ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
28 : 36

۞ وَمَآ أَنزَلۡنَا عَلَىٰ قَوۡمِهِۦ مِنۢ بَعۡدِهِۦ مِن جُندٖ مِّنَ ٱلسَّمَآءِ وَمَا كُنَّا مُنزِلِينَ

{تۆڵەسەندن لە كافران} [ وَمَا أَنْزَلْنَا عَلَى قَوْمِهِ مِنْ بَعْدِهِ مِنْ جُنْدٍ مِنَ السَّمَاءِ وَمَا كُنَّا مُنْزِلِينَ (٢٨) ] خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێ: له‌ پاش ئه‌میش بۆ سه‌ر ئه‌م قه‌ومه‌ هیچ سه‌ربازێكمان له‌ ئاسمانه‌وه‌ دانه‌به‌زانده‌ خواره‌وه‌ كه‌ تۆڵه‌یان لێبسه‌نێت و له‌ناویان به‌رێت وه‌ هیچ شتێكمان دانه‌به‌زاند، چونكه‌ شایه‌نی ئه‌وه‌ نه‌بوون كه‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ سزایان بۆ دابه‌زێنین. info
التفاسير:

external-link copy
29 : 36

إِن كَانَتۡ إِلَّا صَيۡحَةٗ وَٰحِدَةٗ فَإِذَا هُمۡ خَٰمِدُونَ

[ إِنْ كَانَتْ إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً ] به‌ڵكو ته‌نها یه‌ك ده‌نگێك بوو جبریل هاوارێكی كرد [ فَإِذَا هُمْ خَامِدُونَ (٢٩) ] ئه‌وان هه‌موویان مردن وه‌ك ئاگرێك كه‌ بكوژێته‌وه‌و دامركێته‌وه‌. info
التفاسير:

external-link copy
30 : 36

يَٰحَسۡرَةً عَلَى ٱلۡعِبَادِۚ مَا يَأۡتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا كَانُواْ بِهِۦ يَسۡتَهۡزِءُونَ

[ يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ ] خه‌فه‌ت و په‌شیمانی و هاوار بۆ ئه‌م به‌نده‌ كافرانه‌ [ مَا يَأْتِيهِمْ مِنْ رَسُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ (٣٠) ] هیچ پێغه‌مبه‌رێكیان بۆ نایات له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ ئیلا ئه‌وان گاڵته‌ی پێ ئه‌كه‌ن و به‌ درۆى ئه‌زانن. info
التفاسير:

external-link copy
31 : 36

أَلَمۡ يَرَوۡاْ كَمۡ أَهۡلَكۡنَا قَبۡلَهُم مِّنَ ٱلۡقُرُونِ أَنَّهُمۡ إِلَيۡهِمۡ لَا يَرۡجِعُونَ

[ أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُمْ مِنَ الْقُرُونِ ] ئایا نابینن له‌ پێش ئه‌مانیشدا چه‌نده‌ها ئوممه‌تانی ترمان له‌ناوبرد بۆ په‌ندو ئامۆژگارى وه‌رناگرن [ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْجِعُونَ (٣١) ] كه‌ له‌ دوای به‌هیلاك چوون و له‌ناوبردن ناگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ دونیاو كۆتاییان پێ دێت بۆ هه‌میشه‌یى. info
التفاسير:

external-link copy
32 : 36

وَإِن كُلّٞ لَّمَّا جَمِيعٞ لَّدَيۡنَا مُحۡضَرُونَ

[ وَإِنْ كُلٌّ لَمَّا جَمِيعٌ لَدَيْنَا مُحْضَرُونَ (٣٢) ] وه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌تیشدا هه‌موو ئوممه‌تان بۆ لێپرسینه‌وه‌ لای خوای گه‌وره‌ ئاماده‌ ئه‌بن. info
التفاسير:

external-link copy
33 : 36

وَءَايَةٞ لَّهُمُ ٱلۡأَرۡضُ ٱلۡمَيۡتَةُ أَحۡيَيۡنَٰهَا وَأَخۡرَجۡنَا مِنۡهَا حَبّٗا فَمِنۡهُ يَأۡكُلُونَ

{تواناو دەسەڵاتی خوای گەورە} [ وَآيَةٌ لَهُمُ الْأَرْضُ الْمَيْتَةُ أَحْيَيْنَاهَا ] وه‌ یه‌كێكی تر له‌ نیشانه‌ی تاك و ته‌نهایى و تواناو ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌ ئه‌و زه‌ویه‌ مردووه‌ وشكه‌یه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ زیندووی ئه‌كاته‌وه‌ به‌هۆی باران بارین [ وَأَخْرَجْنَا مِنْهَا حَبًّا ] وه‌ جۆره‌ها دانه‌وێڵه‌ی لێ ده‌رئه‌كه‌ین [ فَمِنْهُ يَأْكُلُونَ (٣٣) ] كه‌ هه‌یانه‌ ئێوه‌ لێی ئه‌خۆن. info
التفاسير:

external-link copy
34 : 36

وَجَعَلۡنَا فِيهَا جَنَّٰتٖ مِّن نَّخِيلٖ وَأَعۡنَٰبٖ وَفَجَّرۡنَا فِيهَا مِنَ ٱلۡعُيُونِ

[ وَجَعَلْنَا فِيهَا جَنَّاتٍ مِنْ نَخِيلٍ وَأَعْنَابٍ ] وه‌ جۆره‌ها باخ ده‌ژێنینه‌وه‌ له‌ دارخورماو دار مێو [ وَفَجَّرْنَا فِيهَا مِنَ الْعُيُونِ (٣٤) ] وه‌ له‌ ناویشیدا چه‌نده‌ها كانیمان ته‌قاندۆته‌وه‌. info
التفاسير:

external-link copy
35 : 36

لِيَأۡكُلُواْ مِن ثَمَرِهِۦ وَمَا عَمِلَتۡهُ أَيۡدِيهِمۡۚ أَفَلَا يَشۡكُرُونَ

[ لِيَأْكُلُوا مِنْ ثَمَرِهِ ] تا له‌ به‌رووبوومی ئه‌و دارانه‌ بخۆن [ وَمَا عَمِلَتْهُ أَيْدِيهِمْ ] وه‌ ئه‌وه‌یشی كه‌ به‌ده‌ستی خۆیان كاریان تیادا كردووه‌، یان ئه‌وه‌ى كه‌ به‌ده‌ستى خۆیان كاریان تێیدا نه‌كردووه‌و پێوه‌ى ماندوو نه‌بوونه‌ به‌ڵكو خواى گه‌وره‌ به‌ ره‌حمه‌تى خۆى بۆى رواندوون [ أَفَلَا يَشْكُرُونَ (٣٥) ] ئه‌وه‌ بۆ شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره‌ ناكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و نیعمه‌ته‌ زۆرانه‌. info
التفاسير:

external-link copy
36 : 36

سُبۡحَٰنَ ٱلَّذِي خَلَقَ ٱلۡأَزۡوَٰجَ كُلَّهَا مِمَّا تُنۢبِتُ ٱلۡأَرۡضُ وَمِنۡ أَنفُسِهِمۡ وَمِمَّا لَا يَعۡلَمُونَ

[ سُبْحَانَ الَّذِي خَلَقَ الْأَزْوَاجَ كُلَّهَا ] پاك و مونه‌ززه‌هی بۆ خوای گه‌وره‌ كه‌ له‌ هه‌موو ڕووه‌ك و دارێك نێرو مێ و جووتێكی دروست كردووه‌ [ مِمَّا تُنْبِتُ الْأَرْضُ ] له‌وه‌ی كه‌ زه‌وی ئه‌یڕوێنێت [ وَمِنْ أَنْفُسِهِمْ ] وه‌ له‌ نه‌فسى خۆیشمان نێرو مێی دروست كردووه‌ [ وَمِمَّا لَا يَعْلَمُونَ (٣٦) ] وه‌ له‌ چه‌نده‌ها شتی تریش كه‌ هه‌یه‌ به‌ڵام ئێوه‌ نایزانن. info
التفاسير:

external-link copy
37 : 36

وَءَايَةٞ لَّهُمُ ٱلَّيۡلُ نَسۡلَخُ مِنۡهُ ٱلنَّهَارَ فَإِذَا هُم مُّظۡلِمُونَ

[ وَآيَةٌ لَهُمُ اللَّيْلُ نَسْلَخُ مِنْهُ النَّهَارَ ] وه‌ نیشانه‌یه‌كی تر له‌سه‌ر تاك و ته‌نهایى و تواناو ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌ ئه‌و شه‌وه‌یه‌ كاتێك كه‌ ڕووناكی ڕۆژه‌كه‌ ئه‌كوژێنینه‌وه‌و تاریكی شه‌و دێت [ فَإِذَا هُمْ مُظْلِمُونَ (٣٧) ] وه‌ ئه‌وان له‌ ناكاودا ئه‌چنه‌ ناو تاریكی شه‌وه‌وه‌. info
التفاسير:

external-link copy
38 : 36

وَٱلشَّمۡسُ تَجۡرِي لِمُسۡتَقَرّٖ لَّهَاۚ ذَٰلِكَ تَقۡدِيرُ ٱلۡعَزِيزِ ٱلۡعَلِيمِ

{خۆر جێگیر نیەو دەجولێت} [ وَالشَّمْسُ تَجْرِي لِمُسْتَقَرٍّ لَهَا ] وه‌ خۆریش ئه‌ڕوات بۆ شوێنی جێگیری خۆی كه‌ ژێر عه‌رشی خوای گه‌وره‌یه‌، (ئه‌بو زه‌ڕى غه‌ففارى) ده‌فه‌رمێت: له‌كاتى خۆرئاوا بوون له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - بووم له‌ مزگه‌وت، فه‌رمووى: (ئه‌ى ئه‌با زه‌ڕ ده‌زانیت خۆر له‌ كوێ ئاوا ده‌بێت؟) وتم: خواو پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - باشتر ده‌زانن، فه‌رمووى: (ده‌ڕوات تا له‌ ژێر عه‌رشى خواى گه‌وره‌ سوجده‌ ده‌بات، ئه‌میش ماناى ئایه‌ته‌كه‌یه‌)، (ئه‌م ئایه‌ته‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ خۆر ده‌جولێت و جێگیر نیه‌) [ ذَلِكَ تَقْدِيرُ الْعَزِيزِ الْعَلِيمِ (٣٨) ] كه‌ ئه‌مه‌یش دانانی خوایه‌كه‌ كه‌ زۆر به‌عیززه‌ت و زانایه‌. info
التفاسير:

external-link copy
39 : 36

وَٱلۡقَمَرَ قَدَّرۡنَٰهُ مَنَازِلَ حَتَّىٰ عَادَ كَٱلۡعُرۡجُونِ ٱلۡقَدِيمِ

[ وَالْقَمَرَ قَدَّرْنَاهُ مَنَازِلَ ] وه‌ مانگیش ته‌قدیرمان كردووه‌و كردوومانه‌ به‌ چه‌ند مه‌نزیل و پله‌ پله‌یه‌كه‌وه‌ كه‌ بیست و هه‌شت مه‌نزیله‌ هه‌ر شه‌وێك و له‌ شوێنێك ئه‌بێت [ حَتَّى عَادَ كَالْعُرْجُونِ الْقَدِيمِ (٣٩) ] تا وای لێ دێت وه‌كو په‌له‌ دارخورما باریك ده‌بێت، سه‌ره‌تا ئه‌و مانگه‌ زۆر بچوكه‌ تا ورده‌ ورده‌ پڕ ده‌بێته‌وه‌و گه‌وره‌ ده‌بێت له‌ كۆتایی وای لێ دێت باریك و بچووك ئه‌بێته‌وه‌و دواتر وه‌كو په‌له‌ دار خورمای لێ دێت. info
التفاسير:

external-link copy
40 : 36

لَا ٱلشَّمۡسُ يَنۢبَغِي لَهَآ أَن تُدۡرِكَ ٱلۡقَمَرَ وَلَا ٱلَّيۡلُ سَابِقُ ٱلنَّهَارِۚ وَكُلّٞ فِي فَلَكٖ يَسۡبَحُونَ

[ لَا الشَّمْسُ يَنْبَغِي لَهَا أَنْ تُدْرِكَ الْقَمَرَ ] نه‌ خۆر بۆی هه‌یه‌ پێش مانگ بكه‌وێت یان پێی بگات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆر له‌ ڕۆژدا ده‌رئه‌كه‌وێ وه‌ مانگ له‌ شه‌ودا ده‌رئه‌كه‌وێ [ وَلَا اللَّيْلُ سَابِقُ النَّهَارِ ] وه‌ نه‌ شه‌و پێش ڕۆژ ده‌كه‌وێت، به‌ڵكو هه‌مووی كاتی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌و به‌ خێرایى به‌ دواى یه‌كدا دێن [ وَكُلٌّ فِي فَلَكٍ يَسْبَحُونَ (٤٠) ] وه‌ هه‌موویان له‌ فه‌له‌كی خۆیاندا له‌ ئاسمان دێن و ئه‌ڕۆن. info
التفاسير: