Fassarar Ma'anonin Alqura'ni - Fassara da harshen Kuridanci ta Taƙaitaccen Tafsirin AlƘur'ani mai girma.

التوبة

daga cikin abunda Surar ta kunsa:
البراءة من المشركين والمنافقين وجهادهم، وفتح باب التوبة للتائبين.
خۆ بەریکردن لە موشریک و مونافیقەکان و جیهاد کردن لەدژیان و کردنەوەى دەرگای تەوبە بۆ تەوبەکاران. info

external-link copy
1 : 9

بَرَآءَةٞ مِّنَ ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦٓ إِلَى ٱلَّذِينَ عَٰهَدتُّم مِّنَ ٱلۡمُشۡرِكِينَ

- ئەی موسڵمانان - ئەمە دەستبەردار بوون و بەرائەتی خوا و پێغەمبەرەکەیەتی، وە ڕاگەیاندنی کۆتایی پێھاتنی ئەو پەیمان و بەڵێننامانەیە کە لە گەڵ بتپەرست و موشریکەکان داوتانە لە نیوە دوورگەی عەرەب. info
التفاسير:

external-link copy
2 : 9

فَسِيحُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ أَرۡبَعَةَ أَشۡهُرٖ وَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّكُمۡ غَيۡرُ مُعۡجِزِي ٱللَّهِ وَأَنَّ ٱللَّهَ مُخۡزِي ٱلۡكَٰفِرِينَ

- ئەی بتپەرست و موشریکینە- بۆ ماوەی چوار مانگ بە ئاسودەیی و بێ ترس بەسەر زەویدا بگەڕێن، دوای ئەو چوار مانگە ئیتر ھیچ پەیمان و بەڵێنێک لەگەڵتان نامێنێت، وە دڵنیابن کە ئێوە ناتوانن لە تۆڵە و سزای خوای گەورە قوتارتان ببێت ئەگەر ھاتوو بەردەوام بن لەسەر بێباوەڕی بەخوای گەورە، وە دڵنیابن بەڕاستی خوای گەورە بێباوەڕان سەرشۆڕ و زەلیل دەکات بە کوشتن یان بەدیل گرتن بێت لە دونیا، وە بەخستنە ناو ئاگری دۆزەخ لە ڕۆژی دواییدا، ئەم بەرائەت و دەستبەردار بوونە بۆ ئەوانەیە کە پەیمان و بەڵێنەکانیان شکاندووە، یان ئەوانەی کە پەیمانەکەیان ڕەھایە و کاتی بۆ دیاری نەکراوە، بەڵام ئەوانەی کە پەیمانەکەیان بۆ کاتێکی دیاری کراوە هەرچەندە زیاتر بێت لە چوار مانگ، ئەوا پەیمانەکەیان ئەو کاتە تەواو دەبێت کە لە پەیمانەکەدا دیاریکراوە. info
التفاسير:

external-link copy
3 : 9

وَأَذَٰنٞ مِّنَ ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦٓ إِلَى ٱلنَّاسِ يَوۡمَ ٱلۡحَجِّ ٱلۡأَكۡبَرِ أَنَّ ٱللَّهَ بَرِيٓءٞ مِّنَ ٱلۡمُشۡرِكِينَ وَرَسُولُهُۥۚ فَإِن تُبۡتُمۡ فَهُوَ خَيۡرٞ لَّكُمۡۖ وَإِن تَوَلَّيۡتُمۡ فَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّكُمۡ غَيۡرُ مُعۡجِزِي ٱللَّهِۗ وَبَشِّرِ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ بِعَذَابٍ أَلِيمٍ

ئەمە ئاگادارکردنەوەیە لە خواوە، وە ئاگادار کردنەوەیشە لە پێغەمبەرەکەیەوە بۆ تەواوی خەڵکی لە ڕۆژی سەربڕیندا (ڕۆژی جەژنی قوربان) کە بەڕاستی خوای گەورە و پێغەمبەرەکەی بەرین لە موشریکەکان، ئەگەر ھاتوو تەوبەتان کرد و گەڕانەوە لە شیرک و ھاوەڵ بڕیاردان بۆ خوا ئەوا بێگومان ئەوە چاکترە بۆتان، خۆ ئەگەر تەوبەتان نەکرد و پشتتان ھەڵکرد ئەوا دڵنیابن کە ڕزگارتان نابێت لە دەستی خوا و قوتارتان نابێت لە سزای ئەو، - ئەی پێغەمبەر - تۆیش ھەواڵ بدە بەوانەی کە باوەڕیان نییە بە خوا و پێغەمبەرەکەی کە سزایەکی بەسۆی بەئازار چاوەڕاوانیان دەکات info
التفاسير:

external-link copy
4 : 9

إِلَّا ٱلَّذِينَ عَٰهَدتُّم مِّنَ ٱلۡمُشۡرِكِينَ ثُمَّ لَمۡ يَنقُصُوكُمۡ شَيۡـٔٗا وَلَمۡ يُظَٰهِرُواْ عَلَيۡكُمۡ أَحَدٗا فَأَتِمُّوٓاْ إِلَيۡهِمۡ عَهۡدَهُمۡ إِلَىٰ مُدَّتِهِمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلۡمُتَّقِينَ

لەگەڵ ھەموو بتپەرست و موشریکەکان پەیمان ھەڵبوەشێنەوە، ئەوانەیان نەبێت بە وەفا بوون لەگەڵ پەیمانەکەیان و ھەڵیان نەوەشاندووەتەوە، ئەو حوکمەی پێشووتر باسمان کرد ئەمان ناگرێتەوە، بۆیە ئێوەیش بە وەفا بن بەو پەیمانەی لەگەڵیاندا بەستووتانە تا ماوەکەی تەواو دەبێت، بێگومان خوای گەورە کەسانی خواناسی خۆش دەوێت، ئەوانەی فەرمانەکانی بەجێ دەھێنن، یەکێک لەفەرمانەکانیش وەفاکردنە بە پەیمان و بەڵێنەوە ، وە دوور دەکەونەوە لە ڕێگریەکانی، یەکێک لەوانەیش خوای گەورە ڕێگری لێ کردووە خیانەت کردنە لە پەیمان و بەڵێن. info
التفاسير:

external-link copy
5 : 9

فَإِذَا ٱنسَلَخَ ٱلۡأَشۡهُرُ ٱلۡحُرُمُ فَٱقۡتُلُواْ ٱلۡمُشۡرِكِينَ حَيۡثُ وَجَدتُّمُوهُمۡ وَخُذُوهُمۡ وَٱحۡصُرُوهُمۡ وَٱقۡعُدُواْ لَهُمۡ كُلَّ مَرۡصَدٖۚ فَإِن تَابُواْ وَأَقَامُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتَوُاْ ٱلزَّكَوٰةَ فَخَلُّواْ سَبِيلَهُمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ رَّحِيمٞ

کاتێک مانگە حەرام و خاوەن ڕێزەکان کۆتاییان ھات، ئەو مانگانەی کە دوژمنەکانی خۆتان تێدا ئەمین کردووە کە لە گەڵیاندا نەجەنگن و خراپەتان بۆیان نەبێت، جاکاتێک ئەو مانگانە تەواو بوون ئیتر ھەر کاتێک گەیشتن بە بتپەرست و موشریکەکان بیانکوژن و بە دیل بیانگرن و گەمارۆیان بدەن لە ماڵ و جێگا و قەڵاکانی خۆیاندا، وە لەسەر ڕێگاکانیان بۆیان دانیشن، ئەگەر ھاتوو تەوبەیان کرد و گەڕانەوە بۆ لای خوا و وازیان ھێنا لە شیرک و ھاوەڵ بڕیاردان، وە نوێژەکانیان کرد و زەکاتی ماڵ و سامانیان دەرکرد، ئەوا دەبنە براتان لە ئاینی ئیسلامدا، ئەو کات واز بھێنن لە جەنگ و کوشتاریان، بێگومان خوای گەورە لێبوردەیە بەرامبەر ئەو بەندانەی کە تەوبە دەکەن، وە زۆریش میھرەبانە بۆیان. info
التفاسير:

external-link copy
6 : 9

وَإِنۡ أَحَدٞ مِّنَ ٱلۡمُشۡرِكِينَ ٱسۡتَجَارَكَ فَأَجِرۡهُ حَتَّىٰ يَسۡمَعَ كَلَٰمَ ٱللَّهِ ثُمَّ أَبۡلِغۡهُ مَأۡمَنَهُۥۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمۡ قَوۡمٞ لَّا يَعۡلَمُونَ

ئەگەر ھاتوو یەکێک لە بتپەرست و موشریکەکان کە خوێن و ماڵ و سامانیان حەڵاڵە بۆ موسڵمانان، ھاتنە نێوتانەوە و داوای پەنا و جیواری لێکردن - ئەی پێغەمبەری خوا- ، ئەوا پەنای بدە و بڕۆ بەدەم داواکەیەوە تاوەکو قورئان ببیستێ، پاشان بیگەیەنەرەوە جێگایەک کە ھێمن و ئاسوودە بێت، چونکە ئەوانە گەلێکن ڕاستی و ھەقیقەتی ئەم ئاینە نازانن، ئەگەر ھاتوو لە ڕێگای بیستنی قورئانەوە تێگەیشتن لە ڕاستی ئیسلام لەوە پێدەچێت ھیدایەت بکرێن و باوەڕ بھێنن. info
التفاسير:
daga cikin fa'idodin Ayoyin wannan shafi:
• في الآيات دليل واضح على حرص الإسلام على تسوية العلاقات الخارجية مع الأعداء على أساس من السّلم والأمن والتّفاهم.
ئەم ئایەتانە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە ئاینی پیرۆزی ئیسلام زۆر گرنکی دەدات بەدامەزراندنی پەیوەندیەکانی دەرەوە لەگەڵ دوژمنەکانیدا لەسەر بنەمای ئاشتی وئاسایش ولێک تێگەیشتن. info

• الإسلام يُقَدِّر العهود، ويوجب الوفاء بها، ويجعل حفظها نابعًا من الإيمان، وملازمًا لتقوى الله تعالى.
ئاینی پیرۆزی ئیسلام ڕێز لە پەیمانەکان دەگرێت، وە واجبی کردووە کە وەفایان پێ بکرێت، وە پارێزگاری کردن لێیان لە ئیسلامدا ھەڵقوڵاوی باوەڕ و ئیمانە، وە گرێدراوی تەقوا و خواناسینە. info

• أَنَّ إقامة الصّلاة وإيتاء الزّكاة دليل على الإسلام، وأنهما يعصمان الدّم والمال، ويوجبان لمن يؤدّيهما حقوق المسلمين من حفظ دمه وماله إلا بحق الإسلام؛ كارتكاب ما يوجب القتل من قتل النفس البريئة، وزنى الزّاني المُحْصَن، والرّدّة إلى الكفر بعد الإيمان.
ئەنجامدانی نوێژ و دەرکردنی زەکاتی ماڵ و سامان بەڵگەیە لەسەر ھاتنە ناو ئیسلامەوە، بۆیە نوێژ و زەکات خوێن و ماڵ و سامانی خاوەنەکەی دەپارێزن، وە ھەرکەسێک بە رێک و پێکی ئەنجامیان بدات و بەجێیان بھێنێت کۆمەڵیک مافی بۆ دەستەبەر دەکەن لە پاراستنی خوێن و ماڵ و سامانی، مەگەر بە یەکێک لەو ھەق و مافانە نەبێت ئیسلام دیاری کردووە بۆی، وەک ئەنجامدانی تاوانێک کە واجب بێت بکوژرێت، وەک ئەوەی کەسێکی بێتاوان بەناھەق بکوژێت، یان ژن و پیاوێکی شووکردو وژنھاوەر زینا و داوێن پیسی بکەن، یان لە ئاینی ئیسلام پاشگەز ببێتەوەو بگەڕێتەوە بۆ بێباوەڕی. info

• مشروعيّة الأمان؛ أي: جواز تأمين الحربي إذا طلبه من المسلمين؛ ليسمع ما يدلّ على صحّة الإسلام، وفي هذا سماحة وتكريم في معاملة الكفار، ودليل على إيثار السِّلم.
دروستی پەنا و داڵدەدان لە ئیسلامدا، مەبەست پێی ئەوەیە بێباوەڕێکی جەنگاوەر کە ھیچ پەیمان و بەڵێنێکی نییە لەگەڵ موسڵمانان، ئەگەر ھاتوو داوای داڵدە و پەنای کرد لە موسڵمانان ئەوا ئاینی پیرۆزی ئیسلام ڕێگای داوە پەنا بدرێن، تاوەکو ئەو بەڵگە و دەلیلانەی کە پێویستە بیبیستێ بۆ تێگەیشتن لە ئیسلام دەرفەتی ھەبێت بە گوێی خۆی بیبیستێت، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ڕێز و لێبوردەی ئیسلام لەکاتی مامەڵەکردن لەگەڵ بێباوەڕان، وە بەڵگەیشە لەسەر پێشخستنی ئاشتی و ئارامی بەسەر جەنگ و کوشتاردا. info