Vertaling van de betekenissen Edele Qur'an - Koerdische vertaling van de samenvatting van de tafsier van de Heilige Koran.

Pagina nummer:close

external-link copy
126 : 20

قَالَ كَذَٰلِكَ أَتَتۡكَ ءَايَٰتُنَا فَنَسِيتَهَاۖ وَكَذَٰلِكَ ٱلۡيَوۡمَ تُنسَىٰ

خوای گەورە بەرپەرچی دایەوە و فەرمووی: ھەروەکو ئەوەی لە دونیا ئەنجامتدا، ئایەت و بەڵگە و نیشانەکانی ئێمەت بۆ ھاتن کەچی تۆ پشتگوێت خستن و وازت لێھێنان و لەبیرت کردن، ھەر ئاوا ئەمڕۆ تۆیش لەناو سزای دۆزەخدا وازت لێ دەھێنرێت و لەبیر دەکرێیت. info
التفاسير:

external-link copy
127 : 20

وَكَذَٰلِكَ نَجۡزِي مَنۡ أَسۡرَفَ وَلَمۡ يُؤۡمِنۢ بِـَٔايَٰتِ رَبِّهِۦۚ وَلَعَذَابُ ٱلۡأٓخِرَةِ أَشَدُّ وَأَبۡقَىٰٓ

ھەروەکو ئەم تۆڵەیەی باسکرا، تۆڵەیش لەو کەسانە دەسێنین لەسەرپێچیکردنی پەروەردگاردا زیادە ڕۆیی دەکەن و ڕۆچون لە ئارەزووە حەرامەکانیاندا، وە پشتیان ھەڵکردووە لە باوەڕھێنان بەبەڵگە ڕوون و ئاشکراکانی پەروەردگاری، وە سزای خوای گەورە لە ڕۆژی دواییدا توندتر و بەردەوامتر و بەھێزترە لەژیانی پڕ چەرمەسەری دونیا و سزای ناو گۆڕ. info
التفاسير:

external-link copy
128 : 20

أَفَلَمۡ يَهۡدِ لَهُمۡ كَمۡ أَهۡلَكۡنَا قَبۡلَهُم مِّنَ ٱلۡقُرُونِ يَمۡشُونَ فِي مَسَٰكِنِهِمۡۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّأُوْلِي ٱلنُّهَىٰ

ئایا لەناوبردنی ئەو گەلانەی پێش خۆیان گەل و ھۆزەکەتی شارەزا نەکرد بۆ گرتنەبەری ڕێگای ڕاست و ھیدایەت، لە کاتێکدا ئەوان بەشوێن و جێگا و ڕێگا و ماڵی وێرانی ئەو ئوممەتانەی پێش خۆیاندا دێن و دەچن، وە بەچاوی خۆیان شوێنەواریان دەبینن؟ بێگومان لەو لەناوبردن و کاول کردنەی ئەواندا گەلێک پەند و ئامۆژگاری و بەڵگە و نیشانە ھەیە بۆ ئەوانەی ژیر و خاوەن بیروھۆشن. info
التفاسير:

external-link copy
129 : 20

وَلَوۡلَا كَلِمَةٞ سَبَقَتۡ مِن رَّبِّكَ لَكَانَ لِزَامٗا وَأَجَلٞ مُّسَمّٗى

- ئەی پێغەمبەر - ئەگەر بڕیاری پێشوەختەی پەروەردگارت نەبوایە کەھیچ کەسێک سزا نادات پێش ئەوەی بەڵگەی لەسەر بسەلمێنێت، وە ئەگەر پەروەردگارت پێشتر کاتێکی بۆ دیاری نەکردنایە لای خۆی، ئەوا سزای دەدان و لەناوی دەبردن، چونکە ئەوان شایستەی ئەو سزایە بوون. info
التفاسير:

external-link copy
130 : 20

فَٱصۡبِرۡ عَلَىٰ مَا يَقُولُونَ وَسَبِّحۡ بِحَمۡدِ رَبِّكَ قَبۡلَ طُلُوعِ ٱلشَّمۡسِ وَقَبۡلَ غُرُوبِهَاۖ وَمِنۡ ءَانَآيِٕ ٱلَّيۡلِ فَسَبِّحۡ وَأَطۡرَافَ ٱلنَّهَارِ لَعَلَّكَ تَرۡضَىٰ

