستی اللە -تەعاﻻ-یە نەک ھیچ کەسێکی تر. info

external-link copy
23 : 88

إِلَّا مَن تَوَلَّىٰ وَكَفَرَ

بەڵام ئەو کەسەی کە پشت ھەڵدەکات وبێباوەڕ دەبێت بە اللە -تەعاﻻ- وپێغەمبەرەکەی. info
التفاسير:

external-link copy
24 : 88

فَيُعَذِّبُهُ ٱللَّهُ ٱلۡعَذَابَ ٱلۡأَكۡبَرَ

ئەوە اللە -تەعاﻻ- لەڕۆژی قیامەتدا سزای دەدات بە سزایەکی زۆر گەورە، ودەیخاتە ناو ئاگرەوە بەھەمیشەیی. info
التفاسير:

external-link copy
25 : 88

إِنَّ إِلَيۡنَآ إِيَابَهُمۡ

بێگومان ھەر بۆلای ئێمەیە گەڕانەوەیان لەپاش مردنیان (واتە پاش مردن زیندوو دەکرێنەوە ودەگەڕێنەوە بۆلای اللە -تەعاﻻ-). info
التفاسير:

external-link copy
26 : 88

ثُمَّ إِنَّ عَلَيۡنَا حِسَابَهُم

پاشان بەڕاستی ھەر لەسەر ئێمەشە لێپرسینەوەیان لەسەر کردەوەکانیان، نە تۆ ونە جگە تۆیش مافی لێپرسینەوەتان نیە لەگەڵ خەڵیکدا. info
التفاسير:
Voordelen van de verzen op deze pagina:
• فضل عشر ذي الحجة على أيام السنة.
فەزڵی دە ڕۆژی یەکەمی مانگی -ذي الحجة- بە سەر ڕۆژەکانی تری ساڵەوە. info

• ثبوت المجيء لله تعالى يوم القيامة وفق ما يليق به؛ من غير تشبيه ولا تمثيل ولا تعطيل.
سەلماندن وجێگیر بوونی ھاتنی اللە -تەعاﻻ- لەڕۆژی قیامەتدا بەشێوەیەک شایستەی ئەو بێت، بەبێ ھیچ لێچواندن وبەبێ هیچ لێکدانەوە وبەبێ هیچ ھاوشێوە بوون وبەبێ هیچ لەکار خستنێک. info

• المؤمن إذا ابتلي صبر وإن أعطي شكر.
کەسی باوەڕدار ئەگەر تووشی بەڵا وناخۆشیەک ھات ئارام دەەگرێت، وە ئەگەر ناز ونیعەتێکیشی پێدرا ئەوا شوکر وسوپاسی لەسەر دەکات. info