Fassarar Ma'anonin Alqura'ni - Fassara da harshen Kuridanci ta Taƙaitaccen Tafsirin AlƘur'ani mai girma.

Lambar shafi:close

external-link copy
36 : 6

۞ إِنَّمَا يَسۡتَجِيبُ ٱلَّذِينَ يَسۡمَعُونَۘ وَٱلۡمَوۡتَىٰ يَبۡعَثُهُمُ ٱللَّهُ ثُمَّ إِلَيۡهِ يُرۡجَعُونَ

تەنھا ئەوانەش وەڵامت دەدەنەوە وە ئەوەی ھێناوتە ڕازین پێی وقبوڵی دەکەن کە بەدڵ گوێی بۆ دەگرن ولێی تێدەگەن، وە بێباوەڕان وەک مردوو وان کارت بەسەریانەوە نەبێت چونکە ئەوانە دڵیان مردووە، مردوویش خوای گەورە لەڕۆژی دواییدا زیندوویان دەکاتەوە، وە تەنھایش ھەر بۆلای ئەوە دەگەڕێنەوە تاوەکو سزای ئەوەی کردویانە وەری بگرنەوە. info
التفاسير:

external-link copy
37 : 6

وَقَالُواْ لَوۡلَا نُزِّلَ عَلَيۡهِ ءَايَةٞ مِّن رَّبِّهِۦۚ قُلۡ إِنَّ ٱللَّهَ قَادِرٌ عَلَىٰٓ أَن يُنَزِّلَ ءَايَةٗ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَهُمۡ لَا يَعۡلَمُونَ

ئەو موشریک وھاوەڵ بڕیاردەرانەی کە دەمارگیر ولوت بەرزن وباوەڕناھێنن ووتیان: ئایا نەدەکرا بەڵگە ونیشانەیەکی نائاسایی دوور لەتوانای مرۆڤ لەلایەن خواوە بھاتایە بۆ موحەممەد کە بەڵگە بووایە لەسەر ڕاستی پەیامەکەی وڕاستگۆی ئەوەی کە دەێڵێت؟! جا ئەی موحەممەد تۆیش بڵێ: بێگومان خوای گەورە بەدەسەڵاتە ودەتوانێت ئەوەی کە ئێوە دەتانەوێت وداوای دەکەن دایبەزێنێت، بەڵام زۆربەی ئەو موشریک وھاوەڵ بڕیاردەرانەی کە داوای دابەزینی بەڵگە ونیشانەی لەو شێوەیە دەکەن نازانن کە دابەزینی وھاتنی بەڵگە ونیشانەکان بەگوێرەی حیکمەتی پەروەردگاری باڵادەستە، نەک لەسەر خواستی ئەوان، چونکە ئەگەر بۆی ھێنان وبۆی دابەزاندن بەڵام دواتر باوەڕیان پێ نەھێنا ئەوا خوای گەورە لەناویان دەبات. info
التفاسير:

external-link copy
38 : 6

وَمَا مِن دَآبَّةٖ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَلَا طَٰٓئِرٖ يَطِيرُ بِجَنَاحَيۡهِ إِلَّآ أُمَمٌ أَمۡثَالُكُمۚ مَّا فَرَّطۡنَا فِي ٱلۡكِتَٰبِ مِن شَيۡءٖۚ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّهِمۡ يُحۡشَرُونَ

ھەموو گیانلەبەرێک کە لەسەر زەوی دێت ودەڕوات ودەجوڵێت، وەھەر باڵندەیەکیش کە بەئاسماندا بەدوو باڵی دەفڕێت، ئەوانیش وەک ئێوە ئەی بەنی ئادەم دروستکراوی دەستی خوان وھەر ئەویش ڕزق وڕۆزیان دەدات، ھیچ شتێکمان لە (لوح المحفوظ) بەجێ نەھێشتووە وە جێگیرمان کردووە وباسمان کردووە، وە ھەموو زانست وزانیاریەک لەبارەیانەوە لای خوای گەورەیە، وە پاشانیش لەڕۆژی دواییدا ھەر بۆلای ئەو کۆدەکرێنەوە تاوەکو لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت وھەرکەسیش بەگوێرەی کاروکردەوەی خۆی پاداشت وسزا بدرێتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
39 : 6

وَٱلَّذِينَ كَذَّبُواْ بِـَٔايَٰتِنَا صُمّٞ وَبُكۡمٞ فِي ٱلظُّلُمَٰتِۗ مَن يَشَإِ ٱللَّهُ يُضۡلِلۡهُ وَمَن يَشَأۡ يَجۡعَلۡهُ عَلَىٰ صِرَٰطٖ مُّسۡتَقِيمٖ

ئەوانەی کە بێباوەڕ بوون بە بەڵگە ونیشانەکانی ئێمە وبەدرۆیان زانین، وەک کەڕ وان کە ھیچ شتێک نابیستێ، وە وەک لاڵ وان کە ھیچ قسەیەک ناکات، لەگەڵ ئەوەشدا لەناو تاریکی وشەوە زەنگی بێباوەڕیدان کە ھیچ شتێک نابینێت، جا کەسێک ئەمە حاڵی بێت ئیتر چۆن ھیدایەت وەردەگرێت وڕێنوێنی دەکرێت؟! ھەر کەسێک خوای گەورە بیەوێت گومڕای دەکات، وە ھەر کەسێکیشی بوێت ھیدایەتی بدات ھیدایەتی دەدات وڕێنوێنی دەکات ودەیخاتە سەر ڕێگای ڕاست، ئەو ڕێگایەی کە ھیچ خوار وخێچیەکی تێدا نیە. info
التفاسير:

external-link copy
40 : 6

قُلۡ أَرَءَيۡتَكُمۡ إِنۡ أَتَىٰكُمۡ عَذَابُ ٱللَّهِ أَوۡ أَتَتۡكُمُ ٱلسَّاعَةُ أَغَيۡرَ ٱللَّهِ تَدۡعُونَ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ

ئەی پێغەمبەر بەو موشریک وھاوەڵ بڕیاردەرانە بڵێ، پێم بڵێن ئەگەر سزای خواتان بۆھات، یان کتوپر دواڕۆژتان بۆ ھات ئەو دواڕۆژەی کە بەڵێنتان پێدراوە، ئایا ئەو کاتە جگە لەخوا ھانا وھاوار بۆ کەسی تر دەبەن تاوەکو ئەو بەڵا وموسیبەت وناڕەحەتیە دابەزیووە بۆتان لەسەرتانی لاببات؟ ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن لەو بانگەشەیەی کە دەیکەن گوایە بت وپەرستراوەکانتان دەتوانن سوودتان پێ بگەیەنن وزیان وخراپەتان لێ دوور بخەنەوە. info
التفاسير:

external-link copy
41 : 6

بَلۡ إِيَّاهُ تَدۡعُونَ فَيَكۡشِفُ مَا تَدۡعُونَ إِلَيۡهِ إِن شَآءَ وَتَنسَوۡنَ مَا تُشۡرِكُونَ

لەڕاستیدا ئێوە ئەو کاتە لە جگە لەئەو خوایەی کە دروستی کردوون داوا ناکەن تاوەکو بەڵا و موسیبەتەکەتان لەسەر لابدات و زەرەر و زیانتان لێ دوور بخاتەوە، چونکە تەنھا ھەر زاتی ھەق تەعالای اللەیە دەتوانێت ئەوە بکات، بەڵام ئەو بت و دار و بەردەیشی کە کردبووتانن بە ھاوەڵ و شەریکی خوا وازیان لێ دەھێنن، چونکە چاک دەزانن کە ناتوانن ھیچ سوود و زیانێکتان پێ بگەیەنن. info
التفاسير:

external-link copy
42 : 6

وَلَقَدۡ أَرۡسَلۡنَآ إِلَىٰٓ أُمَمٖ مِّن قَبۡلِكَ فَأَخَذۡنَٰهُم بِٱلۡبَأۡسَآءِ وَٱلضَّرَّآءِ لَعَلَّهُمۡ يَتَضَرَّعُونَ

سوێند بێت ئەی پێغەمبەر چەندین پێغەمبەرمان نارد بۆلای گەل وئوممەتانی پێش تۆ باوەڕیان پێنەکردن وبەدرۆیان زانین، وە پشتیان ھەڵکرد لەو پەیامەی کە ھێنابویان بۆیان، ئێمەش تووشی ھەژاری ونەداری وبرسیەتیەکی وامان کردن کە زیانی بۆ جەستە ولاشەیان ھەبێت ودووچاری نەخۆشی بوون، تاوەکو بێدار ببنەوە وملکەچی پەروەردگاریان ببن وسەری بۆ دابنەوێنن. info
التفاسير:

external-link copy
43 : 6

فَلَوۡلَآ إِذۡ جَآءَهُم بَأۡسُنَا تَضَرَّعُواْ وَلَٰكِن قَسَتۡ قُلُوبُهُمۡ وَزَيَّنَ لَهُمُ ٱلشَّيۡطَٰنُ مَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ

ئەگەر بھاتایە ئەو کاتەی سزا وناڕەحەتی وبەڵا وموسیبەتی ئێمەیان بۆ ھات زەلیلی بەردەم خوا ببوونایە، وملکەچی ئەو بونایە تاوەکو ناڕەحەتی وموسیبەتەکانیان لەسەر لاببرێت، ئەوا ئێمەیش بەزەیمان پێیاندا دەھاتەوە، بەڵام ئەوان ئەوەیان نەکرد، بەڵکو دڵیان ڕقتر بوو وە ھیچ پەند وئامۆژگاریەکیان لەوە وەرنەگرت، وە شەیتانیش بێباوەڕی وگوناھو تاوانەکانیانی بۆ ڕازاندنەوە ولەپێش چاوی جوانکردن ولەسەر بێباوەڕ وگوناھو تاوانیان بەردەوام بوون. info
التفاسير:

external-link copy
44 : 6

فَلَمَّا نَسُواْ مَا ذُكِّرُواْ بِهِۦ فَتَحۡنَا عَلَيۡهِمۡ أَبۡوَٰبَ كُلِّ شَيۡءٍ حَتَّىٰٓ إِذَا فَرِحُواْ بِمَآ أُوتُوٓاْ أَخَذۡنَٰهُم بَغۡتَةٗ فَإِذَا هُم مُّبۡلِسُونَ

جا لەبەر ئەو ھەژاریە زۆر ونەخۆشیە سەختەی کە دووچاریان بووبەویەوە، ئەو ھەموو ئامۆژگاریەی کە کرابوون وازیان لێھێنا، وە فەرمانەکانی خوای گەورەیان پشتگوێ خست وکاریان پێ نەکرد، ئەمجا ئێمەیش بۆ خەڵەفاندن وڕاکێشانی زیاتریان دەرگای ڕزق وڕۆزیمان لەسەر کردنەوە، وە پاش ئەو ھەژاری ونەداریەش دەوڵەمەندمان کردن، وە پاش نەخۆشی وناساغیەکەشیان جەستە ولاشەمان ساغ وسەلامەت کردن، تا بەتەواوی لەخۆیان یاخی بوون وتووشی لوت بەرزی بوون، وە دڵخۆش بوون بەو ھەموو ناز ونیعمەتەی کە لەزەت وتام وچێژیان لێوەردەگرت، ئەوسا ئێمەش لەپڕ بەسزای سەختی خۆمان ئەوانمان گرت، وە ئەوانیش سەریان سوڕما لەو ھەموو خۆشگوزەرانیەی کەپێیان درابوو، وە چۆنیش لەپر لێیان سەنرایەوە، بۆیە بێ ھیوا بوون لەو ئومێدەی کە ھەیان بوو. info
التفاسير:
daga cikin fa'idodin Ayoyin wannan shafi:
• تشبيه الكفار بالموتى؛ لأن الحياة الحقيقية هي حياة القلب بقَبوله الحق واتباعه طريق الهداية.
لێکچوواندنی بێباوەڕان بەمردوو، چونکە ژیانی ڕاستەقینە ژیانی دڵە کە بەھەق وڕاستی ڕازی بێت، وە شوێن ڕێگای ھیدایەت وڕێونێنی بکەوێت. info

• من حكمة الله تعالى في الابتلاء: إنزال البلاء على المخالفين من أجل تليين قلوبهم وردِّهم إلى ربهم.
حیکمەتی خوای گەورە لەتاقیکردنەوەی بەندەکانی، دابەزاندنی بەڵا وموسیبەتە بەسەر ئەوانەی سەرپێچی فەرمانەکانی دەکەن، تاوەکو دڵیان نەرم بێت وبەھۆش خۆیان بێنەوە وبگەڕێنەوە بۆلای پەروەردگاریان. info

• وجود النعم والأموال بأيدي أهل الضلال لا يدل على محبة الله لهم، وإنما هو استدراج وابتلاء لهم ولغيرهم.
بوونی نازونیعمەت وماڵ وسامان ودارایی لەدەستی خەڵکی گومڕا وبێباوەڕ بەڵگە نیە لەسەر ئەوەی خوای گەورە ئەوانی خۆش دەوێت، بەڵکو تەنھا بۆ خەڵەفاندن وڕاکێشانیانە بۆ زیاتر ڕۆچوون لەتاوان وگوناھدا، بۆ ئەوەی ئەوان وغەیری ئەوانیشی پێ تاقی بکاتەوە. info