ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
5 : 49

وَلَوۡ أَنَّهُمۡ صَبَرُواْ حَتَّىٰ تَخۡرُجَ إِلَيۡهِمۡ لَكَانَ خَيۡرٗا لَّهُمۡۚ وَٱللَّهُ غَفُورٞ رَّحِيمٞ

[ وَلَوْ أَنَّهُمْ صَبَرُوا حَتَّى تَخْرُجَ إِلَيْهِمْ لَكَانَ خَيْرًا لَهُمْ ] وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئارامیان بگرتایه‌ تا خۆت ئه‌چوویته‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ لایان ئه‌وه‌ باشتر بوو بۆیان [ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ (٥) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر لێخۆشبوو به‌به‌زه‌ییه‌. info
التفاسير:

external-link copy
6 : 49

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِن جَآءَكُمۡ فَاسِقُۢ بِنَبَإٖ فَتَبَيَّنُوٓاْ أَن تُصِيبُواْ قَوۡمَۢا بِجَهَٰلَةٖ فَتُصۡبِحُواْ عَلَىٰ مَا فَعَلۡتُمۡ نَٰدِمِينَ

{دڵنیا بوون له‌ هه‌واڵ} [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنْ جَاءَكُمْ فَاسِقٌ بِنَبَإٍ فَتَبَيَّنُوا أَنْ تُصِيبُوا قَوْمًا بِجَهَالَةٍ فَتُصْبِحُوا عَلَى مَا فَعَلْتُمْ نَادِمِينَ (٦) ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئه‌گه‌ر كه‌سێكی فاسق و ده‌رچوو له‌ گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره‌ هه‌واڵێكی بۆ هێنان ئێوه‌ ته‌به‌یون و ته‌ثهبوت بكه‌ن و په‌له‌ مه‌كه‌ن له‌ بڕیارداندا تا دڵنیابن كه‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ ڕاسته‌ چونكه‌ دواتر له‌وانه‌یه‌ كه‌سانێك به‌ نه‌زانی تووشی زه‌ره‌رو زیان بكه‌ن وه‌ هه‌ڵه‌تان لێ ڕووبدات وه‌ دواتریش په‌شیمان ئه‌بنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی كه‌ كردووتانه‌، كه‌ وتراوه‌: له‌سه‌ر (وه‌لیدی كوڕی عوقبه‌ی كوڕی ئه‌بی موعه‌يط) دابه‌زیوه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ناردوویه‌تی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زه‌كاتی (به‌نی موسته‌لیق). info
التفاسير:

external-link copy
7 : 49

وَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّ فِيكُمۡ رَسُولَ ٱللَّهِۚ لَوۡ يُطِيعُكُمۡ فِي كَثِيرٖ مِّنَ ٱلۡأَمۡرِ لَعَنِتُّمۡ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ حَبَّبَ إِلَيۡكُمُ ٱلۡإِيمَٰنَ وَزَيَّنَهُۥ فِي قُلُوبِكُمۡ وَكَرَّهَ إِلَيۡكُمُ ٱلۡكُفۡرَ وَٱلۡفُسُوقَ وَٱلۡعِصۡيَانَۚ أُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلرَّٰشِدُونَ

[ وَاعْلَمُوا أَنَّ فِيكُمْ رَسُولَ اللَّهِ لَوْ يُطِيعُكُمْ فِي كَثِيرٍ مِنَ الْأَمْرِ لَعَنِتُّمْ ] وه‌ ئێوه‌ بزانن كه‌ پێغه‌مبه‌ری خواتان له‌ناودایه‌ - صلی الله علیه وسلم - رێزى بگرن و به‌ گه‌وره‌ى بزانن، ئه‌گه‌ر گوێڕایه‌ڵی ئێوه‌ بكات له‌ زۆرێك له‌ كاروباره‌كانتاندا له‌و هه‌واڵانه‌ی كه‌ پێی ئه‌ده‌ن ئه‌وه‌ تووشی بارگرانى و سه‌غڵه‌تى و ناڕه‌حه‌تی ئه‌بن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جاری وا هه‌یه‌ هه‌واڵی نادروست ئه‌هێنن [ وَلَكِنَّ اللَّهَ حَبَّبَ إِلَيْكُمُ الْإِيمَانَ وَزَيَّنَهُ فِي قُلُوبِكُمْ ] به‌ڵام خوای گه‌وره‌ ئیمانی له‌لا خۆشه‌ویست كردوون و ڕازاندوویه‌تیه‌وه‌ له‌ دڵتاندا [ وَكَرَّهَ إِلَيْكُمُ الْكُفْرَ وَالْفُسُوقَ وَالْعِصْيَانَ ] وه‌ كوفرو له‌ڕێ ده‌رچوون و سه‌رپێچی و تاوانیشی له‌لا بێزێندراو كردوون [ أُولَئِكَ هُمُ الرَّاشِدُونَ (٧) ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئه‌م سیفه‌تانه‌یان تیابێ ئه‌وانه‌ له‌سه‌ر ڕێگای ڕاستن. info
التفاسير:

external-link copy
8 : 49

فَضۡلٗا مِّنَ ٱللَّهِ وَنِعۡمَةٗۚ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٞ

[ فَضْلًا مِنَ اللَّهِ وَنِعْمَةً ] ئه‌مه‌ فه‌زڵ و نیعمه‌تی خوای گه‌وره‌یه‌ كه‌ ئه‌و شتانه‌ی له‌لا خۆشه‌ویست كردوون، ئه‌م خراپانه‌یشی له‌لا بێزێندراو كردوون [ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ (٨) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر زاناو كاربه‌جێیه‌. info
التفاسير:

external-link copy
9 : 49

وَإِن طَآئِفَتَانِ مِنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ ٱقۡتَتَلُواْ فَأَصۡلِحُواْ بَيۡنَهُمَاۖ فَإِنۢ بَغَتۡ إِحۡدَىٰهُمَا عَلَى ٱلۡأُخۡرَىٰ فَقَٰتِلُواْ ٱلَّتِي تَبۡغِي حَتَّىٰ تَفِيٓءَ إِلَىٰٓ أَمۡرِ ٱللَّهِۚ فَإِن فَآءَتۡ فَأَصۡلِحُواْ بَيۡنَهُمَا بِٱلۡعَدۡلِ وَأَقۡسِطُوٓاْۖ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلۡمُقۡسِطِينَ

{سوڵح و ئاشته‌وایی له‌ نێوان موسڵماناندا} [ وَإِنْ طَائِفَتَانِ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ اقْتَتَلُوا فَأَصْلِحُوا بَيْنَهُمَا ] به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - وترا بۆ سه‌ردانى (عبدالله¬ى كوڕى ئوبه‌ى كوڕى سه‌لول) ناكه‌یت، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - له‌سه‌ر گوێدرێژێك له‌گه‌ڵ موسڵمانان سه‌ردانیان كرد، ئه‌ویش وتى: لیم دوربكه‌وه‌ سوێند به‌ خوا بۆنى گوێدرێژه‌كه‌ت ئازارى دام، پیاوێك له‌ ئه‌نصارێكان وتى: سوێند به‌ خوا گوێدرێژه‌كه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بۆنى له‌ تۆ خۆشتره‌، كه‌سانێك له‌ قه‌ومه‌كه‌ى بۆ (عبدالله) توڕه‌ بوون و كه‌سانێكى تریش بۆ ئه‌م پیاوه‌ تووڕه‌ بوون تا به‌ په‌له‌ دارخورماو نه‌عل و ده‌ست له‌یه‌كتریاندا، خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: ئه‌گه‌ر دوو كۆمه‌ڵ له‌ باوه‌ڕداران كوشتاری یه‌كیان كردو شه‌ڕیان كرد ئه‌وه‌ ئێوه‌ صوڵح و ئاشته‌وایی بكه‌ن له‌ نێوانیاندا، (ئه‌م ئایه‌ته‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ مرۆڤـ به‌ تاوانى گه‌وره‌ له‌ دین و ئیمان ده‌رناچێت و كافر نابێت، ئه‌وه‌تا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كوشتارى یه‌كترى ده‌كه‌ن خواى گه‌وره‌ هه‌ر به‌ ئیماندار ناویان ده‌بات، به‌ پێچه‌وانه‌ى خه‌واریج و موعته‌زیله‌و هاوبیروڕاكانیان كه‌ به‌ تاوانى گه‌وره‌ موسڵمان كافر ده‌كه‌ن و له‌ دین و ئیمان ده‌رى ده‌كه‌ن) [ فَإِنْ بَغَتْ إِحْدَاهُمَا عَلَى الْأُخْرَى فَقَاتِلُوا الَّتِي تَبْغِي حَتَّى تَفِيءَ إِلَى أَمْرِ اللَّهِ ] وه‌ ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵێكیشیان زوڵم و سته‌می له‌وه‌ی تر كرد ئه‌وه‌ ئێوه‌ كوشتاری ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ بكه‌ن كه‌ زوڵم ئه‌كات تا ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ [ فَإِنْ فَاءَتْ فَأَصْلِحُوا بَيْنَهُمَا بِالْعَدْلِ وَأَقْسِطُوا ] وه‌ ئه‌گه‌ر گه‌ڕایه‌وه‌ ئه‌و كاته‌ ئێوه‌ صوڵح و ئاشته‌وایی له‌ نێوانیاندا بكه‌ن به‌ دادپه‌روه‌ری وه‌ دادپه‌روه‌ر بن له‌ نێوانیاندا [ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُقْسِطِينَ (٩) ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ئه‌وێ كه‌ دادپه‌روه‌رن له‌ كاتی بڕیارداندا. info
التفاسير:

external-link copy
10 : 49

إِنَّمَا ٱلۡمُؤۡمِنُونَ إِخۡوَةٞ فَأَصۡلِحُواْ بَيۡنَ أَخَوَيۡكُمۡۚ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ لَعَلَّكُمۡ تُرۡحَمُونَ

{ته‌نها باوه‌ڕداران براى راسته‌قینه‌ى یه‌كترن} [ إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ إِخْوَةٌ ] ته‌نها باوه‌ڕداران برای ڕاسته‌قینه‌ی یه‌كترن [ فَأَصْلِحُوا بَيْنَ أَخَوَيْكُمْ ] ئێوه‌یش صوڵح و ئاشته‌وایی بكه‌ن له‌ نێوان براكانتاندا [ وَاتَّقُوا اللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ (١٠) ] وه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن به‌ڵكو خوای گه‌وره‌ ره‌حمتان پێ بكات. info
التفاسير:

external-link copy
11 : 49

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا يَسۡخَرۡ قَوۡمٞ مِّن قَوۡمٍ عَسَىٰٓ أَن يَكُونُواْ خَيۡرٗا مِّنۡهُمۡ وَلَا نِسَآءٞ مِّن نِّسَآءٍ عَسَىٰٓ أَن يَكُنَّ خَيۡرٗا مِّنۡهُنَّۖ وَلَا تَلۡمِزُوٓاْ أَنفُسَكُمۡ وَلَا تَنَابَزُواْ بِٱلۡأَلۡقَٰبِۖ بِئۡسَ ٱلِٱسۡمُ ٱلۡفُسُوقُ بَعۡدَ ٱلۡإِيمَٰنِۚ وَمَن لَّمۡ يَتُبۡ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلظَّٰلِمُونَ

{گاڵته‌ به‌ یه‌كترى مه‌كه‌ن} [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا يَسْخَرْ قَوْمٌ مِنْ قَوْمٍ عَسَى أَنْ يَكُونُوا خَيْرًا مِنْهُمْ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران با كه‌سانێك گاڵته‌ به‌ كه‌سانێكی تر نه‌كه‌ن له‌وانه‌یه‌ گاڵته‌پێكراوه‌كه‌ لای خوای گه‌وره‌ له‌وه‌ باشتر بێ كه‌ گاڵته‌ی پێ ئه‌كات [ وَلَا نِسَاءٌ مِنْ نِسَاءٍ عَسَى أَنْ يَكُنَّ خَيْرًا مِنْهُنَّ ] وه‌ با ئافره‌تانیش گاڵته‌ نه‌كه‌ن به‌ ئافره‌تانێكی تر له‌وانه‌یه‌ ئافره‌ته‌ گاڵته‌پێكراوه‌كان لای خوای گه‌وره‌ باشتر بن له‌وانه‌ی كه‌ گاڵته‌یان پێ ئه‌كه‌ن {تانه‌وته‌شه‌ر له‌ یه‌كترى مه‌ده‌ن} [ وَلَا تَلْمِزُوا أَنْفُسَكُمْ ] وه‌ تانه‌و ته‌شه‌ر له‌ خۆتان مه‌ده‌ن، واته‌: تانه‌و ته‌شه‌ر له‌ یه‌كتری مه‌ده‌ن، (چونكه‌ ئه‌گه‌ر تانه‌و ته‌شه‌رت له‌ خه‌ڵكیدا وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ تانه‌و ته‌شه‌رت له‌ خۆت دابێت و ته‌نها خۆت زه‌ره‌رمه‌ند و تاوانبار ده‌بیت) {ناو و ناتۆره‌ى ناشیرین له‌ یه‌كتر مه‌نێن} [ وَلَا تَنَابَزُوا بِالْأَلْقَابِ ] وه‌ ناو و ناتۆره‌ی ناشیرین له‌ یه‌كتری مه‌نێن، (ابو جبيرة بن الضحاك) ده‌فه‌رمێت: ئه‌م ئایه‌ته‌ ده‌رباره‌ى ئێمه‌ى (به‌نى سه‌لیمه‌) دابه‌زى، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - هاته‌ مه‌دینه‌ هیچ پیاوێك له‌ ئێمه‌ نه‌بوو ئیلا دوو سێ ناوى هه‌بوو، كه‌ به‌و ناوانه‌ بانگ بكرایه‌ پێى ناخۆش بوو، خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند [ بِئْسَ الِاسْمُ الْفُسُوقُ بَعْدَ الْإِيمَانِ ] له‌ دوای ئیمان هێنان خراپترین ناو ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ناو و ناتۆره‌ی خراپ له‌ یه‌كتری بنێن وه‌ ئه‌وه‌ فیسق و له‌ ڕێ ده‌رچوونه‌ [ وَمَنْ لَمْ يَتُبْ فَأُولَئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ (١١) ] وه‌ هه‌ر كه‌سێكیش ته‌وبه‌ نه‌كات ئه‌وا ئه‌و كه‌سانه‌ سته‌مكارن. info
التفاسير: