ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
12 : 49

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱجۡتَنِبُواْ كَثِيرٗا مِّنَ ٱلظَّنِّ إِنَّ بَعۡضَ ٱلظَّنِّ إِثۡمٞۖ وَلَا تَجَسَّسُواْ وَلَا يَغۡتَب بَّعۡضُكُم بَعۡضًاۚ أَيُحِبُّ أَحَدُكُمۡ أَن يَأۡكُلَ لَحۡمَ أَخِيهِ مَيۡتٗا فَكَرِهۡتُمُوهُۚ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَۚ إِنَّ ٱللَّهَ تَوَّابٞ رَّحِيمٞ

{گومانى خراپ به‌ یه‌كتر مه‌به‌ن} [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اجْتَنِبُوا كَثِيرًا مِنَ الظَّنِّ إِنَّ بَعْضَ الظَّنِّ إِثْمٌ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران خۆتان دووربخه‌نه‌وه‌ له‌ زۆرێك له‌ گومان به‌تایبه‌تی گومان بردنی خراپ به‌ كه‌سانی چاك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌ گومان تاوانه‌، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه‌ له‌ گومان بردنى خراپ چونكه‌ درۆترین قسه‌یه‌)، وه‌ ئیمامى عومه‌ر ده‌فه‌رمێت: (گومانى باش نه‌بێت به‌ قسه‌ى برا باوه‌ڕداره‌كه‌تى مه‌به‌، له‌ كاتێكدا تۆ ده‌توانێت گومانى باشى پێببه‌یت و به‌ جوانى بۆى لێكبده‌یته‌وه‌و ماناى بكه‌یت) {جاسوسی له‌سه‌ر یه‌كتری مه‌كه‌ن} [ وَلَا تَجَسَّسُوا ] وه‌ جاسوسی له‌سه‌ر یه‌كتری مه‌كه‌ن، (ته‌جه‌سوس) زیاتر بۆ خراپه‌ به‌كاردێت، (ته‌حه‌سوس) زیاتر بۆ چاكه‌ به‌كار دێت، وه‌كو پێغه‌مبه‌ر یه‌عقوب - صلی الله علیه وسلم - به‌ كوڕه‌كانى فه‌رموو: بڕۆن (ته‌حه‌سوس) بكه‌ن له‌ یوسف و براكه‌ى، پیاوێكیان هێنا بۆ لاى (ابن مسعود) وتیان: ئه‌مه‌ فڵانه‌ كه‌سه‌ مه‌ى به‌ ریشیدا ده‌چۆڕێته‌وه‌، فه‌رمووى: قه‌ده‌غه‌ كراوین له‌ جاسوسى و سیخوڕى، به‌ڵام به‌ ئاشكرا شتێك ببینین ئه‌وا سزاى ده‌ده‌ین، (دخین)ى نوسه‌رى (عوقبه‌) ده‌ڵێت: به‌ (عوقبه‌)م وت: دراوسێیه‌كمان هه‌یه‌ مه‌ى ده‌خۆنه‌وه‌ منیش پۆلیسیان لێ ئاگادار ده‌كه‌مه‌وه‌ بیانبه‌ن، (عوقبه‌) وتى: وا مه‌كه‌ به‌ڵام ئامۆژگاریان بكه‌و هه‌ڕه‌شه‌یان لێبیكه‌، وایشى كرد هه‌ر وازیان نه‌هێنا، وتى ده‌چم پۆلیس ئاگادار ده‌كه‌مه‌وه‌، (عوقبه‌) وتى: هاوار بۆ خۆت نه‌كه‌یت، من گوێم له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بووه‌ قه‌ده‌غه‌ى كردووه‌ دواى تاوانى خه‌ڵكى بكه‌ویت {غه‌یبه‌تی یه‌كتری مه‌كه‌ن} [ وَلَا يَغْتَبْ بَعْضُكُمْ بَعْضًا ] وه‌ غه‌یبه‌تی یه‌كتری مه‌كه‌ن، باسی برایه‌كت بكه‌ی به‌ شتێك كه‌ تیایدا بێت و پێی ناخۆش بێت ئه‌وه‌ غه‌یبه‌ته‌، وه‌ ئه‌گه‌ر تیایدا نه‌بێت ئه‌وه‌ بوهتانه‌و گه‌وره‌تره‌، (عائیشه‌) ته‌نها به‌ (صه‌فیه‌)ى وت: باڵاكورته‌، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووى: (قسه‌یه‌كت كرد ئه‌گه‌ر بیكه‌یته‌ ناو ئاوى ده‌ریاوه‌ بۆگه‌نى ده‌كات) [ أَيُحِبُّ أَحَدُكُمْ أَنْ يَأْكُلَ لَحْمَ أَخِيهِ مَيْتًا ] ئایا یه‌كێك له‌ ئێوه‌ پێی خۆشه‌ گۆشتی براكه‌ی بخوات به‌ مردوویه‌تی؟ ئه‌و كه‌سه‌یش كه‌ لێره‌ نیه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ مردوو بێت و ناتوانێ به‌رگری له‌ خۆی بكات [ فَكَرِهْتُمُوهُ ] ئێوه‌ پێتان ناخۆشه‌و لاتان بێزێندراوه‌ [ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ تَوَّابٌ رَحِيمٌ (١٢) ] وه‌ ئێوه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌ زۆر ته‌وبه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ قبووڵ ئه‌كات كه‌ ته‌وبه‌ ئه‌كه‌ن، وه‌ زۆر به‌ره‌حم و به‌ به‌زه‌ییه‌. info
التفاسير:

external-link copy
13 : 49

يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ إِنَّا خَلَقۡنَٰكُم مِّن ذَكَرٖ وَأُنثَىٰ وَجَعَلۡنَٰكُمۡ شُعُوبٗا وَقَبَآئِلَ لِتَعَارَفُوٓاْۚ إِنَّ أَكۡرَمَكُمۡ عِندَ ٱللَّهِ أَتۡقَىٰكُمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٞ

[ يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُمْ مِنْ ذَكَرٍ وَأُنْثَى ] ئه‌ی خه‌ڵكی ئێمه‌ ئێوه‌مان دروست كردووه‌ له‌ نێرو مێیه‌ك كه‌ ئاده‌م و حه‌وا بووه‌ [ وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا ] وه‌ ئێوه‌مان كردووه‌ به‌ چه‌ند گه‌ل و هۆزێكه‌وه‌ تا یه‌كتری بناسن {به‌ڕێزترینتان لای خوای گه‌وره‌ به‌ته‌قواترینتانه‌} [ إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِنْدَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ ] به‌ڕێزترینتان لای خوای گه‌وره‌ ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ له‌ هه‌موو كه‌س به‌ته‌قواتر بێت ئه‌وه‌ لای خوای گه‌وره‌ له‌ هه‌موو كه‌س به‌ڕێزتره‌ [ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ (١٣) ] به‌ دڵنیایى خوای گه‌وره‌ زۆر زانایه‌ وه‌ زانیاریه‌كی زۆر وردی هه‌یه‌. info
التفاسير:

external-link copy
14 : 49

۞ قَالَتِ ٱلۡأَعۡرَابُ ءَامَنَّاۖ قُل لَّمۡ تُؤۡمِنُواْ وَلَٰكِن قُولُوٓاْ أَسۡلَمۡنَا وَلَمَّا يَدۡخُلِ ٱلۡإِيمَٰنُ فِي قُلُوبِكُمۡۖ وَإِن تُطِيعُواْ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ لَا يَلِتۡكُم مِّنۡ أَعۡمَٰلِكُمۡ شَيۡـًٔاۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ رَّحِيمٌ

{جیاوازى نێوان ئیسلام و ئیمان} [ قَالَتِ الْأَعْرَابُ آمَنَّا ] ده‌شتنشینه‌كان وتیان: ئێمه‌ ئیمانمان هێناوه‌، له‌سه‌ر (به‌نى ئه‌سه‌د بن خوزه‌یمه‌) دابه‌زى كه‌ بانگه‌شه‌ى پله‌ى ئیمانیان كرد كه‌ له‌ پله‌ى ئیسلام به‌رزتره‌ [ قُلْ لَمْ تُؤْمِنُوا ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: هێشتا ئێوه‌ ئیمان له‌ دڵتاندا جێگیر نه‌بووه‌ به‌ڵام موسڵمان بوونه‌، ئیسلام شته‌ دیارو ڕووكه‌شیه‌كانه‌و ئیمانیش له‌ دڵدایه‌و بریتیه‌ له‌ به‌راستدانانى دڵ و داننان به‌ زمان و ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌كان به‌لاشه‌ [ وَلَكِنْ قُولُوا أَسْلَمْنَا ] به‌ڵكو ئێوه‌ بڵێن: ئێمه‌ موسڵمان بووینه‌ [ وَلَمَّا يَدْخُلِ الْإِيمَانُ فِي قُلُوبِكُمْ ] وه‌ هێشتا ئیمان له‌ دڵتاندا جێگیر نه‌بووه‌، (ئیمان له‌ ئیسلام تایبه‌تتره‌) [ وَإِنْ تُطِيعُوا اللَّهَ وَرَسُولَهُ لَا يَلِتْكُمْ مِنْ أَعْمَالِكُمْ شَيْئًا ] وه‌ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ گوێڕایه‌ڵی خواو پێغه‌مبه‌ری خوا بكه‌ن - صلی الله علیه وسلم - ئه‌وه‌ هیچ شتێك له‌ پاداشتی كرده‌وه‌ باشه‌كانتان لێ كه‌م ناكات [ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ (١٤) ] به‌ دڵنیایی خوای گه‌وره‌ زۆر لێخۆشبوو به‌به‌زه‌ییه‌. info
التفاسير:

external-link copy
15 : 49

إِنَّمَا ٱلۡمُؤۡمِنُونَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ ثُمَّ لَمۡ يَرۡتَابُواْ وَجَٰهَدُواْ بِأَمۡوَٰلِهِمۡ وَأَنفُسِهِمۡ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِۚ أُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلصَّٰدِقُونَ

[ إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ الَّذِينَ آمَنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ ] ته‌نها ئیمانداری ڕاسته‌قینه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ ئیمانیان به‌ خواو پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - هێناوه‌ [ ثُمَّ لَمْ يَرْتَابُوا وَجَاهَدُوا بِأَمْوَالِهِمْ وَأَنْفُسِهِمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ ] پاشان هیچ گومانێك تێكه‌ڵ به‌و ئیمانه‌یان نه‌بووه‌ وه‌ جیهادیان كردووه‌ له‌ پێناو خوای گه‌وره‌ به‌ ماڵ و گیانیان [ أُولَئِكَ هُمُ الصَّادِقُونَ (١٥) ] ئا ئه‌و كه‌سانه‌ ڕاستگۆن له‌ ئیمان هێنانیان، نه‌ك ئه‌و ده‌شتنشینانه‌ى كه‌ بانگه‌شه‌ى باوه‌ڕ ده‌كه‌ن. info
التفاسير:

external-link copy
16 : 49

قُلۡ أَتُعَلِّمُونَ ٱللَّهَ بِدِينِكُمۡ وَٱللَّهُ يَعۡلَمُ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِۚ وَٱللَّهُ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمٞ

[ قُلْ أَتُعَلِّمُونَ اللَّهَ بِدِينِكُمْ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: ئایا ئێوه‌ خوای گه‌وره‌ فێری دینه‌كه‌تان ئه‌كه‌ن و ئێوه‌ هه‌واڵی دین به‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌ده‌ن له‌وه‌ى كه‌ له‌ دڵدا شاردوتانه‌ته‌وه‌ [ وَاللَّهُ يَعْلَمُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ] له‌ كاتێكدا هه‌رچی له‌ ئاسمانه‌كان و زه‌وی هه‌یه‌ خوای گه‌وره‌ زانیاری به‌هه‌مووی هه‌یه‌و هیچ شتێك له‌ خواى گه‌وره‌ ناشاردرێته‌وه‌ [ وَاللَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ (١٦) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر زانایه‌ به‌ هه‌موو شتێك، وه‌ هیچ شتێكی لێ ناشاردرێته‌وه‌. info
التفاسير:

external-link copy
17 : 49

يَمُنُّونَ عَلَيۡكَ أَنۡ أَسۡلَمُواْۖ قُل لَّا تَمُنُّواْ عَلَيَّ إِسۡلَٰمَكُمۖ بَلِ ٱللَّهُ يَمُنُّ عَلَيۡكُمۡ أَنۡ هَدَىٰكُمۡ لِلۡإِيمَٰنِ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ

[ يَمُنُّونَ عَلَيْكَ أَنْ أَسْلَمُوا ] (به‌نو ئه‌سه‌د) هاتن بۆ لاى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - وتیان: ئیمه‌ موسڵمان بووین و كوشتارمان نه‌كردیت و عه‌ره‌ب كوشتاریان كردیت، خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - منه‌تت به‌سه‌ردا ئه‌كه‌ن كاتێك كه‌ موسڵمان بوونه‌ [ قُلْ لَا تَمُنُّوا عَلَيَّ إِسْلَامَكُمْ ] بڵێ: ئێوه‌ منه‌ت مه‌كه‌ن به‌سه‌ر مندا كه‌ موسڵمان بوونه‌ [ بَلِ اللَّهُ يَمُنُّ عَلَيْكُمْ أَنْ هَدَاكُمْ لِلْإِيمَانِ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ (١٧) ] به‌ڵكو خوای گه‌وره‌ منه‌ت ئه‌كات به‌سه‌ر ئێوه‌دا كه‌ هیدایه‌تی داون بۆ ئیمان وه‌ ئیمانی خستۆته‌ دڵتانه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ڕاستگۆن. info
التفاسير:

external-link copy
18 : 49

إِنَّ ٱللَّهَ يَعۡلَمُ غَيۡبَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۚ وَٱللَّهُ بَصِيرُۢ بِمَا تَعۡمَلُونَ

[ إِنَّ اللَّهَ يَعْلَمُ غَيْبَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَاللَّهُ بَصِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ (١٨) ] به‌ دڵنیایی خوای گه‌وره‌ نهێنی و په‌نهانی ئاسمانه‌كان و زه‌ویه‌كان ئه‌زانێ و هیچ شتێكی لێ ناشاردرێته‌وه‌، وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر بینایه‌ به‌و كرده‌وانه‌ی كه‌ ئێوه‌ ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن، والله أعلم. info
التفاسير: