Kilniojo Korano reikšmių vertimas - Vertimas į kurdų k. – Muchamed Salih Bamuki

Puslapio numeris:close

external-link copy
55 : 33

لَّا جُنَاحَ عَلَيۡهِنَّ فِيٓ ءَابَآئِهِنَّ وَلَآ أَبۡنَآئِهِنَّ وَلَآ إِخۡوَٰنِهِنَّ وَلَآ أَبۡنَآءِ إِخۡوَٰنِهِنَّ وَلَآ أَبۡنَآءِ أَخَوَٰتِهِنَّ وَلَا نِسَآئِهِنَّ وَلَا مَا مَلَكَتۡ أَيۡمَٰنُهُنَّۗ وَٱتَّقِينَ ٱللَّهَۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ شَهِيدًا

(ھاوسەرانی پێغەمبەر ﷺ) ھیچ گوناھێکیان لەسەر نیە (ئەگەر بێ حیجاب بن) لای باوکیان وکوڕانیان وبراکانیان وبرازاکانیان وخوشکەزاکانیان ولای ئافرەتانی ھاودینیان ولای غولام وکەنیزەکەکانی خۆیان وە لەخوا بترسن بەڕاستی خوا چاودێر و ئاگادارە بەسەر ھەموو شتێکدا
info
التفاسير:

external-link copy
56 : 33

إِنَّ ٱللَّهَ وَمَلَٰٓئِكَتَهُۥ يُصَلُّونَ عَلَى ٱلنَّبِيِّۚ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ صَلُّواْ عَلَيۡهِ وَسَلِّمُواْ تَسۡلِيمًا

بەڕاستی خوا وفریشتەکانی سەڵاوات دەدەن لەسەر پێغەمبەر ﷺ ئەی ئەوانەی کەباوەڕتان ھێناوە ئێوەش سەڵاوات و سەلامی زۆری لەسەر بدەن
info
التفاسير:

external-link copy
57 : 33

إِنَّ ٱلَّذِينَ يُؤۡذُونَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ لَعَنَهُمُ ٱللَّهُ فِي ٱلدُّنۡيَا وَٱلۡأٓخِرَةِ وَأَعَدَّ لَهُمۡ عَذَابٗا مُّهِينٗا

بەڕاستی کەسانێك کەئازاری خواو پێغەمبەرەکەی دەدەن خوا نەفرەتی لێکردوون لەدونیا و لەدواڕۆژدا وە سزای ڕیسواکەری بۆ ئامادەکردون
info
التفاسير:

external-link copy
58 : 33

وَٱلَّذِينَ يُؤۡذُونَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ وَٱلۡمُؤۡمِنَٰتِ بِغَيۡرِ مَا ٱكۡتَسَبُواْ فَقَدِ ٱحۡتَمَلُواْ بُهۡتَٰنٗا وَإِثۡمٗا مُّبِينٗا

وە کەسانێك کەئازاری پیاوان و ئافرەتانی ئیماندار ئەدەن بێ ئەوەی ھیچ تاوانێکیان کردبێت ئەوە بەڕاستی ئەوانە بوھتان و تاوانێکی ئاشکرایان گرتۆتە ئەستۆ
info
التفاسير:

external-link copy
59 : 33

يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِيُّ قُل لِّأَزۡوَٰجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَآءِ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ يُدۡنِينَ عَلَيۡهِنَّ مِن جَلَٰبِيبِهِنَّۚ ذَٰلِكَ أَدۡنَىٰٓ أَن يُعۡرَفۡنَ فَلَا يُؤۡذَيۡنَۗ وَكَانَ ٱللَّهُ غَفُورٗا رَّحِيمٗا

ئەی پێغەمبەر (ﷺ) بڵێ بە ھاوسەرانت وبەکچانت و بە ئافرەتانی بڕواداران با عابا وباڵاپۆشەکانیان بدەن بەسەر خۆیاندا (خۆیان و جوانیانی پێ داپۆشن) ئەوە نزیکترە بناسرێن (بەداوێن پاک) تا بەھۆیەوە ئازار نەدرێن وە خوا لێبووردە و میھرەبانە
info
التفاسير:

external-link copy
60 : 33

۞ لَّئِن لَّمۡ يَنتَهِ ٱلۡمُنَٰفِقُونَ وَٱلَّذِينَ فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٞ وَٱلۡمُرۡجِفُونَ فِي ٱلۡمَدِينَةِ لَنُغۡرِيَنَّكَ بِهِمۡ ثُمَّ لَا يُجَاوِرُونَكَ فِيهَآ إِلَّا قَلِيلٗا

بەڕاستی ئەگەر کۆتایی نەھێنن دووڕووان وە کەسانێك لەدڵیاندا نەخۆشی ھەیە و پڕوپاگەندەچیەکان کە لەمەدینەن ئێمە تۆ ھان دەدەین (بەجەنگ کردن) لەدژیان پاشان ماوەیەکی کەم نەبێت (لەمەدینەدا) دراوسێت نابن (دەردەکرێن)
info
التفاسير:

external-link copy
61 : 33

مَّلۡعُونِينَۖ أَيۡنَمَا ثُقِفُوٓاْ أُخِذُواْ وَقُتِّلُواْ تَقۡتِيلٗا

(ئەوانە) نەفرەت لێکراون لەھەر کوێیەك بەر دەستت کەوتن بەدیل دەگیرێن و بەکوشتن دەکوژرێن
info
التفاسير:

external-link copy
62 : 33

سُنَّةَ ٱللَّهِ فِي ٱلَّذِينَ خَلَوۡاْ مِن قَبۡلُۖ وَلَن تَجِدَ لِسُنَّةِ ٱللَّهِ تَبۡدِيلٗا

خوا (ئەوەی کردووە) بەسوننەت و باوی (خۆی) لەناو کەسانێك کەپێشتر بوون ھەرگیز باوو سوننەتی خوا گۆڕانی بۆ نیە
info
التفاسير: