Kilniojo Korano reikšmių vertimas - Vertimas į kurdų k. – Muchamed Salih Bamuki

Puslapio numeris:close

external-link copy
36 : 33

وَمَا كَانَ لِمُؤۡمِنٖ وَلَا مُؤۡمِنَةٍ إِذَا قَضَى ٱللَّهُ وَرَسُولُهُۥٓ أَمۡرًا أَن يَكُونَ لَهُمُ ٱلۡخِيَرَةُ مِنۡ أَمۡرِهِمۡۗ وَمَن يَعۡصِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ فَقَدۡ ضَلَّ ضَلَٰلٗا مُّبِينٗا

بۆ ھیچ پیاوو ئافرەتێکی باوەڕدار نیە کاتێك خواو پێغەمبەرەکەی بڕیاری ھەر کارێکیان دا (بۆیان نیە) کەسەرپشك بن لەکارەکەیاندا وە ھەر کەس سەرپێچی خواو پێغەمبەرەکەی بکات ئەوە بەڕاستی گومڕا بووە بەگومڕا بونێکی ئاشکرا
info
التفاسير:

external-link copy
37 : 33

وَإِذۡ تَقُولُ لِلَّذِيٓ أَنۡعَمَ ٱللَّهُ عَلَيۡهِ وَأَنۡعَمۡتَ عَلَيۡهِ أَمۡسِكۡ عَلَيۡكَ زَوۡجَكَ وَٱتَّقِ ٱللَّهَ وَتُخۡفِي فِي نَفۡسِكَ مَا ٱللَّهُ مُبۡدِيهِ وَتَخۡشَى ٱلنَّاسَ وَٱللَّهُ أَحَقُّ أَن تَخۡشَىٰهُۖ فَلَمَّا قَضَىٰ زَيۡدٞ مِّنۡهَا وَطَرٗا زَوَّجۡنَٰكَهَا لِكَيۡ لَا يَكُونَ عَلَى ٱلۡمُؤۡمِنِينَ حَرَجٞ فِيٓ أَزۡوَٰجِ أَدۡعِيَآئِهِمۡ إِذَا قَضَوۡاْ مِنۡهُنَّ وَطَرٗاۚ وَكَانَ أَمۡرُ ٱللَّهِ مَفۡعُولٗا

(بیربکەرەوە) کاتێك دەتووت بەکەسێك (زەیدی کوڕی حاریثە) کەخوا نیعمەتی بەسەردا ڕشتبوو، تۆیش چاکەت لەگەڵدا کردبوو (بەئازاد کردنی و پەروەردەکردنی) خێزانت (زەینەب) لای خۆت ڕاگرە و بیھێڵەوە وە لەخوا بترسە لەدڵی خۆتدا شتێك دەشاریتەوە کەخوا ئاشکرای دەکات وە لە(قسەی) خەڵك دەترسی لەکاتێکدا خوا شیاوترە کەلێی بترسی ئەمجا کاتێ زەید پێویستی بە (زەینەب)نەما و تەڵاقیدا ئێمە (زەینەب)مان لێ مارەکردیت بۆ ئەوەی ھیچ ناڕەحەتی (وتاوانێ) نەبێت لەسەر ئیمانداران لە(مارەکردنی) ژنانی بەکوڕ کراوەکانیاندا کاتێك پێویستیان پێیان نەماو تەڵاقیان دان وە فەرمانی خوا (بەمارە کردنی زەینەب بۆت) دراوە و بڕاوەیە
info
التفاسير:

external-link copy
38 : 33

مَّا كَانَ عَلَى ٱلنَّبِيِّ مِنۡ حَرَجٖ فِيمَا فَرَضَ ٱللَّهُ لَهُۥۖ سُنَّةَ ٱللَّهِ فِي ٱلَّذِينَ خَلَوۡاْ مِن قَبۡلُۚ وَكَانَ أَمۡرُ ٱللَّهِ قَدَرٗا مَّقۡدُورًا

ھیچ ناڕەحەتی (تاوان)ێك لەسەر پێغەمبەر ﷺ نیە لە (مارە کردنی زەینەب) کەخوا بڕیاری داوە بۆی باوو سوننەت ورێگای (دانراوی) خوایە لە ناو پێغەمبەرانی لەمەوپێشدا وە فەرمانی خواش بڕیارێکی بڕاوەیە (ودەبێت جێ بەجێ بکرێت)
info
التفاسير:

external-link copy
39 : 33

ٱلَّذِينَ يُبَلِّغُونَ رِسَٰلَٰتِ ٱللَّهِ وَيَخۡشَوۡنَهُۥ وَلَا يَخۡشَوۡنَ أَحَدًا إِلَّا ٱللَّهَۗ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ حَسِيبٗا

کەسانێك کەپەیامەکانی خوا ڕادەگەیەنن وە لە(خوا) دەترسن وبێجگە لەخوا لەکەسی تر ناترسن خوا بەسە کە چاودێر ولێپرسرەوە بێت
info
التفاسير:

external-link copy
40 : 33

مَّا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَآ أَحَدٖ مِّن رِّجَالِكُمۡ وَلَٰكِن رَّسُولَ ٱللَّهِ وَخَاتَمَ ٱلنَّبِيِّـۧنَۗ وَكَانَ ٱللَّهُ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمٗا

موحەممەد ﷺ باوکی ھیچ یەك لەپیاوەکانتان نیە (نەزەیدی کوڕی حاریثە و نەھیچ کەسێکی تر) بەڵکو ئەو نێرداروی خواو کۆتاھەمینی پێغەمبەرانە وە خوا بەھەموو شتێك زانایە
info
التفاسير:

external-link copy
41 : 33

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱذۡكُرُواْ ٱللَّهَ ذِكۡرٗا كَثِيرٗا

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە زۆر یادی خوا بکەن
info
التفاسير:

external-link copy
42 : 33

وَسَبِّحُوهُ بُكۡرَةٗ وَأَصِيلًا

بەپاکی یادی خوا بکەن بەبەیانیان و ئێواراندا
info
التفاسير:

external-link copy
43 : 33

هُوَ ٱلَّذِي يُصَلِّي عَلَيۡكُمۡ وَمَلَٰٓئِكَتُهُۥ لِيُخۡرِجَكُم مِّنَ ٱلظُّلُمَٰتِ إِلَى ٱلنُّورِۚ وَكَانَ بِٱلۡمُؤۡمِنِينَ رَحِيمٗا

ئەو زاتێکە بەزەیی خۆی دەڕژێنێت بەسەرتاندا و فریشتەکانی داوای لێبوردنتان بۆ دەکەن بەو ھۆیەوە (خوا) لەتاریکیەکانەوە دەرتان بھێنێت بەرەو نوورو ڕووناکی (ئیمان و ئیسلام) وە خوا بە بەزەییە بەئیمانداران
info
التفاسير: