Vertaling van de betekenissen Edele Qur'an - Koerdische vertaling van de samenvatting van de tafsier van de Heilige Koran.

external-link copy
17 : 29

إِنَّمَا تَعۡبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ أَوۡثَٰنٗا وَتَخۡلُقُونَ إِفۡكًاۚ إِنَّ ٱلَّذِينَ تَعۡبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ لَا يَمۡلِكُونَ لَكُمۡ رِزۡقٗا فَٱبۡتَغُواْ عِندَ ٱللَّهِ ٱلرِّزۡقَ وَٱعۡبُدُوهُ وَٱشۡكُرُواْ لَهُۥٓۖ إِلَيۡهِ تُرۡجَعُونَ

بتپەرست و موشریکەکان بتگەلێک دەپەرستن کە ھیچ سوود و زیانیان نییە بۆیان، ئێوە درۆیەکی گەورە ھەڵدەبەستن کاتێک وادەزانن ئەو بتانە شایستەی پەرستنن، بێگومان ئەوانەی جگە لە اللە تەعالا ئێوە دەیانپەرستن ناتوانن ڕزق و ڕۆزیتان بدەن، کەوابێت لە اللە تەعالا داوای ڕزق بکەن چونکە تەنھا ھەر ئەو ڕزق و ڕۆزیدەرە، وە بەتەنھا ھەر ئەویش بپەرستن، وە سوپاس و شکوری بکەن لەسەر ئەوەی ڕزق و ڕۆزی داون، وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا تەنھا بۆ لای ئەو دەگەڕێنەوە بۆ لێپریسنەوە و پاداشت دانەوە و تۆڵە لێ سەندنەوە، نەک بۆ لای بتەکان بگەڕێنەوە. info
التفاسير:
Voordelen van de verzen op deze pagina:
• الأصنام لا تملك رزقًا، فلا تستحق العبادة.
بتەکان خاوەنی ڕزق و ڕۆزی نین و ھیچیان بەدەست نییە، بۆیە شایستەی پەرستن نین. info

• طلب الرزق إنما يكون من الله الذي يملك الرزق.
داواکردنی ڕزق و ڕۆزی دەبێت لە اللە تەعالا داوا بکرێت کە خاوەنی ڕزق و ڕۆزی ھەموو بەدیھێنراوەکانە. info

• بدء الخلق دليل على البعث.
دەست پێکردنی بەدیھێنان و خەلق کردنی بەدیھێنراوەکان بەڵگەیە لەسەر زیندووبونەوە. info

• دخول الجنة محرم على من مات على كفره.
چوونە بەھەشت حەرام و یاساغە لەسەر ئەو کەسەی بە بێباوەڕی دەمرێت. info