- ئەی پێغەمبەر - ئارام بگرە لەسەر ئەوەی ئەو بێباوەڕانە پێت دەڵێن لەقسە و تانە و تەشەرەدانی نابەجێ، بە سوپاس و ستایشی پەروەردگارت پاکو بێگەردی بۆ خوای گەورە بنوێنە لە نوێژی بەیانی پێش خۆرھەڵاتن، وە لە نوێژی عەسر پێش خۆرئاوابوون، وە لە نوێژی مەغریب و نوێژی عیشا لە ساتەکانی شەویشدا ھەر تەسبیحات و یادی خوا بکە، وە لە نوێژی نیوەڕۆ کاتێک ڕۆژ لادەدا لە ناوەڕاستی ئاسمان دوای کۆتایی ھاتنی سەرەتای ڕۆژ، وە لە نوێژی مەغریبیش پاش کۆتایی ھاتنی کۆتایی ڕۆژ، بە ئومێد و ڕەجای ئەوەی پاداشتی ئەو کردەوانەت لای خوای گەورە بەو شێوەیە بدرێتەوە کە پێی ڕازیت. info
التفاسير:

external-link copy
131 : 20

وَلَا تَمُدَّنَّ عَيۡنَيۡكَ إِلَىٰ مَا مَتَّعۡنَا بِهِۦٓ أَزۡوَٰجٗا مِّنۡهُمۡ زَهۡرَةَ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا لِنَفۡتِنَهُمۡ فِيهِۚ وَرِزۡقُ رَبِّكَ خَيۡرٞ وَأَبۡقَىٰ

- ئەی پێغەمبەری خوا - تۆ تەماشای ئەو ماڵ و سەروەت و سامان و خۆشگوزەرانییە مەکە داومانە بەو بێباوەڕانە لەخۆشیەکانی ژیانی دونیا بۆ ئەوەی تاقیان بکەینەوە، ئەوەی پێمان بەخشیون ھەمووی لەناو دەچێت و کاتیە و بەردوام نابێت، ئەو پاداشتەی کە پەروەردگارت بەڵێنی پێداویت تاوەکو ڕازیت دەکات باشتر و بەردەوامترە لەو خۆشی و ناز و نیعمەتەی بەوانمان داوە لەدونیا کەخۆشی و ناز و نیعمەتێکی کاتی و لەناو چووە. info
التفاسير:

external-link copy
132 : 20

وَأۡمُرۡ أَهۡلَكَ بِٱلصَّلَوٰةِ وَٱصۡطَبِرۡ عَلَيۡهَاۖ لَا نَسۡـَٔلُكَ رِزۡقٗاۖ نَّحۡنُ نَرۡزُقُكَۗ وَٱلۡعَٰقِبَةُ لِلتَّقۡوَىٰ

- ئەی پێغەمبەری خوا - فەرمان بکە بەخاووخێزان و کەسوکارت نوێژ بکەن، وە خۆیشت لەسەر ئەنجامدانی ڕابھێنە و بەردەوامبە لەسەری، ئێمە داوای ڕزق و ڕۆزی خۆت و کەسانی تریشت لێ ناکەین، بەڵکو ئێمە خۆمان ڕزق و ڕۆزی تۆ ئەدەین، وە سەرەنجامی باش و چاکیش لە دونیا و دواڕۆژیشدا ھەر بۆ کەسانی تەقوادار و لەخواترسە، ئەوانەی فەرمانەکانی خوای گەورە بەجێ دەھێنن و دووریش دەکەونەوە لە ڕێگریەکانی. info
التفاسير:

external-link copy
133 : 20

وَقَالُواْ لَوۡلَا يَأۡتِينَا بِـَٔايَةٖ مِّن رَّبِّهِۦٓۚ أَوَلَمۡ تَأۡتِهِم بَيِّنَةُ مَا فِي ٱلصُّحُفِ ٱلۡأُولَىٰ

ئەو بێباوەڕانە كە پێغەمبەری خوایان (صلی اللە علیە وسلم) بە درۆ زانی وتیان : بۆچی موحەممەد لەلایەن پەروەردگاریەوە بەڵگە و نیشانەیەکمان بۆ ناھێنێت لەسەر ڕاستگۆیی ئەوەی کە پێغەمبەری خوایە، ئایا ئەوان بەڵگە و نیشانەی ڕوون و ئاشکرایان بۆ نەھات لە قورئاندا کەپەڕاو و کتێبە ئاسمانیەکانی پێش خۆی بەڕاستی دادەنێت (پێش تەحریف و گۆڕانکاری تێدا کردنیان). info
التفاسير:

external-link copy
134 : 20

وَلَوۡ أَنَّآ أَهۡلَكۡنَٰهُم بِعَذَابٖ مِّن قَبۡلِهِۦ لَقَالُواْ رَبَّنَا لَوۡلَآ أَرۡسَلۡتَ إِلَيۡنَا رَسُولٗا فَنَتَّبِعَ ءَايَٰتِكَ مِن قَبۡلِ أَن نَّذِلَّ وَنَخۡزَىٰ

