ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
48 : 43

وَمَا نُرِيهِم مِّنۡ ءَايَةٍ إِلَّا هِيَ أَكۡبَرُ مِنۡ أُخۡتِهَاۖ وَأَخَذۡنَٰهُم بِٱلۡعَذَابِ لَعَلَّهُمۡ يَرۡجِعُونَ

[ وَمَا نُرِيهِمْ مِنْ آيَةٍ إِلَّا هِيَ أَكْبَرُ مِنْ أُخْتِهَا ] وه‌ ئێمه‌ هیچ موعجیزه‌یه‌كیان نیشان ناده‌ین ئیلا له‌ موعجیزه‌ی پێشتر گه‌وره‌تره‌ یه‌ك له‌ یه‌ك گه‌وره‌ترن [ وَأَخَذْنَاهُمْ بِالْعَذَابِ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ (٤٨) ] وه‌ سزامان دان به‌ڵكو بگه‌ڕێنه‌وه‌و ته‌وبه‌ بكه‌ن. info
التفاسير:

external-link copy
49 : 43

وَقَالُواْ يَٰٓأَيُّهَ ٱلسَّاحِرُ ٱدۡعُ لَنَا رَبَّكَ بِمَا عَهِدَ عِندَكَ إِنَّنَا لَمُهۡتَدُونَ

[ وَقَالُوا يَا أَيُّهَ السَّاحِرُ ادْعُ لَنَا رَبَّكَ بِمَا عَهِدَ عِنْدَكَ إِنَّنَا لَمُهْتَدُونَ (٤٩) ] وه‌ وتیان: ئه‌ی ساحیر، لێره‌ مه‌به‌ست پێی زانایه‌، ئه‌ی زانا ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - دوعا بكه‌و داوا بكه‌ له‌ په‌روه‌ردگارت به‌و به‌ڵێنه‌ی كه‌ پێی داوین ئه‌گه‌ر ئێمه‌ ئیمان بێنین سزامان له‌سه‌ر لائه‌دا، ئه‌وه‌ ئێمه‌ ئیمانمان هێناو ڕێگای هیدایه‌تمان گرته‌ به‌ر با خوای گه‌وره‌ ئه‌و سزایانه‌ی كه‌ ناردوویه‌تیه‌ سه‌رمان لایبدات. info
التفاسير:

external-link copy
50 : 43

فَلَمَّا كَشَفۡنَا عَنۡهُمُ ٱلۡعَذَابَ إِذَا هُمۡ يَنكُثُونَ

{كافران به‌ڵێن نابه‌نه‌سه‌ر} [ فَلَمَّا كَشَفْنَا عَنْهُمُ الْعَذَابَ ] كاتێك كه‌ موسا دوعای كردو له‌ خوا پاڕایه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ سزای له‌سه‌ر لابردن، له‌ وشكه‌ساڵی و نه‌بوونی و بێ پیت و به‌ره‌كه‌تی و ناردنی زریان و ئه‌سپێ و بۆق و خوێن [ إِذَا هُمْ يَنْكُثُونَ (٥٠) ] به‌ڵام ئه‌وان به‌ڵێن و په‌یمانیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ر كوفرو شه‌ریك دانان بۆ خوای گه‌وره‌. info
التفاسير:

external-link copy
51 : 43

وَنَادَىٰ فِرۡعَوۡنُ فِي قَوۡمِهِۦ قَالَ يَٰقَوۡمِ أَلَيۡسَ لِي مُلۡكُ مِصۡرَ وَهَٰذِهِ ٱلۡأَنۡهَٰرُ تَجۡرِي مِن تَحۡتِيٓۚ أَفَلَا تُبۡصِرُونَ

[ وَنَادَى فِرْعَوْنُ فِي قَوْمِهِ ] وه‌ فیرعه‌ون له‌ناو قه‌ومه‌كه‌یدا بانگی كرد [ قَالَ يَا قَوْمِ أَلَيْسَ لِي مُلْكُ مِصْرَ ] وتی: ئه‌ی قه‌ومی خۆم ئایا موڵكی میصر هه‌مووی هی من نیه‌؟ [ وَهَذِهِ الْأَنْهَارُ تَجْرِي مِنْ تَحْتِي ] وه‌ ئه‌م ڕووبارانه‌ی (نیل)یش له‌ ژێر كۆشك و ته‌لارو ده‌سه‌ڵاتی مندا ئه‌ڕوات [ أَفَلَا تُبْصِرُونَ (٥١) ] ئایا نایبینن كه‌ بزانن من چه‌ندێك به‌هێزم وه‌ موسا - صلی الله علیه وسلم - چه‌ندێك لاوازو بێده‌سه‌ڵاته‌ بۆ شوێنی ئه‌كه‌ون. info
التفاسير:

external-link copy
52 : 43

أَمۡ أَنَا۠ خَيۡرٞ مِّنۡ هَٰذَا ٱلَّذِي هُوَ مَهِينٞ وَلَا يَكَادُ يُبِينُ

[ أَمْ أَنَا خَيْرٌ مِنْ هَذَا الَّذِي هُوَ مَهِينٌ ] به‌ڵكو من باشترم له‌م كه‌سه‌ بێڕێزو سووك و بێنرخه‌، (وای به‌ موسا - صلی الله علیه وسلم - وت) [ وَلَا يَكَادُ يُبِينُ (٥٢) ] وه‌ نزیكیشه‌ له‌ قسه‌ی تێ نه‌گه‌ی، (له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گیریه‌ك له‌ زمانی موسادا - صلی الله علیه وسلم - هه‌بووه‌، هه‌رچه‌نده‌ پێشتریش دوعای كردو خوای گه‌وره‌ گیریه‌كه‌ی زمانی لابرد، به‌ڵام ئه‌م هه‌ر بۆ سووكایه‌تی پێ كردن وای پێ وت). info
التفاسير:

external-link copy
53 : 43

فَلَوۡلَآ أُلۡقِيَ عَلَيۡهِ أَسۡوِرَةٞ مِّن ذَهَبٍ أَوۡ جَآءَ مَعَهُ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ مُقۡتَرِنِينَ

[ فَلَوْلَا أُلْقِيَ عَلَيْهِ أَسْوِرَةٌ مِنْ ذَهَبٍ أَوْ جَاءَ مَعَهُ الْمَلَائِكَةُ مُقْتَرِنِينَ (٥٣) ] وتی: باشه‌ ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوایه‌و كه‌سێكی گه‌وره‌یه‌ بۆچی نه‌ڕازێندراوه‌ته‌وه‌ به‌ خشڵ و ئاڵتوون؟ یان بۆچی فریشته‌كان له‌گه‌ڵیدا نایه‌ن پێكه‌وه‌و شایه‌تی بۆ بده‌ن ئه‌گه‌ر ڕاستگۆیه‌؟ با به‌ چاوی خۆمان بیبینین، به‌مه‌ گومانی بۆ خه‌ڵكی دروست ئه‌كرد. info
التفاسير:

external-link copy
54 : 43

فَٱسۡتَخَفَّ قَوۡمَهُۥ فَأَطَاعُوهُۚ إِنَّهُمۡ كَانُواْ قَوۡمٗا فَٰسِقِينَ

[ فَاسْتَخَفَّ قَوْمَهُ فَأَطَاعُوهُ ] بۆیه‌ ئه‌م سووكایه‌تی به‌ عه‌قڵی قه‌ومه‌كه‌ی كردو ئه‌وانیش گوێڕایه‌ڵیان كرد [ إِنَّهُمْ كَانُوا قَوْمًا فَاسِقِينَ (٥٤) ] به‌ دڵنیایی ئه‌وان قه‌ومێك بوون له‌ گوێڕایه‌ڵی خوا ده‌رچوو بوون و فاسق بوون. info
التفاسير:

external-link copy
55 : 43

فَلَمَّآ ءَاسَفُونَا ٱنتَقَمۡنَا مِنۡهُمۡ فَأَغۡرَقۡنَٰهُمۡ أَجۡمَعِينَ

{تۆڵه‌سه‌ندنى خواى گه‌وره‌ له‌ كافران} [ فَلَمَّا آسَفُونَا انْتَقَمْنَا مِنْهُمْ ] خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێ: كاتێك ئه‌وان ئێمه‌یان تووڕه‌ كرد ئه‌وپه‌ڕی تووڕه‌ بوون به‌هۆی كوفرو شه‌ریك دانان و وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر موسا - صلی الله علیه وسلم - تۆڵه‌مان لێ سه‌ندن [ فَأَغْرَقْنَاهُمْ أَجْمَعِينَ (٥٥) ] وه‌ فیرعه‌ون و شوێنكه‌وتوانی هه‌موویانمان له‌ناو ده‌ریاكه‌دا نوقم كرد. info
التفاسير:

external-link copy
56 : 43

فَجَعَلۡنَٰهُمۡ سَلَفٗا وَمَثَلٗا لِّلۡأٓخِرِينَ

[ فَجَعَلْنَاهُمْ سَلَفًا وَمَثَلًا لِلْآخِرِينَ (٥٦) ] وه‌ كردمانن به‌ پێشینه‌و په‌ندو عیبره‌ت بۆ كافرانی دوای خۆیان تا په‌ندو عیبره‌ت وه‌ربگرن و كوفر نه‌كه‌ن و وه‌ڵامی پێغه‌مبه‌ران بده‌نه‌وه‌. info
التفاسير:

external-link copy
57 : 43

۞ وَلَمَّا ضُرِبَ ٱبۡنُ مَرۡيَمَ مَثَلًا إِذَا قَوۡمُكَ مِنۡهُ يَصِدُّونَ

[ وَلَمَّا ضُرِبَ ابْنُ مَرْيَمَ مَثَلًا إِذَا قَوْمُكَ مِنْهُ يَصِدُّونَ (٥٧) ] پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - به‌ قوڕه‌یشی فه‌رموو: (ئه‌ی گرۆی قوڕه‌یش هیچ كه‌سێك نیه‌ جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ بپه‌رسترێت و خێری تیابێت) وه‌ قوڕه‌یشیش ده‌یانزانی كه‌ گاوره‌كان عیسای كوڕی مه‌ریه‌م - صلی الله علیه وسلم - ده‌په‌رستن و چی ده‌ڵێن ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ، وتیان ئه‌ی محمد ئایا تۆ ناڵێیت عیسا - صلی الله علیه وسلم - پێغه‌مبه‌رو پیاوچاك بووه‌، ئه‌گه‌ر تۆ راستگۆ بیت خۆ ئه‌و خوایان بووه‌، خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند: وه‌ كاتێك كه‌ نموونه‌ی عیسای كوڕی مه‌ریه‌م - صلی الله علیه وسلم - هێنرایه‌وه‌ قه‌ومه‌كه‌ی تۆ ده‌نگه‌ ده‌نگ و ڕێگریان كرد، یان دڵخۆش و سه‌رسام بوون به‌و نموونه‌یه‌ كاتێك كه‌ وترا ئێوه‌و ئه‌وانه‌ی كه‌ ئه‌یانپه‌رستن هه‌مووتان له‌ ئاگری دۆزه‌خدان، وتیان: باشه‌ خۆ عیساو - صلی الله علیه وسلم - عوزێرو مه‌لائیكه‌تیش ئه‌په‌رسترێ ئایا ئه‌وانیش له‌ ئاگردان؟ دواتر خوای گه‌وره‌ ئایه‌تی تری دابه‌زاندو ئه‌وانه‌ دوورن له‌ ئاگری دۆزه‌خ ته‌نها ئه‌وانه‌ له‌ ئاگردان كه‌ ڕازین بپه‌رسترێن. info
التفاسير:

external-link copy
58 : 43

وَقَالُوٓاْ ءَأَٰلِهَتُنَا خَيۡرٌ أَمۡ هُوَۚ مَا ضَرَبُوهُ لَكَ إِلَّا جَدَلَۢاۚ بَلۡ هُمۡ قَوۡمٌ خَصِمُونَ

[ وَقَالُوا أَآلِهَتُنَا خَيْرٌ أَمْ هُوَ ] وه‌ ده‌مه‌قاڵێ و مشتومڕیان ئه‌كردو وتیان: باشه‌ خواكانی ئێمه‌ باشتره‌ یان عیسا - صلی الله علیه وسلم - ؟ ئه‌گه‌ر عیسا - صلی الله علیه وسلم - له‌ ئاگردا بێ با ئه‌مانیش له‌ ئاگردابن [ مَا ضَرَبُوهُ لَكَ إِلَّا جَدَلًا ] ئه‌مان ئه‌م نموونانه‌ ناهێننه‌وه‌ ته‌نها بۆ مشتومڕو ده‌مه‌قاڵێ نه‌بێ نه‌ك بۆ وه‌رگرتنی حه‌ق [ بَلْ هُمْ قَوْمٌ خَصِمُونَ (٥٨) ] به‌ڵكو ئه‌وان كه‌سانێكن زۆر مشتومڕو موناقه‌شه‌ ئه‌كه‌ن info
التفاسير:

external-link copy
59 : 43

إِنۡ هُوَ إِلَّا عَبۡدٌ أَنۡعَمۡنَا عَلَيۡهِ وَجَعَلۡنَٰهُ مَثَلٗا لِّبَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ

[ إِنْ هُوَ إِلَّا عَبْدٌ أَنْعَمْنَا عَلَيْهِ ] عیسا - صلی الله علیه وسلم - هیچ كه‌سێك نیه‌ ته‌نها به‌نده‌یه‌كه‌ نیعمه‌تی خۆمان ڕژاندووه‌ به‌سه‌ریداو كردوومانه‌ به‌ پێغه‌مبه‌ر [ وَجَعَلْنَاهُ مَثَلًا لِبَنِي إِسْرَائِيلَ (٥٩) ] وه‌ كردوومانه‌ به‌ نیشانه‌یه‌ك بۆ به‌نی ئیسرائیل تا ئیمان بێنن. info
التفاسير:

external-link copy
60 : 43

وَلَوۡ نَشَآءُ لَجَعَلۡنَا مِنكُم مَّلَٰٓئِكَةٗ فِي ٱلۡأَرۡضِ يَخۡلُفُونَ

[ وَلَوْ نَشَاءُ لَجَعَلْنَا مِنْكُمْ مَلَائِكَةً فِي الْأَرْضِ يَخْلُفُونَ (٦٠) ] وه‌ ئه‌گه‌ر ویستمان لێ بوایه‌ ئه‌وه‌ له‌ جیاتی ئێوه‌ مه‌لائیكه‌تمان دائه‌نا له‌سه‌ر زه‌ویدا كه‌ سه‌ر زه‌ویان ئاوه‌دان بكردایه‌ته‌وه‌و جێی ئێوه‌یان بگرتایه‌ info
التفاسير: