വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം).

പേജ് നമ്പർ:close

external-link copy
62 : 24

إِنَّمَا ٱلۡمُؤۡمِنُونَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ وَإِذَا كَانُواْ مَعَهُۥ عَلَىٰٓ أَمۡرٖ جَامِعٖ لَّمۡ يَذۡهَبُواْ حَتَّىٰ يَسۡتَـٔۡذِنُوهُۚ إِنَّ ٱلَّذِينَ يَسۡتَـٔۡذِنُونَكَ أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ يُؤۡمِنُونَ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦۚ فَإِذَا ٱسۡتَـٔۡذَنُوكَ لِبَعۡضِ شَأۡنِهِمۡ فَأۡذَن لِّمَن شِئۡتَ مِنۡهُمۡ وَٱسۡتَغۡفِرۡ لَهُمُ ٱللَّهَۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ رَّحِيمٞ

بێگومان باوەڕدارانی ڕاستگۆ لەگەڵ باوەڕەکەیاندا ھەر ئەوانەن کە باوەڕیان ھێناوە بە اللە و بە پێغەمبەرەکەی، وە کاتێک کارێکی گرنگ لەگەڵ پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) کۆیان دەکاتەوە بۆ بەرژەوەندی موسڵمانان، ئەوان لای ئەو جێ ناھێڵن ھەتاوەکو مۆڵەتی ڕۆیشتنی لێوەردەگرن، - ئەی پێغەمبەر - ئەوانەی لەکاتی ڕۆیشتندا مۆڵەتت لێوەردەگرن ئەوانە کەسانێکن باوەڕیان ھێناوە بە اللە تەعالا و پێغەمبەرەکەی بەڕاستی، جا کاتێک مۆڵەتی ڕۆیشتنیان لێوەرگرتیت بۆ ھەندێک ئیش و کاری تایبەتی خۆیان، ئەوە بۆ ھەر کامیان خۆت ویستت مۆڵەتی بدە، وە داوای لێخۆشبوونی گوناھەکانیان بۆ بکە، بێگومان اللە تەعالا لێخۆشبووی گوناھی ئەو بەندانەیەتی کە تەوبەیان کردووە لە گوناھەکانیان، وە زۆریش میھرەبانە بەرامبەریان. info
التفاسير:

external-link copy
63 : 24

لَّا تَجۡعَلُواْ دُعَآءَ ٱلرَّسُولِ بَيۡنَكُمۡ كَدُعَآءِ بَعۡضِكُم بَعۡضٗاۚ قَدۡ يَعۡلَمُ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ يَتَسَلَّلُونَ مِنكُمۡ لِوَاذٗاۚ فَلۡيَحۡذَرِ ٱلَّذِينَ يُخَالِفُونَ عَنۡ أَمۡرِهِۦٓ أَن تُصِيبَهُمۡ فِتۡنَةٌ أَوۡ يُصِيبَهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٌ

- ئەی باوەڕداران - ڕێزی پێغەمبەری خودا (صلی اللە علیە وسلم) بگرن، ئەگەر بانگتان کرد بەناوی خۆیەوە بانگی مەکەن، بۆ نموونە مەڵێن: ئەی موحەممەد، یان بەناوی باوکیەوە بانگی مەکەن و بڵێن: ئەی کوڕەکەی عبد اللە، ھەروەک چۆن ھەندێکتان بانگی ھەندێکی ترتان دەکەن، بەڵکو بڵێن: ئەی ڕەسول اللە، یان ئەی نەبی اللە، وە ئەگەر پێغەمبەری خودا بانگی کردن بۆ کارێکی گشتی، ئەوا بانگ کردنەکەی ئەو وەک بانگ کردنی ھەندێکتان لەھەندێکی ترتان بۆ ھەندێک کار بێ نرخ و بێ بەھا دامەنێن، بەڵکو زۆر بە پەلە بڕۆن بەدەم بانگەکەیەوە و وەڵامی بدەنەوە، بێگومان اللە تەعالا دەزانێ و ئاگادارە بە ئەوانەتان بە دزییەوە و بەبێ مۆڵەت و ئیزنی ئەو دەچنە دەرەوە، جا با ئەو کەسانە بترسن کە سەرپێچی فەرمانی پێغەمبەری خودا (صلی اللە علیە وسلم) دەکەن، کە اللە دوچاری بەڵا و ناخۆشیەکیان بکات، یان تووشی سزایەکی سەختی بە ئازاریان بكات کە نەتوانن ئارامی لەسەر بگرن. info
التفاسير:

external-link copy
64 : 24

أَلَآ إِنَّ لِلَّهِ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۖ قَدۡ يَعۡلَمُ مَآ أَنتُمۡ عَلَيۡهِ وَيَوۡمَ يُرۡجَعُونَ إِلَيۡهِ فَيُنَبِّئُهُم بِمَا عَمِلُواْۗ وَٱللَّهُ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمُۢ

بەئاگا بێنەوە و بزانن ئەوەی لە ئاسمانەکان و زەویدا ھەیە لە خەلق و بەدیھێنان و خاوەندارێتی و بەڕێوەبردنی ھەر ھەمووی بۆ اللە تەعالایە، - ئەی خەڵکینە - بزانن ئەو ئەزانێت و ئاگادارە بە تەواوی ئەوەی ئێوەی لەسەرن، ھیچ شتێکی لا نھێنی و شاراوە نییە، وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا - ئەو ڕۆژەی دوای مردن کە زیندوو دەکرێنەوە و دەگەڕێنەوە بۆ لای - ئاگاداریان دەکاتەوە لەوەی لە دونیادا ئەنجامیانداوە، وە اللە تەعالا زانا و ئاگادارە بەھەموو شتێک، ھیچ شتێکی لە ئاسمانەکان و زەوی لا شاراوە و نھێنی نییە. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• دين الإسلام دين النظام والآداب، وفي الالتزام بالآداب بركة وخير.
ئاینی پیرۆزی ئیسلام ئاینی یاسا و ڕێسا و ئادابەکانە، گومانی تێدا نییە پابەند بوون بەم ئادابانەوە خێر و بەرەکەتی مرۆڤەکانی تێدایە. info

• منزلة رسول الله صلى الله عليه وسلم تقتضي توقيره واحترامه أكثر من غيره.
پلە و پایە و پێگەی ڕەسول اللە (صلی اللە علیە وسلم) پێویست بەوە دەکات ڕێز و شکۆی ئەو لە ھەموو کەس زیاتر بێت. info

• شؤم مخالفة سُنَّة النبي صلى الله عليه وسلم.
خراپی و شومی سەرپێچی کردنی سوننەتەکانی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم). info

• إحاطة ملك الله وعلمه بكل شيء.
موڵک و عیلم و زانستی اللە تەعالا دەوری ھەموو شتێکی داوە، ھیچ کەس و زاتێک لەسەرووی ئەوەوە نییە. info