ئەگەر ئێمە پێش لەوەی پێغەمبەرێک بنێرین بۆ لای ئەو بێباوەڕانە و پەڕاوێکیان بۆ دابەزێنین، لەبەر کوفر و بێباوەڕی و نکۆڵی کردنیان سزامان بدانایە و لەناومان ببردنایە، ئەوا لە ڕۆژی قیامەتدا بڕ و بیانویان دەھێنایەوە بۆ بێباوەڕیەکەیان و دەیانووت: دەبوایە پەروەردگارمان لە دونیادا پێغەمبەرێکی بۆ بناردینایە، تاوەکو باوەڕمان پێ بھێنایە و شوێن بەڵگە و نیشانە و ئایەتەکانی بکەوتینایە پێش ئەوەی بەسزای تۆ زەلیل و زەبون وڕیسوا بین؟! info
التفاسير:

external-link copy
135 : 20

قُلۡ كُلّٞ مُّتَرَبِّصٞ فَتَرَبَّصُواْۖ فَسَتَعۡلَمُونَ مَنۡ أَصۡحَٰبُ ٱلصِّرَٰطِ ٱلسَّوِيِّ وَمَنِ ٱهۡتَدَىٰ

- ئەی پێغەمبەری خوا - بەو بێباوەڕانە (بەوانەی تۆ بەدرۆ دەزانن) بڵێ: ھەریەک لە ئێمە و ئێوە چاوەڕاونی سزا و پاداشتی خوای گەورە دەکەین، کەوابێت ئێوە چاوەڕوان بن بەدڵنیایی دوای دەزانن کە کێ خاوەنی ڕێگای ڕاستە، وە کێ لە ئێمە و ئێوە ھیدایەت دراوە و ڕێنوێنی کراوە؟ info
التفاسير:
Voordelen van de verzen op deze pagina:
• من الأسباب المعينة على تحمل إيذاء المعرضين استثمار الأوقات الفاضلة في التسبيح بحمد الله.
یەکێک لەو ھۆکارانەی کە یارمەتیدەرە لەسەر ئەوەی مرۆڤی باوەڕدار بەرگەی ئەزیەت و ئازاری بێباوەڕان بگرێت، ئەوەیە کاتە پیرۆزەکان بە ھەل بگرێت بۆ تەسبیحات و سوپاس و ستایشی خوای گەورە. info

• ينبغي على العبد إذا رأى من نفسه طموحًا إلى زينة الدنيا وإقبالًا عليها أن يوازن بين زينتها الزائلة ونعيم الآخرة الدائم.
پێویستە بەندەی خواناس کاتێک ھەستی کرد نەفس و دەروونی تەماحی لە ڕادەبەدەری ھەیە بۆ خۆشی و ناز و نیعمەت و جوانیەکانی دونیا و بەرەو پیری چوونی، ئەوا خێرا بەراوردێک بکات لە نێوان ئەو خۆشی و ناز و نیعمەت و جوانیانەی دونیا کە سەرەنجامیان تیاچوون و نەمانە لەگەڵ ناز و نیعمەت و خۆشییەکانی دواڕۆژ کە ھەمیشە و ھەتا ھەتایین. info

• على العبد أن يقيم الصلاة حق الإقامة، وإذا حَزَبَهُ أمْر صلى وأَمَر أهله بالصلاة، وصبر عليهم تأسيًا بالرسول صلى الله عليه وسلم.
پێویستە بەندەی خواناس نوێژەکانی بە جوانترین شێوە ئەنجام بدات، وە کاتێکیش کارێک یان ھەڵوێستێک دڵتەنگی کرد پەنا بەرێتە بەر نوێژ کردن، وە فەرمانیش بکات بەخاووخێزان و کەسوکارەکەی کە نوێژەکانیان بکەن، وە ئارامیش بگرێت لەسەریان ھەروەک چۆن پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) وایکردووە. info

• العاقبة الجميلة المحمودة هي الجنة لأهل التقوى.
سەرەنجامی چاک و باش بریتییە لە بەھەشتی نەبڕاوەی ھەتاھەتایی کە بۆ خواناسان و پارێزکاران ئامادە کراوە. info