Vertaling van de betekenissen Edele Qur'an - Koerdische vertaling van de samenvatting van de tafsier van de Heilige Koran.

Pagina nummer:close

external-link copy
16 : 18

وَإِذِ ٱعۡتَزَلۡتُمُوهُمۡ وَمَا يَعۡبُدُونَ إِلَّا ٱللَّهَ فَأۡوُۥٓاْ إِلَى ٱلۡكَهۡفِ يَنشُرۡ لَكُمۡ رَبُّكُم مِّن رَّحۡمَتِهِۦ وَيُهَيِّئۡ لَكُم مِّنۡ أَمۡرِكُم مِّرۡفَقٗا

کاتێک لە گەلەکەتان جیا بوونەوە، وە وازتان ھێنا لەو پەرستراوانەی جگە لە خوای گەورە دەیانپەرستن، وە ئێوە جگە لە خوای تاک و تەنھا ھیچ شتێکی ترتان نەپەرستن، دەسا بۆ پاراستنی ئاینەکەتان پەنا بەرنە بەر ئەشکەوتەکە ، خوای گەورەش ڕەحمەت و میھرەبانی خۆیتان بەسەردا بڵاو دەکاتەوە، وە لەدوژمنەکانتان دەتانپارێزێت و دەرووی خێرتان لێ دەکاتەوە، وە لەکاروبارتان شتی واتان بۆ ئاسان دەکات کەسوودی لێ وەربگرن و قەرەبووی ژیانی نێو گەل و خزم و کەسوکارەکەتان بۆ بکاتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
17 : 18

۞ وَتَرَى ٱلشَّمۡسَ إِذَا طَلَعَت تَّزَٰوَرُ عَن كَهۡفِهِمۡ ذَاتَ ٱلۡيَمِينِ وَإِذَا غَرَبَت تَّقۡرِضُهُمۡ ذَاتَ ٱلشِّمَالِ وَهُمۡ فِي فَجۡوَةٖ مِّنۡهُۚ ذَٰلِكَ مِنۡ ءَايَٰتِ ٱللَّهِۗ مَن يَهۡدِ ٱللَّهُ فَهُوَ ٱلۡمُهۡتَدِۖ وَمَن يُضۡلِلۡ فَلَن تَجِدَ لَهُۥ وَلِيّٗا مُّرۡشِدٗا

ئەوەی خوای گەورە فەرمانی پێکردبوون جێ بەجێیان کرد، کاتێک ڕۆیشتنە ناو ئەشکەوتەوە، خوای گەورە خەوی لێ خستن، وە پاراستنی لە دوژمنەکانیان، - ئەی ئەو کەسەی تەماشایان دەکەیت - کاتێک لەلای ڕۆژھەڵاتەوە خۆر ھەڵدەھات دەتبینی تیشکی خۆرەکە لەئەشکەوتەکەیان بەلای ڕاستدا لار دەبوویەوە دەچووە ژوورەوە، وە کاتێکیش خۆر ئاوا دەبوو لە ڕۆژئاواوە بەلای چەپدا لای دەدا و بەر ئەوان نەدەکەوت، ئەوان ھەمیشە لەسێبەردا بوون، بۆیە گەرمای خۆر ئەزیەتی نەدەدان، ئەوان لە بۆشاییەکی فراوانی ناو ئەشکەوتەکەدا بوون، بەو ئەندازەیەی پێویستیان پێی ھەبوو ھەوا دەھاتە ژوورەوە بۆیان، ئەوەی کە ڕوویدا و بۆیان پێشھات لەمانەوەیان لەناو ئەشکەوتەکە و خەو لێخستن، وە لادانی تیشکی خۆر و فراوانکردنی جێگا و ڕزگار کردنیان لەدەستی گەلەکەیان، ھەموو ئەمانە لەسەرسوڕھێنەرەکانی بەدھێنراوەکانی خوان کە بەڵگەن لەسەر دەسەڵات و قودرەتی خوای گەورە، ھەرکەسێک خوای گەورە سەرکەوتووی بکات و ڕێگای ھیدایەت و ڕێنمونی ئەوە بەھەق و ڕاستی ھیدایەت دراوە، وە ھەر کەسێکیش خوای گەورە سەرکەوتووی نەکات و گومڕا و سەرلێشێواوی بکات، ئەوا کەسێک نابینێتەوە کە پشتیوانی بێت وسەرکەوتووی بکات بۆ ھیدایەت و ڕێنمونی بکات و ھەق و ڕاستی، چونکە ھیدایەت و ڕێنمونی بەدەستی خوای گەورەیە، نەک بەدەستی ھیچ کەسێکی تر. info
التفاسير:

external-link copy
18 : 18

وَتَحۡسَبُهُمۡ أَيۡقَاظٗا وَهُمۡ رُقُودٞۚ وَنُقَلِّبُهُمۡ ذَاتَ ٱلۡيَمِينِ وَذَاتَ ٱلشِّمَالِۖ وَكَلۡبُهُم بَٰسِطٞ ذِرَاعَيۡهِ بِٱلۡوَصِيدِۚ لَوِ ٱطَّلَعۡتَ عَلَيۡهِمۡ لَوَلَّيۡتَ مِنۡهُمۡ فِرَارٗا وَلَمُلِئۡتَ مِنۡهُمۡ رُعۡبٗا

- ئەی ئەو کەسەی تەماشای ئەوان دەکەیت- لەبەر ئەوەی چاوەکانیان کراوە بوون وادەزانیت ئەوان بەخەبەرن، لەڕاستیدا ئەوان خەوتبوون، لەکاتێکدا كه خەوتبوون ئێمە جارێک بەلای ڕاست و جارێکی تر بەلای چەپدا ئەمدیو و دیومان دەکردن، بۆ ئەوەی زەوی لاشەکانیان نەخوات و نەیانڕزێنێت، ئەو سەگەیش کە لەگەڵیان بوو لەبەردەم ئەشکەوتەکەدا ھەردوو دەستی درێژ کردبوو، ئەگەر چاوت پێ بکەوتنایە لەترسا پشتت ھەڵدەکردن لێیان و ڕاتدەکرد، وە دڵ ودەرونیشت پڕ دەبوو لەترس، چونکە دیمەنێکی ترسناکیان ھەبوو. info
التفاسير:

external-link copy
19 : 18

وَكَذَٰلِكَ بَعَثۡنَٰهُمۡ لِيَتَسَآءَلُواْ بَيۡنَهُمۡۚ قَالَ قَآئِلٞ مِّنۡهُمۡ كَمۡ لَبِثۡتُمۡۖ قَالُواْ لَبِثۡنَا يَوۡمًا أَوۡ بَعۡضَ يَوۡمٖۚ قَالُواْ رَبُّكُمۡ أَعۡلَمُ بِمَا لَبِثۡتُمۡ فَٱبۡعَثُوٓاْ أَحَدَكُم بِوَرِقِكُمۡ هَٰذِهِۦٓ إِلَى ٱلۡمَدِينَةِ فَلۡيَنظُرۡ أَيُّهَآ أَزۡكَىٰ طَعَامٗا فَلۡيَأۡتِكُم بِرِزۡقٖ مِّنۡهُ وَلۡيَتَلَطَّفۡ وَلَا يُشۡعِرَنَّ بِكُمۡ أَحَدًا

ئەوەی بەسەرماندا ھێنان و باسمان کرد لە سەرسوڕھێنەرەکانی دەسەڵاتی ئێمە بوو، پاش ماوەیەکی درێژ بەخەبەرمان ھێنانەوە بۆ ئەوەی لە نێو خۆیاندا لەیەکتر بپرسن ئایا ئەو ماوەیەی خەویان لێکەوتبوو چەندێک بوو؟ ھەندێکیان وتیان: ڕۆژێک یان بەشێکی ماوینەتەوە، وە ھەندێکی تریان کە بۆیان ڕوون نەبوو بوویەوە کە چەندێک بەخەوتووی ماونەتەوە، وتیان: پەروەردگارتان ھەر خۆی دەزانێت چەندێک ماوینەتەوە، زانینی ئەو ماوەیەیان خستە پاڵ زانستی خوای گەورە، وە خۆیان بەوەوە خەریک نەکرد، بەڵکو خۆیان بەوەوە خەریک کرد کە پەیوەندی بەوانەوە ھەبوو، وتیان: یەکێک لە خۆتان بەپارە زیوەکەوە بنێرن بۆ شارەکەمان، وە تەماشا بکات و ورد بێتەوە بزانێت کامە لەخەڵک خواردنی زۆر چاک و پاکوخاوێن وحەڵاڵە با بەئەندازەی پێویست لەوەتان بۆ بکڕێت و بۆتانی بھێنێت، وە لەکاتی چوونە ناو شار و ھاتنەوە دەرەوەی زۆر بە وریایی و لەسەرخۆیی ھەڵسوکەوت بکات، نەوەک خەڵکی ئاگاداربن و جێگامان ئاشکرا ببێت، ئەو کاتە بەزیانێکی گەورە بەسەرماندا دەشکێتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
20 : 18

إِنَّهُمۡ إِن يَظۡهَرُواْ عَلَيۡكُمۡ يَرۡجُمُوكُمۡ أَوۡ يُعِيدُوكُمۡ فِي مِلَّتِهِمۡ وَلَن تُفۡلِحُوٓاْ إِذًا أَبَدٗا

بەڕاستی ئەگەر گەلەکەتان لێتان بە ئاگا بێن و جێگا و ڕێگاتان پێ بزانن ئەوا بەرد بارانتان دەکەن و دەتانکوژن، یان لەژێر ئەشکەنجە و ئازاردا ناچارتان دەکەن بگەڕێنەوە بۆ ئاینە تێکدراوەکەیان، ئەو ئاینەی پێش ئەوەی خوای گەورە منەت بکات بەسەرتاندا و ھیدایەتان بدات بۆ ھەق و ڕاستی کە لەسەری بوون، خۆ ئەگەر ئێوە گەڕانەوە بۆ سەر ئەو ئاینە تێکدراوە ئەوا لە دونیا و دواڕۆژدا ھەرگیز بەختەورە و سەرفراز نابن، بەڵکو بە ھۆی ئەوەی واز لە ئاینەکەتان دەھێنن کە ئاینی ھیدایەت و ھەق و ڕاستییە، وە دەگەڕێنەوە بۆ سەر ئاینە تێکدراوەکەی ئەوان، دووچاری خەسارۆمەندی زۆر گەورە دەبن. info
التفاسير:
Voordelen van de verzen op deze pagina:
• من حكمة الله وقدرته أن قَلَّبهم على جنوبهم يمينًا وشمالًا بقدر ما لا تفسد الأرض أجسامهم، وهذا تعليم من الله لعباده.
لە حیکمەت و دەسەڵاتی خوای گەورەیە، ئەوانی بەلای ڕاست و چەپدا ئەمدیوو دیوو کرد بەو ئەندازەیەی کە زەوی لاشەکانیان نەخوات و نەڕزێنێت، ئەمەش فێرکردنی خوای گەورەیە بۆ بەندەکانی. info

• جواز اتخاذ الكلاب للحاجة والصيد والحراسة.
ئەم ئایەتانەیش بەڵگەن لەسەر دروستی ڕاگرتنی سەگ بۆ پێویستی و ڕاوکردن و پاسەوانی کردن. info

• انتفاع الإنسان بصحبة الأخيار ومخالطة الصالحين حتى لو كان أقل منهم منزلة، فقد حفظ ذكر الكلب لأنه صاحَبَ أهل الفضل.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر ئەوەی ھاوەڵێتی کەسانی خواناس و چاکەکار سوود بەخشە بۆ ئەو کەسە، تەنانەت ئەگەر ئەو کەسە پلە و پایەیشی لەوان نزمتر بێت، ئەوەتانێ خوای گەورە لەم چیرۆکەدا باسی سەگەکەی کردووە ، چونکە خاوەنی فەزڵ بوو بەسەریانەوە، لەبەر ئەوەی پاسەوانی ئەوانی دەکرد. info

• دلت الآيات على مشروعية الوكالة، وعلى حسن السياسة والتلطف في التعامل مع الناس.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر مەشروعیەتی وەکالەت و بریکارگرتن، وە بەڵگەن لەسەر چاکی ھەڵسوکەوت کردن و لەسەر خۆیی لەکاتی مامەڵە کردن لەگەڵ خەڵکیدا. info