ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

external-link copy
9 : 49

وَإِن طَآئِفَتَانِ مِنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ ٱقۡتَتَلُواْ فَأَصۡلِحُواْ بَيۡنَهُمَاۖ فَإِنۢ بَغَتۡ إِحۡدَىٰهُمَا عَلَى ٱلۡأُخۡرَىٰ فَقَٰتِلُواْ ٱلَّتِي تَبۡغِي حَتَّىٰ تَفِيٓءَ إِلَىٰٓ أَمۡرِ ٱللَّهِۚ فَإِن فَآءَتۡ فَأَصۡلِحُواْ بَيۡنَهُمَا بِٱلۡعَدۡلِ وَأَقۡسِطُوٓاْۖ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلۡمُقۡسِطِينَ

{سوڵح و ئاشته‌وایی له‌ نێوان موسڵماناندا} [ وَإِنْ طَائِفَتَانِ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ اقْتَتَلُوا فَأَصْلِحُوا بَيْنَهُمَا ] به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - وترا بۆ سه‌ردانى (عبدالله¬ى كوڕى ئوبه‌ى كوڕى سه‌لول) ناكه‌یت، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - له‌سه‌ر گوێدرێژێك له‌گه‌ڵ موسڵمانان سه‌ردانیان كرد، ئه‌ویش وتى: لیم دوربكه‌وه‌ سوێند به‌ خوا بۆنى گوێدرێژه‌كه‌ت ئازارى دام، پیاوێك له‌ ئه‌نصارێكان وتى: سوێند به‌ خوا گوێدرێژه‌كه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بۆنى له‌ تۆ خۆشتره‌، كه‌سانێك له‌ قه‌ومه‌كه‌ى بۆ (عبدالله) توڕه‌ بوون و كه‌سانێكى تریش بۆ ئه‌م پیاوه‌ تووڕه‌ بوون تا به‌ په‌له‌ دارخورماو نه‌عل و ده‌ست له‌یه‌كتریاندا، خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: ئه‌گه‌ر دوو كۆمه‌ڵ له‌ باوه‌ڕداران كوشتاری یه‌كیان كردو شه‌ڕیان كرد ئه‌وه‌ ئێوه‌ صوڵح و ئاشته‌وایی بكه‌ن له‌ نێوانیاندا، (ئه‌م ئایه‌ته‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ مرۆڤـ به‌ تاوانى گه‌وره‌ له‌ دین و ئیمان ده‌رناچێت و كافر نابێت، ئه‌وه‌تا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كوشتارى یه‌كترى ده‌كه‌ن خواى گه‌وره‌ هه‌ر به‌ ئیماندار ناویان ده‌بات، به‌ پێچه‌وانه‌ى خه‌واریج و موعته‌زیله‌و هاوبیروڕاكانیان كه‌ به‌ تاوانى گه‌وره‌ موسڵمان كافر ده‌كه‌ن و له‌ دین و ئیمان ده‌رى ده‌كه‌ن) [ فَإِنْ بَغَتْ إِحْدَاهُمَا عَلَى الْأُخْرَى فَقَاتِلُوا الَّتِي تَبْغِي حَتَّى تَفِيءَ إِلَى أَمْرِ اللَّهِ ] وه‌ ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵێكیشیان زوڵم و سته‌می له‌وه‌ی تر كرد ئه‌وه‌ ئێوه‌ كوشتاری ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ بكه‌ن كه‌ زوڵم ئه‌كات تا ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ [ فَإِنْ فَاءَتْ فَأَصْلِحُوا بَيْنَهُمَا بِالْعَدْلِ وَأَقْسِطُوا ] وه‌ ئه‌گه‌ر گه‌ڕایه‌وه‌ ئه‌و كاته‌ ئێوه‌ صوڵح و ئاشته‌وایی له‌ نێوانیاندا بكه‌ن به‌ دادپه‌روه‌ری وه‌ دادپه‌روه‌ر بن له‌ نێوانیاندا [ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُقْسِطِينَ (٩) ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ئه‌وێ كه‌ دادپه‌روه‌رن له‌ كاتی بڕیارداندا. info
التفاسير: