Vertaling van de betekenissen Edele Qur'an - Koerdische vertaling van de samenvatting van de tafsier van de Heilige Koran.

external-link copy
18 : 29

وَإِن تُكَذِّبُواْ فَقَدۡ كَذَّبَ أُمَمٞ مِّن قَبۡلِكُمۡۖ وَمَا عَلَى ٱلرَّسُولِ إِلَّا ٱلۡبَلَٰغُ ٱلۡمُبِينُ

- ئەی بتپەرست و موشریکینە- ئەگەر پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) بەدرۆ دانێن و باوەڕی پێ نەکەن، ئەوا بزانن گەلانی پێش ئێوەیش باوەڕیان بەپێغەمبەرەکانیان نەکرد و بە درۆیان دانان، وەك گەلی نوح و عاد و سەمود، وە پێغەمبەر تەنھا گەیاندنی ڕوون و ئاشکرای پەیامەکەی لەسەرە، بە دڵنیاییەوە بەو شێوەیەی پەروەردگاری فەرمانی پێکردبوو پەیامەکەی بگەیەنێت، ئەو پەیامەکەی پێی گەیاندن و ئەرکی سەرشانی خۆی جێ بەجێکرد. info
التفاسير:
Voordelen van de verzen op deze pagina:
• الأصنام لا تملك رزقًا، فلا تستحق العبادة.
بتەکان خاوەنی ڕزق و ڕۆزی نین و ھیچیان بەدەست نییە، بۆیە شایستەی پەرستن نین. info

• طلب الرزق إنما يكون من الله الذي يملك الرزق.
داواکردنی ڕزق و ڕۆزی دەبێت لە اللە تەعالا داوا بکرێت کە خاوەنی ڕزق و ڕۆزی ھەموو بەدیھێنراوەکانە. info

• بدء الخلق دليل على البعث.
دەست پێکردنی بەدیھێنان و خەلق کردنی بەدیھێنراوەکان بەڵگەیە لەسەر زیندووبونەوە. info

• دخول الجنة محرم على من مات على كفره.
چوونە بەھەشت حەرام و یاساغە لەسەر ئەو کەسەی بە بێباوەڕی دەمرێت. info