വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം).

പേജ് നമ്പർ:close

external-link copy
54 : 24

قُلۡ أَطِيعُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُواْ ٱلرَّسُولَۖ فَإِن تَوَلَّوۡاْ فَإِنَّمَا عَلَيۡهِ مَا حُمِّلَ وَعَلَيۡكُم مَّا حُمِّلۡتُمۡۖ وَإِن تُطِيعُوهُ تَهۡتَدُواْۚ وَمَا عَلَى ٱلرَّسُولِ إِلَّا ٱلۡبَلَٰغُ ٱلۡمُبِينُ

- ئەی پێغەمبەر - بڵێ بەو دووڕوانە: لە ڕواڵەت و لە ناواخنیشدا تاعەت و گوێڕایەڵی اللە و تاعەت و گوێڕایەڵی پێغەمبەرەکەی بکەن، جا ئەگەر پشتتان ھەڵکرد لە گوێڕایەڵی کردنی ئەوەی فەرمانتان پێکراوە، ئەوا ئەو پێغەمبەرە تەنھا بەرپرسیارە لەوەی دراوە بەسەریدا لە گەیاندنی پەیامەکەی اللە، وە ئێوەیش بەرپرسن لەوەی دراوە بەسەرتاندا لەتاعەت و گوێرایەڵی کردن بۆی، وە کار وکردەوە کردن بەوەی ئەو پێغەمبەرە ھێناویەتی، جا ئەگەر گوێڕایەڵی ئەوتان کرد و ئەوەی فەرمانی پێکردوون ئەنجامتاندا و ئەوەیشی ڕێگری لێکردوون دوور کەوتنەوە لێی، ئەوا ھیدایەت دەدرێن بۆ ھەق و ڕاستی، وە پێغەمبەریش (صلی اللە علیە وسلم) ھیچی لەسەر نییە گەیاندنی ڕوون و ئاشکرای پەیامەکەی اللە تەعالا نەبێت، پێویست نییە لەسەر پێغەمبەر ناچار بەھیدایەت وەرگرتنتان بکات و بە زۆرە ملێ بتانخاتە سەری. info
التفاسير:

external-link copy
55 : 24

وَعَدَ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ مِنكُمۡ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَيَسۡتَخۡلِفَنَّهُمۡ فِي ٱلۡأَرۡضِ كَمَا ٱسۡتَخۡلَفَ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡ وَلَيُمَكِّنَنَّ لَهُمۡ دِينَهُمُ ٱلَّذِي ٱرۡتَضَىٰ لَهُمۡ وَلَيُبَدِّلَنَّهُم مِّنۢ بَعۡدِ خَوۡفِهِمۡ أَمۡنٗاۚ يَعۡبُدُونَنِي لَا يُشۡرِكُونَ بِي شَيۡـٔٗاۚ وَمَن كَفَرَ بَعۡدَ ذَٰلِكَ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡفَٰسِقُونَ

اللە (جل جلالە) بەڵێنی داوە بەوانەتان باوەڕیان ھێناوە بە اللە و کاروکردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە، کەسەریان بخات بەسەر دوژمنەکانیاندا، وە لەسەر زەویشدا بیانکاتە جێنشین و دەسەڵاتداری دونیایان تەسلیم بکات، ھەروەکو چۆن باوەڕدارانی پێشینی کردە جێنشین لەسەر زەویدا، وە بەڵێنیشی پێداون ئاینەکەیان کە خۆی بۆی پەسەند کردوون (مەبەست پێی ئاینی ئیسلامە) بەعیزەتەوە دەیچەسپێنێت و دامەزراوی دەکات، وە بەڵێنیشی پێداون ترس و بیمەکەیان بۆ بگۆڕێت بە ئارامی و ئاسایش، ئیتر ئەو کاتە ھەر من دەپەرستن بەتەنھا، وە ھیچ شتێکیش ناکەنە ھاوەڵ و شەریکم، جا ھەر کەسێک دوای ئەو ھەمووە ناز و نیعمەتە بێباوەڕ بوو، ئەوە ئەو کەسانەن لە سنووری تاعەت و گوێرایەڵی اللە (سبحانە وتعالی) دەرچوون. info
التفاسير:

external-link copy
56 : 24

وَأَقِيمُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتُواْ ٱلزَّكَوٰةَ وَأَطِيعُواْ ٱلرَّسُولَ لَعَلَّكُمۡ تُرۡحَمُونَ

نوێژەکانتان بە جوانترین و تەواوترین شێوە ئەنجام بدەن، وە زەکاتی ماڵ و سامانتان دەربکەن، وە تاعەت و گوێڕایەڵی پێغەمبەر بکەن، بەوەی فەرمانی پێکردون بەجێی بھێنن و ئەوەیشی ڕێگری لێکردون دوور بکەونەوە لێی، تاوەکو بەر ڕەحم و میھرەبانی اللە بکەون. info
التفاسير:

external-link copy
57 : 24

لَا تَحۡسَبَنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ مُعۡجِزِينَ فِي ٱلۡأَرۡضِۚ وَمَأۡوَىٰهُمُ ٱلنَّارُۖ وَلَبِئۡسَ ٱلۡمَصِيرُ

- ئەی پێغەمبەر - وانەزانیت ئەوانەی بێباوەڕ بوون بە اللە لە دەستم دەردەچن و لە سزای من قوتاریان دەبێت ئەگەر ویستم سزا بە سەریاندا دابەزێنم، وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا جێگا و ڕێگایان ئاگری دۆزەخە، ئای چی سەرەنجامێکی بەد و خراپە ھەر کەسێک جێگای دۆزەخ بێت. info
التفاسير:

external-link copy
58 : 24

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لِيَسۡتَـٔۡذِنكُمُ ٱلَّذِينَ مَلَكَتۡ أَيۡمَٰنُكُمۡ وَٱلَّذِينَ لَمۡ يَبۡلُغُواْ ٱلۡحُلُمَ مِنكُمۡ ثَلَٰثَ مَرَّٰتٖۚ مِّن قَبۡلِ صَلَوٰةِ ٱلۡفَجۡرِ وَحِينَ تَضَعُونَ ثِيَابَكُم مِّنَ ٱلظَّهِيرَةِ وَمِنۢ بَعۡدِ صَلَوٰةِ ٱلۡعِشَآءِۚ ثَلَٰثُ عَوۡرَٰتٖ لَّكُمۡۚ لَيۡسَ عَلَيۡكُمۡ وَلَا عَلَيۡهِمۡ جُنَاحُۢ بَعۡدَهُنَّۚ طَوَّٰفُونَ عَلَيۡكُم بَعۡضُكُمۡ عَلَىٰ بَعۡضٖۚ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ ٱللَّهُ لَكُمُ ٱلۡأٓيَٰتِۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٞ

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بە اللە، وە کار بەشەریعەتەکەی ئەو دەکەن، با کۆیلە و کەنیزەک، وە ئەو مناڵە ئازادانەیش کە ھێشتا باڵغ نەبوون، لە سێ کاتدا مۆڵەتتان لێوەربگرن بۆ ھاتنە ناو ژووری تایبەتی خۆتان: پێش نوێژی بەیانی کاتێک جلوبەرگی خەوتان دەگۆڕن بە جلوبەرگی دوای ھەستان لە خەو، وە لە نیوەڕوانیش ئەو کاتەی جلوبەرگ لەبەر خۆتان دادەکەنن بۆ سەرخەو شکاندن، وە لە دوای نوێژی خەوتنان، چونکە ئەوە کاتی خەوتن و گۆڕینی جلوبەرگی ئاساییە بە جلوبەرگی خەوتن، ئەم سێ کاتە کاتی عەورەت و شەرمگای تایبەتی خۆتانە، بۆیە نابێت ھیچ کەسێک بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت بێتە ژوورەوە بۆ لاتان، بەڵام جگە لەم سێ کاتە، نە بۆ ئێوە و نە بۆ ئەوان ھیچ گوناھێکتان ناگات ئەگەر مۆڵەت وەرنەگرن، چونکە ئەوان گەلێک بەدەور و بەرتاندا دێن و دەڕۆن، وە ھەندێکتان بەسەر ھەندێکی ترتاندا دێن و تێکەڵی یەکترن، بۆیە ناتوانرێت لە ھەموو کاتێکدا ڕێگریان لێ بکرێت لە ھاتنە ژوورەوە بێ مۆڵەت نەبێت، ھەروەکو چۆن اللە تەعالا داب و نەریت و حوکمەکانی مۆڵەت وەرگرتنی بۆ ڕوون کردنەوە، ھەر بەو جۆرەیش ئەو ئایەتانەی بەڵگەن لەسەر شەریعەت و یاسا و ڕێساکانی بۆ ئێوە ڕوون دەکاتەوە، اللە زۆر زانا و ئاگادارە بە بەرژەوەندی بەندەکانی، وە زۆریش دانا و کاربەجێیە لەو حوکمانەی کردوویەتی بە شەریعەت و یاسا و ڕێسا بۆتان. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• اتباع الرسول صلى الله عليه وسلم علامة الاهتداء.
شوێنکەتنی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) نیشانەی ھیدایەتە. info

• على الداعية بذل الجهد في الدعوة، والنتائج بيد الله.
پێویستە بانگخواز ھەموو ھەوڵ و کۆششێکی لە بانگەوازدا بخاتە گەڕ، ئیتر دوای ئەوە سەرنجام بەدەستی اللە یە. info

• الإيمان والعمل الصالح سبب التمكين في الأرض والأمن.
باوەڕھێنان بە اللە تەعالا و ئەنجامدانی کار و کردەوەی چاکە لەبەر ڕەزامەندی ئەو، ھۆکاری دەسەڵات وەرگرتن و سەقامگیری و ئاسایشە لە زەویدا. info

• تأديب العبيد والأطفال على الاستئذان في أوقات ظهور عورات الناس.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر ئاداب فێرکردنی کۆیلە و کەنیزەک و مناڵان بۆ مۆڵەت وەرگرتن لەو کاتانەی بە عەورەت و دەرکەوتنی شەرمنگەی مرۆڤەکان دانراون. info