ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
39 : 35

هُوَ ٱلَّذِي جَعَلَكُمۡ خَلَٰٓئِفَ فِي ٱلۡأَرۡضِۚ فَمَن كَفَرَ فَعَلَيۡهِ كُفۡرُهُۥۖ وَلَا يَزِيدُ ٱلۡكَٰفِرِينَ كُفۡرُهُمۡ عِندَ رَبِّهِمۡ إِلَّا مَقۡتٗاۖ وَلَا يَزِيدُ ٱلۡكَٰفِرِينَ كُفۡرُهُمۡ إِلَّا خَسَارٗا

- ئەی خڵکینە- اللە ئەو زاتەیە ھەندێکتانی کردووە بەجێنیشنی ھەندێکی ترتان لەسەر زەوی، تاوەکو تاقیتان بکاتەوە چۆن ھەڵسوکەوت دەکەن و کار و کردەوەتان چۆنە، جا ھەر کەسێک بێباوەڕ بێت بە اللە تەعالا و بەو پەیامەیش پێغەمبەران ھێناویانە، ئەوا گوناھی بێباوەڕی و سزا و تۆڵەکەی بۆ خۆی دەگەڕێتەوە، بێباوەڕی و کوفرەکەی ھیچ زیانێک لە پەروەردگاری نادات، وە بێباوەڕی کافرانیش لای پەروەردگاریان ھیچیان بۆ زیاد ناکات جگە لەتووڕەبون و ڕق لێبوونی سەخت نەبێت، وە ھیچ شتێکی تریشیان بۆ زیاد ناکات تەنھا زەرەرمەندی و تیاچوونی خۆیان نەبێت، ئەوانە زەرەری ئەوە دەکەن ئەو بەھەشتەیان لەکیس دەچێت کە اللە تەعالا لە دواڕۆژدا بۆی ئامادە کردوون ئەگەر باوەڕیان بھێنایە. info
التفاسير:

external-link copy
40 : 35

قُلۡ أَرَءَيۡتُمۡ شُرَكَآءَكُمُ ٱلَّذِينَ تَدۡعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ أَرُونِي مَاذَا خَلَقُواْ مِنَ ٱلۡأَرۡضِ أَمۡ لَهُمۡ شِرۡكٞ فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ أَمۡ ءَاتَيۡنَٰهُمۡ كِتَٰبٗا فَهُمۡ عَلَىٰ بَيِّنَتٖ مِّنۡهُۚ بَلۡ إِن يَعِدُ ٱلظَّٰلِمُونَ بَعۡضُهُم بَعۡضًا إِلَّا غُرُورًا

- ئەی پێغەمبەر- بەو بتپەرست و موشریکانە بڵێ: ھەواڵم پێ بدەن لەبارەی ئەو شەریک و ھاوەڵانەی کە جگە لە اللە تەعالا دەتانپەرستن، ئەوان چییان لەسەر زەوی بەدیھێنا؟ ئایا ئەوانە شاخ و چیاکانی سەر زەوییان بەدیھێناوە؟ یان ڕووبارەکان سەر زەوی ئەوان بەدیان ھێناوە؟ یان گیانلەبەرانی؟ یان ئایا ئەوان ھاوبەشی اللە تەعالا بوون لە بەدیھێنانی ئاسمانەکان و زەویدا؟ یان کتێبێکمان پێداون کە بەڵگەی تێدا بێت لەسەر ڕاست و دروستی پەرستنی ئەوانەی کردوویانە بەھاوەڵ و شەریکی اللە تەعالا؟ نەخێر ھیچ شتێک لەوانە ڕووی نەداوە و نەبووە، بەڵکو ستەمکاران ھەندێکیان ھیچ بەڵێنێک بەھەندێکی تریان نادەن بە بێباوەڕی و ئەنجامدانی گوناھ و تاوان و سەرپێچی جگە لە فریودان و خەڵەتاندن نەبێت. info
التفاسير:

external-link copy
41 : 35

۞ إِنَّ ٱللَّهَ يُمۡسِكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ أَن تَزُولَاۚ وَلَئِن زَالَتَآ إِنۡ أَمۡسَكَهُمَا مِنۡ أَحَدٖ مِّنۢ بَعۡدِهِۦٓۚ إِنَّهُۥ كَانَ حَلِيمًا غَفُورٗا

بێگومان اللە تەعالا ئاسمانەکان و زەوی ڕاگرتووە بۆ ئەوەی تێک نەچن و لە ڕێڕەو و خولگەی خۆیان لانەدەن، گریمان ئەگەر تێک چوون و لە ڕێڕەوە و خولگەی خۆیان لایاندا، ھیچ کەسێک نییە جگە اللە تەعالا بیانگرێتەوە و نەھێڵێت تیابچن، بێگومان اللە تەعالا زۆر لەسەرخۆیە و پەلەی سزا و تۆڵەکردنەوەی نییە، وە زۆر لێبوردەیە بەرامبەر ئەو بەندانەی تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ لای. info
التفاسير:

external-link copy
42 : 35

وَأَقۡسَمُواْ بِٱللَّهِ جَهۡدَ أَيۡمَٰنِهِمۡ لَئِن جَآءَهُمۡ نَذِيرٞ لَّيَكُونُنَّ أَهۡدَىٰ مِنۡ إِحۡدَى ٱلۡأُمَمِۖ فَلَمَّا جَآءَهُمۡ نَذِيرٞ مَّا زَادَهُمۡ إِلَّا نُفُورًا

ئەو بێباوەڕانە بەو پەڕی سوێندەوە سوێندی قورسيان بە اللە خوارد : ئەگەر لەلایەن اللە وە پێغەمبەرێکی ترسێنەریان بۆ بێت کە بیانترسێنێت لەسزای خۆی، ئەوا زیاتر لە جولەکە و گاور و غەیری ئەوانیش لەسەر ھەق و ڕاستی و شوێن کەوتنی بەردەوام دەبوون، جا کاتێکیش پەروەردگاریان موحەممەدی (صلی اللە علیە وسلم) بۆ ڕەوانە کردن، بۆ ئەوەی بیانترسێنێت لەسزای اللە تەعالا، زیاتر دوور کەوتنەوە لەڕێگای ھەق و ڕاستی، وە زیاتریش پەیوەستی باتڵ و ناھەقی بوون، ئەوان وەفایان نەبوو بۆ ئەو سوێندە قورسەی خواردیان کە وتیان ئەگەر پێغەمبەرێکیان بۆ بێت زیاتر لەخەڵکانی پێش خۆیان لەسەر ھیدایەت و ڕێنموونی دەبن. info
التفاسير:

external-link copy
43 : 35

ٱسۡتِكۡبَارٗا فِي ٱلۡأَرۡضِ وَمَكۡرَ ٱلسَّيِّيِٕۚ وَلَا يَحِيقُ ٱلۡمَكۡرُ ٱلسَّيِّئُ إِلَّا بِأَهۡلِهِۦۚ فَهَلۡ يَنظُرُونَ إِلَّا سُنَّتَ ٱلۡأَوَّلِينَۚ فَلَن تَجِدَ لِسُنَّتِ ٱللَّهِ تَبۡدِيلٗاۖ وَلَن تَجِدَ لِسُنَّتِ ٱللَّهِ تَحۡوِيلًا

وە سوێند خواردنەکەیان بە اللە تەعالا بەوەی سوێندیان بۆ خوارد لە نیەت پاکی و ساغ و سەلیمی مەبەستیانەوە نەبوو، بەڵکو بۆ خۆ بەزلزانی بوو لەسەر زەوی و خەڵەتاندنی خەڵکی بوو، وە فڕوفێڵ و پیلانی خراپ تەنھا زیان بە خاوەنە فێڵبازەکانی دەگەیەنێت، ئایا ئەو خۆبەزلزانە فێڵبازانە چاوەڕێی چی شتێک دەکەن جگە سوننەتی جێگیری اللە تەعالا نەبێت، ئەوانی چۆن لەناوبرد ئێوەیش بەھەمان شێوە لەناو دەبات، نابینیت سوننەت و باوی اللە تەعالا لە لەناوبردنی خۆبەزلزاناندا گۆڕانکاری بەسەردا بێت، بەوەی لەناویان نەبات و سزای خۆیان بەسەردا نەبارێنێت، وە سوننەت و باوی اللە تەعالا لادانی بۆ نییە، بەوەی بکەوێت بەسەر خەڵکی تردا، لەبەر ئەوەی سوننەت و باوی ئیلاھی سابت و جێگیرە. info
التفاسير:

external-link copy
44 : 35

أَوَلَمۡ يَسِيرُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ فَيَنظُرُواْ كَيۡفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡ وَكَانُوٓاْ أَشَدَّ مِنۡهُمۡ قُوَّةٗۚ وَمَا كَانَ ٱللَّهُ لِيُعۡجِزَهُۥ مِن شَيۡءٖ فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَلَا فِي ٱلۡأَرۡضِۚ إِنَّهُۥ كَانَ عَلِيمٗا قَدِيرٗا

ئایا ئەو بێباوەڕانەی قوڕەیش کە تۆیان بەدرۆ دانا نەگەڕاون بەسەر زەویدا و تەماشا بکەن و تێڕامێنن کە سەرەنجامی گەلانی پێش خۆیان کە باوەڕیان نەھێنا و پێغەمبەرەکانیان بەدرۆ دانا چۆن بووە؟ ئایا سەرەنجامەکەیان سەرەنجامێکی خراپ نەبوو کاتێک اللە تەعالا لەناوی بردن، لەکاتێکدا ئەوان لە قوڕەیش بەتوانا و بەھێزتر بوون؟ ھیچ شتێک نییە لە ئاسمانەکان و زەویدا لەدەست اللە تەعالا دەربچێت، بێگومان ئەو زاتە پیرۆزە زانا و ئاگادارە بەکار و کردەوەی ئەو بێباوەڕانە، ھیچ شتێکی لەکار و کردەوەیان لا شاراوە نییە وە ھیچیشی لێ ون نابێت، ئەو بەدەسەڵاتە و دەتوانێت ھەر کاتێک ویستی لەناویان ببات. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• الكفر سبب لمقت الله، وطريق للخسارة والشقاء.
کوفر و بێباوەڕی ھۆکاری توڕەیی و خەشم و قینی اللە تەعالایە، وە ڕێگایەکیشە بۆ خەسارۆمەندی و بەدبەختی . info

• المشركون لا دليل لهم على شركهم من عقل ولا نقل.
بتپەرست و موشریکەکان ھیچ بەڵگەیەکی ژیری و دەقێکی ئاسمانیان بەدەستەوە نییە لەسەر شیرک و ھاوەڵ بڕیار دان بۆ اللە تەعالا. info

• تدمير الظالم في تدبيره عاجلًا أو آجلًا.
فڕوفێڵ و پیلانی ستەمکاران زوو بێت یان درەنگ بەسەر خۆیاندا دەشکێتەوە و دەبێتە ھۆی لەناوچوونیان. info