ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
98 : 11

يَقۡدُمُ قَوۡمَهُۥ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ فَأَوۡرَدَهُمُ ٱلنَّارَۖ وَبِئۡسَ ٱلۡوِرۡدُ ٱلۡمَوۡرُودُ

[ يَقْدُمُ قَوْمَهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فَأَوْرَدَهُمُ النَّارَ وَبِئْسَ الْوِرْدُ الْمَوْرُودُ (٩٨) ] له‌ ڕۆژی قیامه‌تیش پێش قه‌ومه‌كه‌ی ئه‌كه‌وێ بۆ ناو ئاگری دۆزه‌خ تا ئه‌یانباته‌ سه‌ر ئاگر كه‌ به‌ڕاستی خراپترین بردنه‌سه‌ره‌ له‌ جیاتی بیانباته‌ سه‌ر ئاو ئه‌یانباته‌ سه‌ر ئاگرو ئه‌سووتێن. info
التفاسير:

external-link copy
99 : 11

وَأُتۡبِعُواْ فِي هَٰذِهِۦ لَعۡنَةٗ وَيَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِۚ بِئۡسَ ٱلرِّفۡدُ ٱلۡمَرۡفُودُ

[ وَأُتْبِعُوا فِي هَذِهِ لَعْنَةً وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ ] وه‌ له‌ دونیادا نه‌فره‌تیان لێ كراو دوورخرانه‌وه‌ له‌ ڕه‌حمه‌تی خوا، وه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌تیشدا به‌هه‌مان شێوه‌ نه‌فره‌تیان لێ ده‌كرێت [ بِئْسَ الرِّفْدُ الْمَرْفُودُ (٩٩) ] كه‌ خراپترین بردنه‌ سه‌ره‌ بۆ ئاگرى دۆزه‌خ، یاخود خراپترین شته‌ كه‌ نه‌فره‌تى دونیاو قیامه‌ت و سزا كۆبێته‌وه‌ له‌سه‌ریان. info
التفاسير:

external-link copy
100 : 11

ذَٰلِكَ مِنۡ أَنۢبَآءِ ٱلۡقُرَىٰ نَقُصُّهُۥ عَلَيۡكَۖ مِنۡهَا قَآئِمٞ وَحَصِيدٞ

[ ذَلِكَ مِنْ أَنْبَاءِ الْقُرَى نَقُصُّهُ عَلَيْكَ ] ئه‌مه‌ هه‌واڵی شارو دێیه‌كانه‌ ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - كه‌ بۆ تۆی ئه‌گێڕینه‌وه‌ [ مِنْهَا قَائِمٌ وَحَصِيدٌ (١٠٠) ] كه‌ هێشتا له‌و شارو دێیانه‌ هه‌یه‌ ماوه‌، وه‌ هه‌یشیانه‌ وێران بووه‌و ڕووخاوه‌. info
التفاسير:

external-link copy
101 : 11

وَمَا ظَلَمۡنَٰهُمۡ وَلَٰكِن ظَلَمُوٓاْ أَنفُسَهُمۡۖ فَمَآ أَغۡنَتۡ عَنۡهُمۡ ءَالِهَتُهُمُ ٱلَّتِي يَدۡعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ مِن شَيۡءٖ لَّمَّا جَآءَ أَمۡرُ رَبِّكَۖ وَمَا زَادُوهُمۡ غَيۡرَ تَتۡبِيبٖ

[ وَمَا ظَلَمْنَاهُمْ وَلَكِنْ ظَلَمُوا أَنْفُسَهُمْ ] وه‌ ئێمه‌ سته‌ممان لێ نه‌كردوون به‌ڵام ئه‌وان خۆیان زوڵم و سته‌میان له‌ نه‌فسی خۆیان كرد به‌ كوفرو تاوان [ فَمَا أَغْنَتْ عَنْهُمْ آلِهَتُهُمُ الَّتِي يَدْعُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ مِنْ شَيْءٍ لَمَّا جَاءَ أَمْرُ رَبِّكَ ] وه‌ ئه‌و خوایانه‌ی كه‌ لێیان ئه‌پاڕانه‌وه‌و هاواریان پێیان ئه‌كردو ئه‌یانپه‌رستن له‌ غه‌یری خوای گه‌وره‌ هیچ سوودێكیان پێ نه‌گه‌یاندن كاتێك كه‌ سزای خوای گه‌وره‌ هات [ وَمَا زَادُوهُمْ غَيْرَ تَتْبِيبٍ (١٠١) ] وه‌ هیچ شتێكیان بۆ زیاد نه‌كردن ته‌نها به‌هیلاك چوون و زه‌ره‌رمه‌ندی نه‌بێت. info
التفاسير:

external-link copy
102 : 11

وَكَذَٰلِكَ أَخۡذُ رَبِّكَ إِذَآ أَخَذَ ٱلۡقُرَىٰ وَهِيَ ظَٰلِمَةٌۚ إِنَّ أَخۡذَهُۥٓ أَلِيمٞ شَدِيدٌ

[ وَكَذَلِكَ أَخْذُ رَبِّكَ إِذَا أَخَذَ الْقُرَى وَهِيَ ظَالِمَةٌ إِنَّ أَخْذَهُ أَلِيمٌ شَدِيدٌ (١٠٢) ] پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووى: خواى گه‌وره‌ مۆڵه‌ت به‌ سته‌مكار ده‌دات به‌ڵام كه‌ بیباته‌وه‌و سزاى بدات رزگارى نابێت پاشان ئه‌م ئایه‌ته‌ى خوێنده‌وه‌: وه‌ بردنه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ به‌م شێوازه‌یه‌ كاتێك كه‌ دێ¬یه‌ك بباته‌وه‌ یان سزایان بدات كه‌ سته‌مكارو هاوبه‌شبڕیارده‌ر بن، به‌راستى بردنه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ زۆر به‌ئێش و ئازارو سه‌خته‌. info
التفاسير:

external-link copy
103 : 11

إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗ لِّمَنۡ خَافَ عَذَابَ ٱلۡأٓخِرَةِۚ ذَٰلِكَ يَوۡمٞ مَّجۡمُوعٞ لَّهُ ٱلنَّاسُ وَذَٰلِكَ يَوۡمٞ مَّشۡهُودٞ

[ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَةً لِمَنْ خَافَ عَذَابَ الْآخِرَةِ ] به‌ دڵنیایى ئه‌م له‌ناوبردنى كافران و رزگار كردنى باوه‌ڕدارانه‌ په‌ندو ئامۆژگاری تیایه‌ بۆ كه‌سێك كه‌ له‌ سزای ڕۆژی دوایی بترسێت [ ذَلِكَ يَوْمٌ مَجْمُوعٌ لَهُ النَّاسُ ] كه‌ ئه‌و ڕۆژه‌ ڕۆژێكه‌ هه‌موو خه‌ڵكی سه‌ره‌تاكان و كۆتاییه‌كانى بۆ كۆ ئه‌كرێته‌وه‌ بۆ لێپرسینه‌وه‌ [ وَذَلِكَ يَوْمٌ مَشْهُودٌ (١٠٣) ] وه‌ ئه‌و ڕۆژه‌ كه‌ ڕۆژی قیامه‌ته‌ هه‌موو خه‌ڵكى و فریشته‌كان و پێغه‌مبه‌ران ئه‌یبینن و ئاماده‌ی ئه‌بن. info
التفاسير:

external-link copy
104 : 11

وَمَا نُؤَخِّرُهُۥٓ إِلَّا لِأَجَلٖ مَّعۡدُودٖ

[ وَمَا نُؤَخِّرُهُ إِلَّا لِأَجَلٍ مَعْدُودٍ (١٠٤) ] وه‌ ئه‌و رۆژه‌ دوا ناخه‌ین مه‌گه‌ر بۆ كاتی دیاریكراوی خۆی. info
التفاسير:

external-link copy
105 : 11

يَوۡمَ يَأۡتِ لَا تَكَلَّمُ نَفۡسٌ إِلَّا بِإِذۡنِهِۦۚ فَمِنۡهُمۡ شَقِيّٞ وَسَعِيدٞ

[ يَوْمَ يَأْتِ لَا تَكَلَّمُ نَفْسٌ إِلَّا بِإِذْنِهِ ] له‌و ڕۆژه‌دا هیچ كه‌سێك ناتوانێ قسه‌ بكات و عوزر بێنێته‌وه‌، یان شه‌فاعه‌ت بكات ئیلا به‌ ئیزنی خوای گه‌وره‌ نه‌بێ [ فَمِنْهُمْ شَقِيٌّ وَسَعِيدٌ (١٠٥) ] خه‌ڵكی دابه‌ش ئه‌بنه‌ دوو كۆمه‌ڵ هه‌یانه‌ ئه‌هلی دۆزه‌خه‌و به‌دبه‌خته‌، وه‌ هه‌یشیانه‌ ئه‌هلی به‌هه‌شته‌و به‌خته‌وه‌ره‌. info
التفاسير:

external-link copy
106 : 11

فَأَمَّا ٱلَّذِينَ شَقُواْ فَفِي ٱلنَّارِ لَهُمۡ فِيهَا زَفِيرٞ وَشَهِيقٌ

[ فَأَمَّا الَّذِينَ شَقُوا فَفِي النَّارِ ] وه‌ كافران و به‌دبه‌ختان و تاوانبارانن ئه‌چنه‌ ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌ [ لَهُمْ فِيهَا زَفِيرٌ وَشَهِيقٌ (١٠٦) ] كه‌ ده‌نگی هه‌ناسه‌یان دێت له‌ قوڕگیان كاتێك كه‌ ده‌ریئه‌كه‌ن، وه‌ كاتێك كه‌ وه‌ریئه‌گرن له‌ سینگیاندا له‌ سه‌ختی ئێش و ئازاردا. info
التفاسير:

external-link copy
107 : 11

خَٰلِدِينَ فِيهَا مَا دَامَتِ ٱلسَّمَٰوَٰتُ وَٱلۡأَرۡضُ إِلَّا مَا شَآءَ رَبُّكَۚ إِنَّ رَبَّكَ فَعَّالٞ لِّمَا يُرِيدُ

[ خَالِدِينَ فِيهَا مَا دَامَتِ السَّمَاوَاتُ وَالْأَرْضُ ] له‌ ئاگری دۆزه‌خدا ئه‌مێننه‌وه‌ تا ئاسمانه‌كان و زه‌وی بمێنێته‌وه‌ كه‌ مه‌به‌ست پێی ئاسمان و زه‌وی ڕۆژی قیامه‌ته‌و بۆ هه‌میشه‌یی ئه‌مێنێته‌وه‌ نه‌ك ئاسمان و زه‌وی دونیا [ إِلَّا مَا شَاءَ رَبُّكَ ] مه‌گه‌ر كه‌سانێك كه‌ خوای گه‌وره‌ ویستی لێ بێت له‌ ئاگری دۆزه‌خ ده‌ریان بكات كه‌ تاوانبارانی ئه‌هلی ته‌وحیدن له‌ باوه‌ڕداران به‌ شه‌فاعه‌تى پێغه‌مبه‌ران و فریشته‌كان و شه‌هیدان و باوه‌ڕداران و منداڵى موسڵمانان [ إِنَّ رَبَّكَ فَعَّالٌ لِمَا يُرِيدُ (١٠٧) ] به‌راستى په‌روه‌ردگارت هه‌ر شتێكی بوێت له‌ دونیاو قیامه‌تداو ویستی له‌ هه‌ر شتێك بێت ئه‌نجامی ئه‌دات و كه‌س نیه‌ ڕێگری لێ بكات. info
التفاسير:

external-link copy
108 : 11

۞ وَأَمَّا ٱلَّذِينَ سُعِدُواْ فَفِي ٱلۡجَنَّةِ خَٰلِدِينَ فِيهَا مَا دَامَتِ ٱلسَّمَٰوَٰتُ وَٱلۡأَرۡضُ إِلَّا مَا شَآءَ رَبُّكَۖ عَطَآءً غَيۡرَ مَجۡذُوذٖ

[ وَأَمَّا الَّذِينَ سُعِدُوا ] به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌خته‌وه‌ر بوونه‌ به‌ ئیمان و كرده‌وه‌ی چاك له‌ دونیادا [ فَفِي الْجَنَّةِ خَالِدِينَ فِيهَا ] ئه‌وانه‌ ئه‌خرێنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌و به‌ نه‌مری و هه‌میشه‌یى تیایدا ئه‌مێننه‌وه‌ [ مَا دَامَتِ السَّمَاوَاتُ وَالْأَرْضُ ] تا ئاسمانه‌كان و زه‌وی قیامه‌ت بمێننه‌وه‌ [ إِلَّا مَا شَاءَ رَبُّكَ ] مه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ ویستی لێ بێت، واته‌: ئه‌وانه‌ی كه‌ دره‌نگتر له‌ قه‌بره‌كانیان ده‌رئه‌چن یان له‌ ساحه‌ی مه‌حشه‌ر دوائه‌كه‌ون یان له‌ دۆزه‌خن پێش ئه‌وه‌ی بچنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌ [ عَطَاءً غَيْرَ مَجْذُوذٍ (١٠٨) ] كه‌ ئه‌میش به‌خشینێكه‌ خوای گه‌وره‌ پێیان ئه‌به‌خشێ به‌بێ بڕین و كۆتایی نایات. info
التفاسير: