Fassarar Ma'anonin Alqura'ni - Fassara Kurdanci - Salahuddin

Lambar shafi:close

external-link copy
8 : 40

رَبَّنَا وَأَدۡخِلۡهُمۡ جَنَّٰتِ عَدۡنٍ ٱلَّتِي وَعَدتَّهُمۡ وَمَن صَلَحَ مِنۡ ءَابَآئِهِمۡ وَأَزۡوَٰجِهِمۡ وَذُرِّيَّٰتِهِمۡۚ إِنَّكَ أَنتَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ

[ رَبَّنَا وَأَدْخِلْهُمْ جَنَّاتِ عَدْنٍ الَّتِي وَعَدْتَهُمْ ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار وه‌ بیانخه‌ره‌ ناو ئه‌و به‌هه‌شته‌وه‌ كه‌ به‌لێنت پێداون و شوێنی مانه‌وه‌یه‌ [ وَمَنْ صَلَحَ مِنْ آبَائِهِمْ وَأَزْوَاجِهِمْ وَذُرِّيَّاتِهِمْ ] وه‌ له‌ باوك و خێزان و نه‌وه‌كانیشیان ئه‌وه‌ی كه‌ صاڵح و چاكه‌ له‌گه‌ڵ خۆیاندا بیخه‌ره‌ ناو به‌هه‌شته‌وه‌و كۆیان بكه‌ره‌وه‌ تێیدا، (مطرف بن عبدالله بن الشخير) ده‌فه‌رمێت: (دڵسۆزترین كه‌س بۆ مرۆڤی موسڵمان فریشته‌كانن كه‌ به‌م شێوازه‌ دوعای خێریان بۆ ده‌كه‌ن و له‌ خوای گه‌وره‌ بۆیان ده‌پاڕێنه‌وه‌، پاشان ئه‌م ئایه‌ته‌ی خوێنده‌وه‌، وه‌ فێڵبازترین و ناپاكترین كه‌سیش بۆیان شه‌یتانه‌كانن كه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌ رێگای راست ده‌ریان بكه‌ن) [ إِنَّكَ أَنْتَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ (٨) ] هه‌ر تۆ به‌ڕاستی خوایه‌كی زۆر به‌عیززه‌ت و كاربه‌جێیت. info
التفاسير:

external-link copy
9 : 40

وَقِهِمُ ٱلسَّيِّـَٔاتِۚ وَمَن تَقِ ٱلسَّيِّـَٔاتِ يَوۡمَئِذٖ فَقَدۡ رَحِمۡتَهُۥۚ وَذَٰلِكَ هُوَ ٱلۡفَوۡزُ ٱلۡعَظِيمُ

[ وَقِهِمُ السَّيِّئَاتِ ] وه‌ بیانپارێزه‌ له‌ سزا كه‌ به‌هۆی تاوانه‌كانیانه‌وه‌ تووشیان بێت [ وَمَنْ تَقِ السَّيِّئَاتِ يَوْمَئِذٍ فَقَدْ رَحِمْتَهُ ] وه‌ له‌و ڕۆژه‌دا كه‌ ڕۆژی قیامه‌ته‌ هه‌ر كه‌سێك بپارێزیت له‌ سزا ئه‌وه‌ به‌ڕاستی ڕه‌حمت پێی كردووه‌ [ وَذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ (٩) ] وه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ ڕه‌حم به‌ مرۆڤـ بكات و له‌ سزا بیپارێزێت و بیخاته‌ به‌هه‌شته‌وه‌ به‌ڕاستی ئه‌مه‌ بردنه‌وه‌ی هه‌ره‌ گه‌وره‌یه‌. info
التفاسير:

external-link copy
10 : 40

إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ يُنَادَوۡنَ لَمَقۡتُ ٱللَّهِ أَكۡبَرُ مِن مَّقۡتِكُمۡ أَنفُسَكُمۡ إِذۡ تُدۡعَوۡنَ إِلَى ٱلۡإِيمَٰنِ فَتَكۡفُرُونَ

[ إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا يُنَادَوْنَ لَمَقْتُ اللَّهِ أَكْبَرُ مِنْ مَقْتِكُمْ أَنْفُسَكُمْ ] به‌ دڵنیایی كافران له‌لایه‌ن فریشته‌كانه‌وه‌ بانگیان لێ ئه‌كرێ و پێیان ئه‌ووترێ: تووڕه‌بوون و ڕق و كینه‌ی خوای گه‌وره‌ له‌ ئێوه‌ زۆر زیاتره‌ له‌ ڕق لێبوونتان له‌ خۆتان، كاتێك كه‌ ئه‌خرێنه‌ ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌ ڕقیان له‌ خۆیان ئه‌بێته‌وه‌ به‌ڵام خوای گه‌وره‌ زیاتر ڕقی لێیانه‌ [ إِذْ تُدْعَوْنَ إِلَى الْإِيمَانِ فَتَكْفُرُونَ (١٠) ] له‌ كاتێكدا ئێوه‌ له‌ دونیا بانگ ئه‌كران بۆ ئیمان هێنان و ئیمانتان نه‌ئه‌هێناو كوفرتان ئه‌كرد. info
التفاسير:

external-link copy
11 : 40

قَالُواْ رَبَّنَآ أَمَتَّنَا ٱثۡنَتَيۡنِ وَأَحۡيَيۡتَنَا ٱثۡنَتَيۡنِ فَٱعۡتَرَفۡنَا بِذُنُوبِنَا فَهَلۡ إِلَىٰ خُرُوجٖ مِّن سَبِيلٖ

{دوو مردن و دوو ژیان} [ قَالُوا رَبَّنَا أَمَتَّنَا اثْنَتَيْنِ ] ئه‌لێن: ئه‌ی په‌روه‌ردگار تۆ دوو جار ئێمه‌ت مراند: مردنی یه‌كه‌م مرۆڤـ له‌ نه‌بوونه‌وه‌ له‌ سكی دایكدا دێته‌ ده‌ره‌وه‌، وه‌ ئه‌و مردنه‌یش كه‌ له‌ دونیادا به‌سه‌رمان دێت [ وَأَحْيَيْتَنَا اثْنَتَيْنِ ] وه‌ دوو جاریش ئێمه‌ت زیندوو كردۆته‌وه‌: جارێك كه‌ هاتینه‌ دونیاوه‌، وه‌ جارێكیش له‌ ڕۆژی قیامه‌ت كه‌ زیندوو ئه‌بینه‌وه‌ [ فَاعْتَرَفْنَا بِذُنُوبِنَا ] وه‌ ئێمه‌ دان ئه‌نێین به‌ تاوانه‌كانی خۆماندا [ فَهَلْ إِلَى خُرُوجٍ مِنْ سَبِيلٍ (١١) ] ئایا هیچ ڕێگایه‌ك هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ سزای ئاگری دۆزه‌خ ده‌رچین و بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ دونیا بۆ ئه‌وه‌ی كرده‌وه‌ی چاك بكه‌ین. info
التفاسير:

external-link copy
12 : 40

ذَٰلِكُم بِأَنَّهُۥٓ إِذَا دُعِيَ ٱللَّهُ وَحۡدَهُۥ كَفَرۡتُمۡ وَإِن يُشۡرَكۡ بِهِۦ تُؤۡمِنُواْۚ فَٱلۡحُكۡمُ لِلَّهِ ٱلۡعَلِيِّ ٱلۡكَبِيرِ

[ ذَلِكُمْ بِأَنَّهُ إِذَا دُعِيَ اللَّهُ وَحْدَهُ كَفَرْتُمْ ] كاتێك كه‌ له‌ دونیا بانگ بكرانایه‌ بۆ عیباده‌تی خوای گه‌وره‌ به‌تاك و ته‌نها ئێوه‌ كوفرتان ئه‌كرد [ وَإِنْ يُشْرَكْ بِهِ تُؤْمِنُوا ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ بڕیار بدرایه‌ ئێوه‌ ئیمانتان به‌و شه‌ریكدانانه‌ ئه‌هێنا [ فَالْحُكْمُ لِلَّهِ الْعَلِيِّ الْكَبِيرِ (١٢) ] ئێستایش حوكم به‌تاك و ته‌نها بۆ خوای گه‌وره‌یه‌و ئه‌و بڕیار به‌سه‌رتاندا ئه‌دات كه‌ بچنه‌ ئاگری دۆزه‌خ كه‌ خوایه‌كه‌ به‌رزه‌ له‌ زات و سیفات و كرده‌وه‌كانیدا، وه‌ زۆر گه‌وره‌یه‌. info
التفاسير:

external-link copy
13 : 40

هُوَ ٱلَّذِي يُرِيكُمۡ ءَايَٰتِهِۦ وَيُنَزِّلُ لَكُم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ رِزۡقٗاۚ وَمَا يَتَذَكَّرُ إِلَّا مَن يُنِيبُ

[ هُوَ الَّذِي يُرِيكُمْ آيَاتِهِ ] خوای گه‌وره‌ ئه‌و خوایه‌یه‌ كه‌ نیشانه‌كانی خۆیتان نیشان ئه‌دات له‌سه‌ر یه‌كخواپه‌رستی و تواناو ده‌سه‌ڵاتی [ وَيُنَزِّلُ لَكُمْ مِنَ السَّمَاءِ رِزْقًا ] وه‌ له‌ ئاسمانیشه‌وه‌ ڕزقتان بۆ دائه‌به‌زێنێ، واته‌: به‌هۆی ئه‌و بارانه‌وه‌ ڕزقتان ئه‌دات و دانه‌وێڵه‌و ڕووه‌كتان بۆ ده‌رئه‌كات [ وَمَا يَتَذَكَّرُ إِلَّا مَنْ يُنِيبُ (١٣) ] به‌ڵام هیچ كه‌سێك بیر ناكاته‌وه‌و له‌م نیشانانه‌ تێ ناگات ته‌نها مه‌گه‌ر كه‌سێك بۆ لای خوای گه‌وره‌ گه‌ڕابێته‌وه‌. info
التفاسير:

external-link copy
14 : 40

فَٱدۡعُواْ ٱللَّهَ مُخۡلِصِينَ لَهُ ٱلدِّينَ وَلَوۡ كَرِهَ ٱلۡكَٰفِرُونَ

{ته‌نها له‌ خواى گه‌وره‌ بپاڕێنه‌وه‌} [ فَادْعُوا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ ] ئێوه‌ به‌تاك و ته‌نها عیباده‌تی خوای گه‌وره‌ بكه‌ن به‌وپه‌ڕی ئیخلاص و دڵسۆزی و نیازپاكییه‌وه‌، وه‌ ته‌نها له‌ خوای گه‌وره‌ بپاڕێنه‌وه‌ [ وَلَوْ كَرِهَ الْكَافِرُونَ (١٤) ] با كافرانیش پێیان ناخۆش بێ گوێیان پێ مه‌ده‌ن. info
التفاسير:

external-link copy
15 : 40

رَفِيعُ ٱلدَّرَجَٰتِ ذُو ٱلۡعَرۡشِ يُلۡقِي ٱلرُّوحَ مِنۡ أَمۡرِهِۦ عَلَىٰ مَن يَشَآءُ مِنۡ عِبَادِهِۦ لِيُنذِرَ يَوۡمَ ٱلتَّلَاقِ

[ رَفِيعُ الدَّرَجَاتِ ] خوای گه‌وره‌ سیفاتی زۆر به‌رزی هه‌یه‌ [ ذُو الْعَرْشِ ] وه‌ خاوه‌نی عه‌رشی پیرۆزه‌ [ يُلْقِي الرُّوحَ مِنْ أَمْرِهِ عَلَى مَنْ يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ ] وه‌ به‌ فه‌رمانی خۆی وه‌حی دائه‌به‌زێنێ بۆ سه‌ر هه‌ر كه‌سێك له‌ به‌نده‌كانی خۆی كه‌ ویستی لێ بێت و ئه‌یكات به‌ پێغه‌مبه‌ر، (لێره‌ روح مه‌به‌ست پێی وه‌حی¬یه‌، چۆن مرۆڤـ به‌بێ روح ناژێت به‌هه‌مان شێوه‌یش به‌بێ وه‌حی و په‌یامی خوای گه‌وره‌ ناژێت ژیانێكی راسته‌قینه‌و به‌خته‌وه‌ر) [ لِيُنْذِرَ يَوْمَ التَّلَاقِ (١٥) ] تا ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ خه‌ڵكی ئاگادار بكاته‌وه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌ت كه‌ ڕۆژی به‌یه‌ك گه‌یشتنه‌، موسڵمان و كافر به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، وه‌ سته‌مكارو سته‌ملێكراو به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، وه‌به‌نده‌كان به‌ خوای گه‌وره‌ ده‌گه‌ن، وه‌ سه‌ره‌تاكان و كۆتاییه‌كان هه‌موویان به‌یه‌ك ده‌گه‌ن info
التفاسير:

external-link copy
16 : 40

يَوۡمَ هُم بَٰرِزُونَۖ لَا يَخۡفَىٰ عَلَى ٱللَّهِ مِنۡهُمۡ شَيۡءٞۚ لِّمَنِ ٱلۡمُلۡكُ ٱلۡيَوۡمَۖ لِلَّهِ ٱلۡوَٰحِدِ ٱلۡقَهَّارِ

[ يَوْمَ هُمْ بَارِزُونَ لَا يَخْفَى عَلَى اللَّهِ مِنْهُمْ شَيْءٌ ] له‌و ڕۆژه‌دا هه‌موو خه‌ڵكی له‌ گۆڕه‌كان ده‌رئه‌چن و ده‌رئه‌كه‌ون و هیچ شتێك له‌ خوای گه‌وره‌ ناشاردرێته‌وه‌ له‌ كرده‌وه‌كانیان كه‌ له‌ دونیا كردوویانه‌ [ لِمَنِ الْمُلْكُ الْيَوْمَ ] خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌مڕۆ موڵك بۆ كێیه‌؟ كه‌س نیه‌ وه‌ڵام بداته‌وه‌ خۆی ئه‌فه‌رمووێ: [ لِلَّهِ الْوَاحِدِ الْقَهَّارِ (١٦) ] ته‌نها بۆ خوای گه‌وره‌یه‌ كه‌ خوایه‌كی تاك و ته‌نهاو زۆر باڵاده‌ست و به‌توانایه‌. info
التفاسير: