ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
12 : 35

وَمَا يَسۡتَوِي ٱلۡبَحۡرَانِ هَٰذَا عَذۡبٞ فُرَاتٞ سَآئِغٞ شَرَابُهُۥ وَهَٰذَا مِلۡحٌ أُجَاجٞۖ وَمِن كُلّٖ تَأۡكُلُونَ لَحۡمٗا طَرِيّٗا وَتَسۡتَخۡرِجُونَ حِلۡيَةٗ تَلۡبَسُونَهَاۖ وَتَرَى ٱلۡفُلۡكَ فِيهِ مَوَاخِرَ لِتَبۡتَغُواْ مِن فَضۡلِهِۦ وَلَعَلَّكُمۡ تَشۡكُرُونَ

ئەم دوو دەریایە وەک یەک نین، یەکێکیان ئاوێکی زۆر سازگاری ھەیە، لەبەر سازگاریەکەی خواردنەوەی ئاسانە، دووەمیشیان: ئاوێکی سوێری تاڵی ھەیە، لەبەر زۆر سوێریەکەی ناتوانرێت بخورێتەوە، لەھەر یەک لەو دوو دەریایەش گۆشتێکی تەڕ وتازە و پاراو دەخۆن، کە مەبەست لێی ماسییە، وە مرواری و مەرجان دەردەھێنن بۆ خۆڕازاندنەوە و جوانی لەبەریان دەکەن، ئەی ئەو کەسەی تەماشا دەکەیت و کەشتییەکان دەبینیت بەڕۆشتنیان بەناو دەریادا ئاوەکە لەپێش و پاشەوە لەت دەکەن، تاوەکو بەدوای فەزڵی اللە تەعالادا بگەڕێن و ھەندێک و ڕزق و ڕۆزی ئەو بەبازرگانی کردن پەیدا بکەن، بۆ ئەوەی سوپاس و ستایشی اللە بکەن لەسەر ئەو ناز و نیعمەتە گەورە و فراوانەی پێی بەخشیون. info
التفاسير:

external-link copy
13 : 35

يُولِجُ ٱلَّيۡلَ فِي ٱلنَّهَارِ وَيُولِجُ ٱلنَّهَارَ فِي ٱلَّيۡلِ وَسَخَّرَ ٱلشَّمۡسَ وَٱلۡقَمَرَۖ كُلّٞ يَجۡرِي لِأَجَلٖ مُّسَمّٗىۚ ذَٰلِكُمُ ٱللَّهُ رَبُّكُمۡ لَهُ ٱلۡمُلۡكُۚ وَٱلَّذِينَ تَدۡعُونَ مِن دُونِهِۦ مَا يَمۡلِكُونَ مِن قِطۡمِيرٍ

اللە تەعالا شەو دەکات بەناو ڕۆژدا و کاتەکەی درێژ و زیاد دەکات، وە ڕۆژیش دەکات بەناو شەودا و کاتەی درێژ و زیاد دەکات، وە اللە تەعالا خۆر و مانگی ڕامھێناوە بۆ خزمەتکردنی مرۆڤ، ھەر یەکێکیان لەخولگەی تایبەتی خۆی تا ئەو ماوە دیاریکراوەی اللە تەعالا دەیزانێت دەگەڕێت و دەسوڕێتەوە، ئەویش تا ڕۆژی قیامەتە، ئەو زاتەی ھەموو ئەوانە دیاری دەکات اللە تەعالایە کە پەروەردگاری ئێوە، دەسەڵات و پادشایی تەنھا ھەر ھی ئەوە، وە ئەو بتانەی ئێوە جگە لە اللە تەعالا دەیانپەرستن بەئەندازەی توێکڵە سپیەکەی ناوکی خورما خاوەنی ھیچ نین، ئیتر چۆن جگە لەمن ئەوان دەپەرستن؟! info
التفاسير:

external-link copy
14 : 35

إِن تَدۡعُوهُمۡ لَا يَسۡمَعُواْ دُعَآءَكُمۡ وَلَوۡ سَمِعُواْ مَا ٱسۡتَجَابُواْ لَكُمۡۖ وَيَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ يَكۡفُرُونَ بِشِرۡكِكُمۡۚ وَلَا يُنَبِّئُكَ مِثۡلُ خَبِيرٖ

ئەگەر ھاوار و نزا لەپەرستراوەکانتان بکەن ئەوان ھاوار و نزاکانتان نابیستن، ئەوانە دار و بەرد و بێ گیانن ناتوانن ببیستن، ئەگەر گریمان ھاوار و نزاکانیشتان ببیستن وەڵامتان نادەنەوە، وە لەڕۆژی قیامەتیشدا ئەوان خۆیان بەری دەکەن لە شیرک و ھاوەڵ بڕیاردانی و پەرستنی ئێوە بۆیان، ئەی پێغەمبەر دڵنیابە ھیچ کەسێک ڕاستتر لە اللە تەعالا ھەواڵت پێ نادات. info
التفاسير:

external-link copy
15 : 35

۞ يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ أَنتُمُ ٱلۡفُقَرَآءُ إِلَى ٱللَّهِۖ وَٱللَّهُ هُوَ ٱلۡغَنِيُّ ٱلۡحَمِيدُ

ئەی خەڵکینە ھەر ئێوە ھەژار و ئاتاجی لای اللە تەعالان لە ھەموو کاروبار و حاڵێکتاندا، وە اللە تەعالا دەوڵەمەندە و بۆ ھیچ شتێک پێویستی بە ئێوە نییە، سوپاس و ستایشکراوە لە دونیا و دواڕۆژدا لەسەر ئەوەی بۆ بەندەکانی دیاریکردووە. info
التفاسير:

external-link copy
16 : 35

إِن يَشَأۡ يُذۡهِبۡكُمۡ وَيَأۡتِ بِخَلۡقٖ جَدِيدٖ

ئەگەر اللە (سبحانە وتعالی) بیەوێت لە ناوتان دەبات و ناتانھێڵێت، وە لەبری ئێوە گەل و ھۆز و بەدیھێنراوی تری دەھێنێت کە بیپەرستن و ھیچ شتێکیش نەکەن بە شەریک و ھاوەڵی. info
التفاسير:

external-link copy
17 : 35

وَمَا ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ بِعَزِيزٖ

لەناوبردن و نەھێشتنتان و ھێنانی خەڵکانی تر لەبری ئێوە بۆ اللە تەعالا کارێکی گران نییە، وە ھیچ ڕێگرییەک نییە لەبەردەمیدا. info
التفاسير:

external-link copy
18 : 35

وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٞ وِزۡرَ أُخۡرَىٰۚ وَإِن تَدۡعُ مُثۡقَلَةٌ إِلَىٰ حِمۡلِهَا لَا يُحۡمَلۡ مِنۡهُ شَيۡءٞ وَلَوۡ كَانَ ذَا قُرۡبَىٰٓۗ إِنَّمَا تُنذِرُ ٱلَّذِينَ يَخۡشَوۡنَ رَبَّهُم بِٱلۡغَيۡبِ وَأَقَامُواْ ٱلصَّلَوٰةَۚ وَمَن تَزَكَّىٰ فَإِنَّمَا يَتَزَكَّىٰ لِنَفۡسِهِۦۚ وَإِلَى ٱللَّهِ ٱلۡمَصِيرُ

ھیچ کەسێکی گوناھبار گوناھ و تاوانی ھیچ کەسێکی تری گوناھبار ھەڵناگرێت، بەڵکو ھەموو گوناھبارێک گوناھی خۆی ھەڵدەگرێت، وە ئەگەر گوناھبارێکی بارگران بانگی کەسێک بکات شتێک لە گوناھ و تاوانەکانی بۆ ھەڵگرێت و باری سەرشانی سووک بکات، بزانە ھیچ کەس تاوانی کەسێکی تر ھەڵناگرێت، ئەگەر چی داوالێکراوەکە خزم و دۆستیشی بێت، -ئەی پێغەمبەر- تۆ تەنھا ترسێنەری خەڵکیت بەسزای اللە تەعالا، ترسێنەری ئەوانەی بە پەنھان و نادیار لە پەروەردگاریان دەترسن، وە نوێژەکانیان بە تەواوترین و جوانترین شێوە ئەنجام دەدەن، ئەوانە سوود لە ترساندنەکەی تۆ دەبینن، ھەر کەسێک دەروونی خۆی پاک کردبێتەوە لە گوناھ و تاوان، لە ھەموویان گەورەتر خۆپاکرنەوەیە لەشیرک و ھاوەڵ بڕیاردان بۆ اللە تەعالا، ھەر کەسێک بەو شێوەیە خۆی پاک کردبێتەوە ئەوە بێگومان بۆ خۆی خۆی پاک کردوەتەوە، سوود و قازانجەکەی بۆ خۆی دەگەڕێتەوە، چونکە اللە تەعالا بێ نیازە و پێویستی بە تاعەت و گوێڕایەڵی ئەو نییە، وە لە رۆژی قیامەتیشدا بۆ حیساب و لێپرسینەوە و پاداشت و تۆڵە ھەر بۆلای ئەو دەگەڕێنەوە، info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• تسخير البحر، وتعاقب الليل والنهار، وتسخير الشمس والقمر: من نعم الله على الناس، لكن الناس تعتاد هذه النعم فتغفل عنها.
ڕامھێنانی دەریا و بەدوای یەکدا ھاتنی شەو و ڕۆژ، وە ڕامێھنانی خۆر و مانگ، یەکێکە لە نیعمەت و بەخششەکانی اللە تەعالا، بەسەر خەڵکییەوە، بەڵام خەڵکی لەبەر ئەوەی لەسەر ئەم نیعمەت و بەخششانە ڕاھاتوون بێ ئاگان لێی. info

• سفه عقول المشركين حين يدعون أصنامًا لا تسمع ولا تعقل.
گێلی و دەبەنگی عەقڵ و ژیری بتپەرست و موشریکەکان، کاتێک بانگ و ھاوار لە بتگەلێک دەکەن نەدەبیستن و نەتێدەگەن. info

• الافتقار إلى الله صفة لازمة للبشر، والغنى صفة كمال لله.
پێویست پێ بوونی بەندەکان بە اللە تەعالا سیفەتێکی جیانەکراوەی مرۆڤە، وە دەوڵەمەندی و بێ نیازیش سیفەتی کەماڵ و تەواوی پەروەردگارن. info

• تزكية النفس عائدة إلى العبد؛ فهو يحفظها إن شاء أو يضيعها.
پاکردنەوەی دڵ و دەروون لە ژەنگ و ژاری گوناھ و تاوان دەگەڕێتەوە بۆ بەندە خۆی، ئەو ئەگەر بیەوێت دەیپارێزێت و دەستی پێوە دەگرێت، وە ئەگەر بیشیەوێت زایەی دەکات و دەیفەوتێنێت. info