വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം).

പേജ് നമ്പർ:close

external-link copy
21 : 24

۞ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَتَّبِعُواْ خُطُوَٰتِ ٱلشَّيۡطَٰنِۚ وَمَن يَتَّبِعۡ خُطُوَٰتِ ٱلشَّيۡطَٰنِ فَإِنَّهُۥ يَأۡمُرُ بِٱلۡفَحۡشَآءِ وَٱلۡمُنكَرِۚ وَلَوۡلَا فَضۡلُ ٱللَّهِ عَلَيۡكُمۡ وَرَحۡمَتُهُۥ مَا زَكَىٰ مِنكُم مِّنۡ أَحَدٍ أَبَدٗا وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ يُزَكِّي مَن يَشَآءُۗ وَٱللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٞ

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بە اللە تەعالا و کارو کردەوە بە شەریعەتەکەی ئەکەن، شوێن ھەنگاو و ڕێگا و ڕێچکەکانی شەیتان مەکەون، بەوەی ناھەق و بەتاڵ و پڕوپووچ ئەڕازێنێتەوە بۆتان، ھەر کەسێک شوێن ھەنگاو و ڕێگا و ڕێچکەکانی بکەوێت ئەوا بێگومان ئەو فەرمان دەکات بەکار و کردەوە و گوفتاری زۆر ناشیرین و ناشایستە، وە ئەوەشی شەرع ڕێگری لێدەکات، - ئەی باوەڕداران - خۆ ئەگەر فەزڵ و ڕەحمەت و میھرەبانی اللە تەعالا نەبوایە بەسەرتانەوە ئەوا ھەرگیز بە تەوبەکردن پاکی نەدەکردنەوە لە گوناھ و تاوان، بەڵام اللە تەعالا ھەر کەسێکی بوێت و شیاو بێت بە تەوبەکردن پاکی دەکاتەوە، اللە تەعالا بیسەری گوفتارتانە، وە زانا و ئاگاداریشە بە کاروکردەوەکانتان، وە سزا و پاداشتان دەداتەوە لەسەریان. info
التفاسير:

external-link copy
22 : 24

وَلَا يَأۡتَلِ أُوْلُواْ ٱلۡفَضۡلِ مِنكُمۡ وَٱلسَّعَةِ أَن يُؤۡتُوٓاْ أُوْلِي ٱلۡقُرۡبَىٰ وَٱلۡمَسَٰكِينَ وَٱلۡمُهَٰجِرِينَ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِۖ وَلۡيَعۡفُواْ وَلۡيَصۡفَحُوٓاْۗ أَلَا تُحِبُّونَ أَن يَغۡفِرَ ٱللَّهُ لَكُمۡۚ وَٱللَّهُ غَفُورٞ رَّحِيمٌ

با ئەوانەتان خاوەنی چاکەن لە دین و سەروەت و سامانیان ھەیە سوێند نەخۆن کە یارمەتی خزمە ھەژار و نەدارەکانیان نەدەن، یارمەتی ئەوانەی لە ڕێگای اللە تەعالا و لەبەر ڕەزامەندی ئەو کۆچیان کرد، تەنھا لەبەر ئەوەی گوناھێکیان کردووە ئیتر یارمەتیان نەدەن، با لێبوردەبن و چاوپۆشی بکەن لێییان، ئایا پێتان خۆش نییە ئەگەر لەوان بوران و چاوپۆشیتان لێکردن اللە تەعالا لە گوناھەکانتان خۆش بێت؟! بێگومان اللە تەعالا لەو بەندانەی خۆش دەبێت کە تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ لای، وە زۆریش میھرەبانە بەرامبەریان، دەی کەواتە با بەندەکانی چاو لە پەروەردگاریان بکەن، ئەم ئایەتە پیرۆزە لەسەر ئەبوبەکری صدیق دابەزی (اللە تەعالا لێ ڕازی بێت) کاتێک سوێندی خوارد کە دوای ئەوەی (مسطح) یش دەستی ھەبوو لە تۆمەت و بوھتانەی دروستیان کرد بۆ عائیشەی دایکی باوەڕداران (اللە تەعالا لێ ڕازی بێت). info
التفاسير:

external-link copy
23 : 24

إِنَّ ٱلَّذِينَ يَرۡمُونَ ٱلۡمُحۡصَنَٰتِ ٱلۡغَٰفِلَٰتِ ٱلۡمُؤۡمِنَٰتِ لُعِنُواْ فِي ٱلدُّنۡيَا وَٱلۡأٓخِرَةِ وَلَهُمۡ عَذَابٌ عَظِيمٞ

بەدڵنیاییەوە ئەوانەی تۆمەت و بوھتان دەدەنە پاڵ ئافرەتانی بێ ئاگای باوەڕدار، ئەو ئافرەتانەی بەھیچ شێوەیەک بیریان لە زیناکردنیش نەکردوەتەوە، لە دونیا و دواڕۆژدا لە ڕەحمەت و میھرەبانی اللە تەعالا دەرکراون، وە لە ڕۆژی دواییشدا سزای گەورە و سەختیان بۆ ھەیە. info
التفاسير:

external-link copy
24 : 24

يَوۡمَ تَشۡهَدُ عَلَيۡهِمۡ أَلۡسِنَتُهُمۡ وَأَيۡدِيهِمۡ وَأَرۡجُلُهُم بِمَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ

ئەو سزایەی کە دەدرێن لە ڕۆژی قیامەتدایە، لەو ڕۆژەدا زمان و دەست و قاچیان دەبێتە شاھید لەسەر ئەو کارانەی کردوویانە، زمانیان دێتە گۆ و شاھیدیان لەسەر ھەرچی گوفتار و وتاری نابەجێیانە دەدەن، وە دەست و قاچیشیان لەسەر ھەرچی کار و کردەوەی خراپە کە ئەنجامیانداوە. info
التفاسير:

external-link copy
25 : 24

يَوۡمَئِذٖ يُوَفِّيهِمُ ٱللَّهُ دِينَهُمُ ٱلۡحَقَّ وَيَعۡلَمُونَ أَنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلۡحَقُّ ٱلۡمُبِينُ

لەو ڕۆژەدا اللە تەعالا سزا و تۆڵەیان بە دادگەرانە لێ دەسێنێت، ئەوسا چاک دەزانن کە اللە پەروەردگاری ھەق و ڕاستی و ڕوون و ئاشکرایە، ھەرچیەک لەوەوە دەرچێت لە ھەواڵ و بەڵێنی چاکە بە باوەڕداران و ھەڕەشەکردن لە بێباوەڕان ھەر ھەمووی ڕاستی و ڕوون و ئاشکرایە و ھیچ گومانی تێدا نییە و ھەمووی دێتە دی. info
التفاسير:

external-link copy
26 : 24

ٱلۡخَبِيثَٰتُ لِلۡخَبِيثِينَ وَٱلۡخَبِيثُونَ لِلۡخَبِيثَٰتِۖ وَٱلطَّيِّبَٰتُ لِلطَّيِّبِينَ وَٱلطَّيِّبُونَ لِلطَّيِّبَٰتِۚ أُوْلَٰٓئِكَ مُبَرَّءُونَ مِمَّا يَقُولُونَۖ لَهُم مَّغۡفِرَةٞ وَرِزۡقٞ كَرِيمٞ

ھەموو پیاو و ژنێکی پیس و ھەموو گوفتار و کردارێکی پیس شیاو و گونجاون بۆ ھاوشێوەی خۆیان لە پیسیدا، وە ھەموو پاکێکیش لەوانە شیاو و گونجاون بۆ ھاوشێوەیان لە پاکیدا، جا پیاو و ژنی پاک بەری و دوورن لەو تۆمەت و بوھتانانەی کە پیاو و ژنی پیس و ناپاک بۆیان ھەڵدەبەستن، ئەوانە اللە تەعالا لە گوناھەکانیان خۆش دەبێت، وە ڕزق و ڕۆزییەکی پیرۆز و پاکیان بۆ ھەیە کە بریتییە لە بەھەشتی نەبڕاوە. info
التفاسير:

external-link copy
27 : 24

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَدۡخُلُواْ بُيُوتًا غَيۡرَ بُيُوتِكُمۡ حَتَّىٰ تَسۡتَأۡنِسُواْ وَتُسَلِّمُواْ عَلَىٰٓ أَهۡلِهَاۚ ذَٰلِكُمۡ خَيۡرٞ لَّكُمۡ لَعَلَّكُمۡ تَذَكَّرُونَ

ئەی ئەوانەی باوەڕتان بە اللە ھێناوە و کار بە شەرع و ڕێساکانی ئەو دەکەن، مەچنە ھیچ ماڵێکی غەیری خۆتان تاوەکو مۆڵەت وەردەگرن و پرس بەخاوەن ماڵ و کەسانێکی نیشتەجێی ئەو ماڵە دەکەن کە بچنە ژوورەوە بۆ لایان، وە پاش ئەوەی مۆڵەتیان دان سەلامیان لێ بکەن، بەوەی لە سەلام کردن و مۆڵەت وەرگرتن و پرسکردنەکەدا بڵێن : (السلام علیکم) ئایا مۆڵەت ھەیە بێمە ژوورەوە بۆ ماڵتان؟ ئەو مۆڵەت وەرگرتنەی فەرمانتان پێکراوە بە ئەنجامدانی باشترە بۆتان لەوەی لەپڕ بێ سەلام و مۆڵەت وەرگرتن خۆتان بکەن بەماڵی کەسێکدا، بەڵکو ئەم کارەتان ئەوەی فەرمانتان پێکراوە بەکردنی وەبیرتان بھێنێتەوە و جێ بەجێی بکەن. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• إغراءات الشيطان ووساوسه داعية إلى ارتكاب المعاصي، فليحذرها المؤمن.
فریودان و وەسوەسەکانی شەیتان ھۆکاری ئەنجامدانی گوناھ و تاوانەکانن، بۆیە دەبێت باوەڕدار ئاگاداری خۆی بێت. info

• التوفيق للتوبة والعمل الصالح من الله لا من العبد.
تەوفیق و سەرکەوتن بۆ تەوبەکردن و کار و کردەوەی چاکەکردن لە اللە تەعالاوەیە نەک لە بەندەکانەوە. info

• العفو والصفح عن المسيء سبب لغفران الذنوب.
لێبوردن و چاوپۆشی کردن لە گوناھبار و خراپەکار ھۆکاری لێخۆشبوونی گوناھەکانە لای اللە تەعالا. info

• قذف العفائف من كبائر الذنوب.
تۆمەت و بوھتان دروستکردن بۆ کەسانی داوێن پاک لە گوناھە گەورەکانە. info

• مشروعية الاستئذان لحماية النظر، والحفاظ على حرمة البيوت.
مەشروعیەتی مۆڵەت وەرگرتن بۆ پاراستنی تەماشا کردن و پارێزگاری حورمەتی ماڵەکانە. info