ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
19 : 35

وَمَا يَسۡتَوِي ٱلۡأَعۡمَىٰ وَٱلۡبَصِيرُ

بێباوەڕ و باوەڕدار لە پلەو پایە و مەقامیاندا وەک یەک و یەکسان نین، ھەروەک چۆن کوێر و چاوساغ وەک یەک نین. info
التفاسير:

external-link copy
20 : 35

وَلَا ٱلظُّلُمَٰتُ وَلَا ٱلنُّورُ

بێباوەڕ و باوەڕدار وەک یەک و یەکسان نین، ھەروەک چۆن تاریکی و ڕووناکی وەک یەک نین. info
التفاسير:

external-link copy
21 : 35

وَلَا ٱلظِّلُّ وَلَا ٱلۡحَرُورُ

بەھەشت و ئاگری دۆزەخ لە شوێنەواریاندا وەک یەک نین، ھەروەک چۆن سێبەر و گڕەی گەرما وەک یەک نین. info
التفاسير:

external-link copy
22 : 35

وَمَا يَسۡتَوِي ٱلۡأَحۡيَآءُ وَلَا ٱلۡأَمۡوَٰتُۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُسۡمِعُ مَن يَشَآءُۖ وَمَآ أَنتَ بِمُسۡمِعٖ مَّن فِي ٱلۡقُبُورِ

بێباوەڕ و باوەڕدار وەک یەک و یەکسان نین، ھەروەک چۆن زیندووان و مردووان وەک یەک نین، بێگومان اللە تەعالا ھیدایەت و ڕێنموونی خۆی دەبیستێ بەھەر کەسێک ویستی لەسەر بێت، بەڵام - ئەی پێغەمبەر- تۆ ناتوانیت پەیامەکەت بە بێباوەڕان ببیستی، ئەوانەی وەک مردووی ناو گۆڕەکان وان. info
التفاسير:

external-link copy
23 : 35

إِنۡ أَنتَ إِلَّا نَذِيرٌ

تۆ تەنھا ترسێنەری ئەوانیت بەسزای اللە تەعالا. info
التفاسير:

external-link copy
24 : 35

إِنَّآ أَرۡسَلۡنَٰكَ بِٱلۡحَقِّ بَشِيرٗا وَنَذِيرٗاۚ وَإِن مِّنۡ أُمَّةٍ إِلَّا خَلَا فِيهَا نَذِيرٞ

- ئەی پێغەمبەر- ئێمە تۆمان بەھەق ڕەوانە کردووە کەھیچ گومان و دوودڵییەکی تێدا نییە، موژدەدەری بۆ باوەڕداران بەو پاداشتە چاک و بەرێزەی کە اللە تەعالا لە ڕۆژی دواییدا بۆی ئامادە کردوون، وە ترسێنەری بێباوەڕانیشیت بەو سزا بە ئازارەی کە لە ڕۆژی دواییدا بۆی ئامادە کردوون، ھیچ گەل و ئوممەتێکی پێشین نەبوون ئیللا پێغەمبەرێکیان لەلایەن اللە تەعالاوە بۆ ھاتووە ترساندوونی بەسزای سەختی ئەو. info
التفاسير:

external-link copy
25 : 35

وَإِن يُكَذِّبُوكَ فَقَدۡ كَذَّبَ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡ جَآءَتۡهُمۡ رُسُلُهُم بِٱلۡبَيِّنَٰتِ وَبِٱلزُّبُرِ وَبِٱلۡكِتَٰبِ ٱلۡمُنِيرِ

- ئەی پێغەمبەر- ئەگەر گەل و ھۆزەکەت بە درۆت دادەنێن و باوەڕت پێ ناکەن، ئەوا ئارام بگرە لەسەریان، چونکە تۆ یەکەم پێغەمبەر نیت کە گەل و ھۆزەکەی بەدرۆیان دانابێت، بێگومان گەل و ئوممەتانی پێشین پێغەمبەرەکانی خۆیان بەدرۆ دانا و باوەڕیان پێ نەکرد ، وەک گەلی عاد و سەمود و گەلی لوط، پێغەمبەرەکانیان لەلایەن اللە تەعالاوە بە بەڵگەی ڕوون و ئاشکراوە بۆ ھات، کە بەڵگە بوون لەسەر ڕاستی و ڕاستگۆیی ئەوان، وە پێغەمبەرانیان لە لایەن خوداوە پەڕاویان بۆ ھێنان ، وە بە کتێبی ڕوونکەرەوەوە بۆ کەسانێک بیری لێ بکەنەوە و ڕامێنن لە مانا و مەبەستەکانی. info
التفاسير:

external-link copy
26 : 35

ثُمَّ أَخَذۡتُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْۖ فَكَيۡفَ كَانَ نَكِيرِ

لەگەڵ ئەوەشدا بێباوەڕ بوون بە اللە و بە پێغەمبەرەکانی و باوەڕیان نەکرد بەو پەیامەشی بۆیان ھێنابوون، لە ئەنجامدا بێباوەڕانم لەناو برد، -ئەی پێغەمبەر- بیربکەرەوە و تێڕامێنە چۆن بوو تۆڵە سەندنی ئێمە لەوان کاتێک لەناوم بردن. info
التفاسير:

external-link copy
27 : 35

أَلَمۡ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ أَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءٗ فَأَخۡرَجۡنَا بِهِۦ ثَمَرَٰتٖ مُّخۡتَلِفًا أَلۡوَٰنُهَاۚ وَمِنَ ٱلۡجِبَالِ جُدَدُۢ بِيضٞ وَحُمۡرٞ مُّخۡتَلِفٌ أَلۡوَٰنُهَا وَغَرَابِيبُ سُودٞ

- ئەی پێغەمبەر- ئایا نەتدی بێگومان اللە تەعالا لە ئاسمانەوە بارانی باراندووە، ھەر بەو باراناوە ھەموو جۆرە میوە و بەروبومێکیمان ڕواند، کەشێوە و ڕەنگیان جیاوازە، لەسوور وسەوز و زەرد و ڕەنگی تریشی تێدایە، دوای ئەوەی درەختەکانیانمان بەئاوی باران ئاودا، وە لەچیاکانیشدا چەند ڕێگا ھەیە، ڕێگایان ھەیە ڕەنگی سپیە، وە ڕێگایش ھەیە ڕەنگی سوورە، وە ڕێگاگەلێکی تریشیان ڕەشێکی تۆخە. info
التفاسير:

external-link copy
28 : 35

وَمِنَ ٱلنَّاسِ وَٱلدَّوَآبِّ وَٱلۡأَنۡعَٰمِ مُخۡتَلِفٌ أَلۡوَٰنُهُۥ كَذَٰلِكَۗ إِنَّمَا يَخۡشَى ٱللَّهَ مِنۡ عِبَادِهِ ٱلۡعُلَمَٰٓؤُاْۗ إِنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ غَفُورٌ

وە لەناو خەڵکی و گیان لەبەران و ئاژەڵیشدا (لە وشتر و ڕەشەوڵاخ و مەڕ و بزندا) ڕەنگی جۆراو جۆر ھەیە، وە جیاوازی ڕەنگی ئەوانەی باسکران، بەدڵنیاییەوە لەناو بەندەکانی اللە تەعالا تەنھا زانایان وەک پێویست لێی دەترسن و پلە وپایە و مەقامی پیرۆزی ئەو بەگەورە و مەزن دادەنێن، چونکە زانایان بەھەق دەیناسن و شارەزای ناوو سیفەت و شەرعەکەی و بەڵگەکانی دەسەڵات و قودرەتی ئەون، بێگومان اللە تەعالا زاڵ و بەدەسەڵاتە ھیچ کەسیک زاڵ نابێت بەسەریدا، وە لێبوردەی تاوان و گوناھی ئەو بەندانەیەتی کە تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ لای. info
التفاسير:

external-link copy
29 : 35

إِنَّ ٱلَّذِينَ يَتۡلُونَ كِتَٰبَ ٱللَّهِ وَأَقَامُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَأَنفَقُواْ مِمَّا رَزَقۡنَٰهُمۡ سِرّٗا وَعَلَانِيَةٗ يَرۡجُونَ تِجَٰرَةٗ لَّن تَبُورَ

بێگومان ئەوانەی ئەو کتێب و پەرتووکەی اللە تەعالا دەخوێننەوە کەدامان بەزاندووە بۆ پێغەمبەرەکەمان، وە کار و کردەوەیشی پێدەکەن، وە نوێژەکانیان بەجوانترین و تەواوترین شێوە جێ بەجێ دەکەن، وە لەوەی ڕزق و ڕۆزیمان داون بە زەکات دەرکردن و جگە زەکاتیش بە نھێنی و ئاشکرا لێی دەبەخشن، بەو کاروکردەوە چاکانە چاوەڕوانی بازرگانیەکن لای اللە تەعالا ھەرگیز زەرەر ناکات. info
التفاسير:

external-link copy
30 : 35

لِيُوَفِّيَهُمۡ أُجُورَهُمۡ وَيَزِيدَهُم مِّن فَضۡلِهِۦٓۚ إِنَّهُۥ غَفُورٞ شَكُورٞ

بۆ ئەوەی اللە تەعالا بە تێر و تەسەلی پاداشتی کار و کردەوەیان بداتەوە، وە لە فەزڵ و بەخششی خۆیشی زیاتریان بداتێ، چونکە ئەوان شایستەی ئەوەن، بێگومان اللە تەعالا لێبوردەی گوناھی ئەو کەسانەیە ئەوە سیفات و کاروکردەوەیان بێت، وە سوپاسگوزارە بۆ کاروکردەوە چاکەکانیان. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• نفي التساوي بين الحق وأهله من جهة، والباطل وأهله من جهة أخرى.
نکۆڵی کردن و نەفی لە یەکسان بوون لە نێوان ھەق و ڕاستی و کەسانێک لەسەر ھەقن لە لایەک، وە لە نێوان بەتاڵ و ناھەق و کەسانێکیش لەسەر باتڵ و ناھەقین لە لایەكی تر. info

• كثرة عدد الرسل عليهم السلام قبل رسولنا صلى الله عليه وسلم دليل على رحمة الله وعناد الخلق.
زۆری ژمارەی پێغەمبەران (سەلامی اللە تەعالایان لی بێت) پێش پێغەمبەری خۆمان (صلی اللە علیە وسلم) بەڵگەیە لەسەر ڕەحمەتی اللە تەعالا و سەرسەختی خەڵکی. info

• إهلاك المكذبين سُنَّة إلهية.
لەناوبردنى بێباوەڕان سوننەتێکی ئیلاھییە. info

• صفات الإيمان تجارة رابحة، وصفات الكفر تجارة خاسرة.
سیفاتی ئیمان و باوەڕ بازرگانییەکی قازانجکەرە، وە سیفاتی کوفر و بێباوەڕیش بازرگانییەکی زیانکەرە. info