ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
34 : 43

وَلِبُيُوتِهِمۡ أَبۡوَٰبٗا وَسُرُرًا عَلَيۡهَا يَتَّكِـُٔونَ

[ وَلِبُيُوتِهِمْ أَبْوَابًا وَسُرُرًا عَلَيْهَا يَتَّكِئُونَ (٣٤) ] وه‌ ده‌رگای ماڵه‌كان و جێگای پاڵدانه‌وه‌یان هه‌ر هه‌موویمان ئه‌كرد به‌ زیو. info
التفاسير:

external-link copy
35 : 43

وَزُخۡرُفٗاۚ وَإِن كُلُّ ذَٰلِكَ لَمَّا مَتَٰعُ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَاۚ وَٱلۡأٓخِرَةُ عِندَ رَبِّكَ لِلۡمُتَّقِينَ

[ وَزُخْرُفًا ] وه‌ بۆیانمان ئه‌ڕازانده‌وه‌ به‌ نه‌خش و نیگارو ئاڵتوون [ وَإِنْ كُلُّ ذَلِكَ لَمَّا مَتَاعُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ] به‌ڵام ئه‌مانه‌ هه‌مووی خۆشی ژیانی دونیایه‌و ده‌بڕێته‌وه‌و كۆتایی دێت، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (ئه‌گه‌ر دونیا لای خوای گه‌وره‌ كێشی باڵه‌ مێشوله‌یه‌ك نرخی هه‌بووایه‌ ئه‌وا خوای گه‌وره‌ قومه‌ ئاوێكی به‌ كافر نادا) [ وَالْآخِرَةُ عِنْدَ رَبِّكَ لِلْمُتَّقِينَ (٣٥) ] به‌ڵام قیامه‌ت لای په‌روه‌ردگارت تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن، وه‌ ئه‌وه‌ باشتره‌. info
التفاسير:

external-link copy
36 : 43

وَمَن يَعۡشُ عَن ذِكۡرِ ٱلرَّحۡمَٰنِ نُقَيِّضۡ لَهُۥ شَيۡطَٰنٗا فَهُوَ لَهُۥ قَرِينٞ

[ وَمَنْ يَعْشُ عَنْ ذِكْرِ الرَّحْمَنِ نُقَيِّضْ لَهُ شَيْطَانًا فَهُوَ لَهُ قَرِينٌ (٣٦) ] وه‌ هه‌ر كه‌سێكیش خۆی كوێرو بێئاگا بكات له‌ ئاستی زیكرو عیباده‌ت و دینی خوای گه‌وره‌ ئه‌وه‌ ئێمه‌ شه‌یتانێكی بۆ ئاماده‌ ئه‌كه‌ین و به‌سه‌ردا زاڵ ئه‌كه‌ین كه‌ هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵیدا ئه‌بێت و لێی جیا نابێته‌وه‌و وه‌سوه‌سه‌ی بۆ دروست ئه‌كات. info
التفاسير:

external-link copy
37 : 43

وَإِنَّهُمۡ لَيَصُدُّونَهُمۡ عَنِ ٱلسَّبِيلِ وَيَحۡسَبُونَ أَنَّهُم مُّهۡتَدُونَ

[ وَإِنَّهُمْ لَيَصُدُّونَهُمْ عَنِ السَّبِيلِ وَيَحْسَبُونَ أَنَّهُمْ مُهْتَدُونَ (٣٧) ] وه‌ ئه‌و شه‌یتانانه‌ ڕێگریان لێ ئه‌كه‌ن له‌ ڕێگای ڕاستی خوای گه‌وره‌ وه‌ كافران وا ئه‌زانن ئه‌وان له‌سه‌ر ڕێگای هیدایه‌تن. info
التفاسير:

external-link copy
38 : 43

حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءَنَا قَالَ يَٰلَيۡتَ بَيۡنِي وَبَيۡنَكَ بُعۡدَ ٱلۡمَشۡرِقَيۡنِ فَبِئۡسَ ٱلۡقَرِينُ

{ناوهێنانى دوو شت به‌ ناوى یه‌كێكیانه‌وه‌} [ حَتَّى إِذَا جَاءَنَا قَالَ يَا لَيْتَ بَيْنِي وَبَيْنَكَ بُعْدَ الْمَشْرِقَيْنِ ] تا له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا كه‌ ئه‌مرێت و له‌گه‌ڵ شه‌یتانه‌كه‌دا دێت پێی ئه‌ڵێ: خۆزگه‌ نێوان من و تۆ نێوان هه‌ردوو ڕۆژهه‌ڵات بوایه‌، هه‌ردوو ڕۆژهه‌ڵات له‌ زستان و هاویندا، یان مه‌به‌ست پێی ڕۆژهه‌ڵات و رۆژئاوایه‌ كه‌ به‌ناوی یه‌كێكیانه‌وه‌ هه‌ردووكیان ناو ئه‌نرێت، چۆن به‌ (ئه‌بوبه‌كرو عومه‌ر) ده‌وترێت: (عُمَرَيْن)، وه‌ به‌ بانگ و قامه‌ت ده‌وترێت: (الأَذانَيْن)، وه‌ به‌ خۆرو مانگ ده‌وترێت: (القمرين)، به‌ ڕۆژهه‌ڵات و رۆژئاوایش ده‌وترێت: (المَشْرِقَين) [ فَبِئْسَ الْقَرِينُ (٣٨) ] كه‌ به‌ڕاستی تۆ خراپترین هاوه‌ڵ بوویت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فه‌رمانت پێ ده‌كردم به‌ خراپه‌ info
التفاسير:

external-link copy
39 : 43

وَلَن يَنفَعَكُمُ ٱلۡيَوۡمَ إِذ ظَّلَمۡتُمۡ أَنَّكُمۡ فِي ٱلۡعَذَابِ مُشۡتَرِكُونَ

[ وَلَنْ يَنْفَعَكُمُ الْيَوْمَ إِذْ ظَلَمْتُمْ أَنَّكُمْ فِي الْعَذَابِ مُشْتَرِكُونَ (٣٩) ] وه‌ ئێوه‌ له‌ دونیادا زوڵمتان له‌ خۆتان كردو شه‌ریكتان بۆ خوا دانا ئێستا له‌ سزادا به‌شدارن وه‌ هیچ شتێك سوودتان پێ ناگه‌یه‌نێ. info
التفاسير:

external-link copy
40 : 43

أَفَأَنتَ تُسۡمِعُ ٱلصُّمَّ أَوۡ تَهۡدِي ٱلۡعُمۡيَ وَمَن كَانَ فِي ضَلَٰلٖ مُّبِينٖ

[ أَفَأَنْتَ تُسْمِعُ الصُّمَّ أَوْ تَهْدِي الْعُمْيَ وَمَنْ كَانَ فِي ضَلَالٍ مُبِينٍ (٤٠) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئایا تۆ ئه‌توانی وا له‌ كه‌سێكی كه‌ڕ بكه‌ی كه‌ ببیستێ؟ یاخود هیدایه‌تی كه‌سێكی كوێر بده‌ی كه‌ چاوی نابینێ؟ یان كه‌سێك له‌ گومڕاییه‌كی ئاشكرادایه‌؟ واته‌: حاڵی ئه‌م كافرانه‌ ئاوایه‌ نابیستن و نابینن. info
التفاسير:

external-link copy
41 : 43

فَإِمَّا نَذۡهَبَنَّ بِكَ فَإِنَّا مِنۡهُم مُّنتَقِمُونَ

[ فَإِمَّا نَذْهَبَنَّ بِكَ فَإِنَّا مِنْهُمْ مُنْتَقِمُونَ (٤١) ] یان ئه‌وه‌تا ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ ئه‌به‌ینه‌وه‌و كۆچی دوایی ده‌كه‌یت پێش ئه‌وه‌ی سزا به‌سه‌ر ئه‌واندا دابه‌زێت و دواتر ئێمه‌ خۆمان تۆڵه‌یان لێ ئه‌سه‌نین له‌ دونیا یان له‌ قیامه‌ت. info
التفاسير:

external-link copy
42 : 43

أَوۡ نُرِيَنَّكَ ٱلَّذِي وَعَدۡنَٰهُمۡ فَإِنَّا عَلَيۡهِم مُّقۡتَدِرُونَ

[ أَوْ نُرِيَنَّكَ الَّذِي وَعَدْنَاهُمْ ] یان ئه‌و به‌ڵێنه‌ی كه‌ پێمان داویت نیشانتی ئه‌ده‌ین و سزایان ئه‌ده‌ین پێش ئه‌وه‌ی كه‌ تۆ بمرێنین سزای ئه‌وان به‌ چاوی خۆت ببینی [ فَإِنَّا عَلَيْهِمْ مُقْتَدِرُونَ (٤٢) ] وه‌ ئێمه‌ تواناو ده‌سه‌ڵاتمان به‌سه‌ریاندا هه‌یه‌. info
التفاسير:

external-link copy
43 : 43

فَٱسۡتَمۡسِكۡ بِٱلَّذِيٓ أُوحِيَ إِلَيۡكَۖ إِنَّكَ عَلَىٰ صِرَٰطٖ مُّسۡتَقِيمٖ

{ده‌ستبگره‌ به‌ وه‌حییه‌وه‌} [ فَاسْتَمْسِكْ بِالَّذِي أُوحِيَ إِلَيْكَ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ده‌ست بگره‌ به‌و وه‌حیه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ بۆت هاتووه‌ [ إِنَّكَ عَلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ (٤٣) ] به‌ڕاستی تۆ له‌سه‌ر ڕێگای ڕاستی خوای گه‌وره‌ی. info
التفاسير:

external-link copy
44 : 43

وَإِنَّهُۥ لَذِكۡرٞ لَّكَ وَلِقَوۡمِكَۖ وَسَوۡفَ تُسۡـَٔلُونَ

[ وَإِنَّهُ لَذِكْرٌ لَكَ وَلِقَوْمِكَ ] وه‌ به‌ دڵنیایی ئه‌م قورئانه‌ پیرۆزه‌ ڕێزه‌ بۆ خۆت و قه‌ومه‌كه‌ت كه‌ شوێنی بكه‌ون، چونكه‌ به‌ زمانی ئێوه‌ دابه‌زیوه‌و لێی تێده‌گه‌ن، وه‌ یادخستنه‌وه‌یه‌ بۆتان [ وَسَوْفَ تُسْأَلُونَ (٤٤) ] وه‌ له‌ داهاتوودا خوای گه‌وره‌ پرسیاریان لێ ئه‌كات سه‌باره‌ت به‌ قورئانی پیرۆز . info
التفاسير:

external-link copy
45 : 43

وَسۡـَٔلۡ مَنۡ أَرۡسَلۡنَا مِن قَبۡلِكَ مِن رُّسُلِنَآ أَجَعَلۡنَا مِن دُونِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ءَالِهَةٗ يُعۡبَدُونَ

[ وَاسْأَلْ مَنْ أَرْسَلْنَا مِنْ قَبْلِكَ مِنْ رُسُلِنَا ] وه‌ پرسیار له‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی پێش خۆت بكه‌ كه‌ له‌ پێش تۆدا ناردوومانن، واته‌: له‌ شه‌وی ئیسرادا كه‌ ده‌یانبینی پرسیاریان لێ بكه‌، یاخود پرسیار له‌ ئوممه‌ته‌كانیان بكه‌ كه‌ پێشتر پێغه‌مبه‌ریان بۆ هاتووه‌ [ أَجَعَلْنَا مِنْ دُونِ الرَّحْمَنِ آلِهَةً يُعْبَدُونَ (٤٥) ] ئایا ئێمه‌ جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ كه‌ی ڕێگامان داوه‌ كه‌ خوای تر بپه‌رسترێت؟ واته‌: شتی وا نه‌بووه‌و ئه‌مه‌ خۆیان ئه‌یكه‌ن. info
التفاسير:

external-link copy
46 : 43

وَلَقَدۡ أَرۡسَلۡنَا مُوسَىٰ بِـَٔايَٰتِنَآ إِلَىٰ فِرۡعَوۡنَ وَمَلَإِيْهِۦ فَقَالَ إِنِّي رَسُولُ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ

{گفتوگۆى نێوان موسا پێغه‌مبه‌رو - صلی الله علیه وسلم - فیرعه‌ون} [ وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا مُوسَى بِآيَاتِنَا إِلَى فِرْعَوْنَ وَمَلَئِهِ ] وه‌ به‌ دڵنیایی ئێمه‌ موسامان - صلی الله علیه وسلم - نارد به‌و هه‌موو موعجیزه‌یه‌وه‌ كه‌ پێمان به‌خشی بۆ لای فیرعه‌ون و ده‌سه‌ڵاتداران و وه‌زیرو پیاوه‌ ناوداره‌كانی [ فَقَالَ إِنِّي رَسُولُ رَبِّ الْعَالَمِينَ (٤٦) ] ئه‌ویش پێی وتن: من پێغه‌مبه‌ری نێردراوی خوای گه‌وره‌ی په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانم بۆ لای ئێوه‌ی ناردووم. info
التفاسير:

external-link copy
47 : 43

فَلَمَّا جَآءَهُم بِـَٔايَٰتِنَآ إِذَا هُم مِّنۡهَا يَضۡحَكُونَ

[ فَلَمَّا جَاءَهُمْ بِآيَاتِنَا إِذَا هُمْ مِنْهَا يَضْحَكُونَ (٤٧) ] وه‌ كاتێك كه‌ موعجیزه‌و ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌ی بۆ بردن ئه‌وان پێی پێكه‌نین و گاڵته‌یان پێی كرد. info
التفاسير: