Fassarar Ma'anonin Alqura'ni - Fassara da harshen Kurdanci ta taƙaitaccen Tafsirin AlƘur'ani mai girma.

external-link copy
123 : 4

لَّيۡسَ بِأَمَانِيِّكُمۡ وَلَآ أَمَانِيِّ أَهۡلِ ٱلۡكِتَٰبِۗ مَن يَعۡمَلۡ سُوٓءٗا يُجۡزَ بِهِۦ وَلَا يَجِدۡ لَهُۥ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَلِيّٗا وَلَا نَصِيرٗا

ڕزگار بوون وسەرکەوتن نە بە خۆزگە و ئاوات خواستنی ئێوەیە نە بە خۆزگە و ئاوات خواستنی خاوەن نامەکانە (جولەکە وگاورەکانە) بەڵکو ڕزگار بوون وسەرفرازبوون پەیوەستە بەکاروکردەوەوە، جا ھەرکەسێک لە ئێوە کاروکردەوەی خراپی ئەنجامدابێت ئەوا لەڕۆژی دواییدا سزا وتۆڵەی لێ دەسەنرێتەوە، وە جگە لەخوای گەورەش ھیچ پشتیوان وکۆمەکێک بەدی ناکات کە سودێکی پێ بگەیەنێت، وە ھیچ کەسێکییش بەدی ناکات سەریبخات وزەرەروزیانی لێ دوور بخاتەوە. info
التفاسير:
daga cikin fa'idodin Ayoyin wannan shafi:
• ما عند الله من الثواب لا يُنال بمجرد الأماني والدعاوى، بل لا بد من الإيمان والعمل الصالح.
ئەو پاداشتە مەزنەی لای خوای گەورە ھەیە تەنھا بە خۆزگە وئاوات وبانگەشە بەدەست نایەت، بەڵکو دەبێت باوەڕ و کاروکردەوەی چاکت ھەبێت. info

• الجزاء من جنس العمل، فمن يعمل سوءًا يُجْز به، ومن يعمل خيرًا يُجْز بأحسن منه.
پاداشت لە بەرامبەر کردەوەیە، ھەرکەسێک کردەوەیەکی خراپ بکات سزاکەی وەردەگرێت، وە ھەرکەسیش کردەوەی چاک بکات پاداشتەکەی وەردەگرێت. info

• الإخلاص والاتباع هما مقياس قبول العمل عند الله تعالى.
دڵسۆزی (ئیخلاس) وشوێنکەوتنی پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) پێوەری گیرابوونی کاروکردەوەیە لای خوای بەرز وبڵند. info

• عَظّمَ الإسلام حقوق الفئات الضعيفة من النساء والصغار، فحرم الاعتداء عليهم، وأوجب رعاية مصالحهم في ضوء ما شرع.
ئاینی پیرۆزی ئیسلام مافی چینە لاوازەکانی لە ئافرەتان ومناڵان بەرز ڕاگرتووە، وە حەرامی کردووە کە دەست درێژیان بکرێتە سەر، لەھەمان کاتدا واجبی کردووە لەژێر ڕۆشنایی ڕێنوماییەکانی شەریعەتی ئیسلام چاودێری بەرژەوەندیەکانیان بکرێت. info