Fassarar Ma'anonin Alqura'ni - Fassara da harshen Kurdanci ta taƙaitaccen Tafsirin AlƘur'ani mai girma.

external-link copy
133 : 3

۞ وَسَارِعُوٓاْ إِلَىٰ مَغۡفِرَةٖ مِّن رَّبِّكُمۡ وَجَنَّةٍ عَرۡضُهَا ٱلسَّمَٰوَٰتُ وَٱلۡأَرۡضُ أُعِدَّتۡ لِلۡمُتَّقِينَ

دەست پێشخەری وپێشبڕکێ بکەن بۆ ئەنجامدانی کاری خێر وچاکە ونزیک بوونەوە لەخوای گەورە بەھەموو گوێڕایەڵی وطاعەتێکی تاوەکو لێخۆشبوونی گەورەی ئەو بەدەست بھێنن، وە بچنە بەھەشتێکەوە کە فراوانیەکەی بە ئەندازەی فراوانی ئاسمانەکان و زەویە، کە خوای گەورە ئامادەی کردووە بۆ بەندە خواناسەکانی. info
التفاسير:
daga cikin fa'idodin Ayoyin wannan shafi:
• الترغيب في المسارعة إلى عمل الصالحات اغتنامًا للأوقات، ومبادرة للطاعات قبل فواتها.
ھاندانی باوەڕداران لەسەر ئەنجامدانی کاری خێر وچاکە تاوەکو کاتەکانی بەھەل بگرێت وبەفیڕۆیان نەدا، وە بۆ ئەوەی دەستپێشخەر بکات بۆ ئەنجامدانی گوێڕایەڵیەکانی خوا پێش ئەوەی کاتەکانیان بەسەر بچێت. info

• من صفات المتقين التي يستحقون بها دخول الجنة: الإنفاق في كل حال، وكظم الغيظ، والعفو عن الناس، والإحسان إلى الخلق.
لە سیفاتی ئەو خواناسانەی کە شایستەی ئەوەن پێی بچنە بەھەشتەوە، ماڵبەخشین لەھەموو کاتێکدا، وە ڕق وکینە خواردنەوە، لێبوردن لەخەڵکی، وە چاکە وئیحسان کردن لەگەڵ تەواوی دروستکراوەکانی خوادا. info

• النظر في أحوال الأمم السابقة من أعظم ما يورث العبرة والعظة لمن كان له قلب يعقل به.
سەرنجدان و وورد بوونەوە لە حاڵی گەڵانی پیشوو گەورەترین ھۆکارە بۆ پەند وئامۆژگاری وەرگرتن بۆ ئەو کەسانەی کە خاوەن دڵ و ژیریەکی ووریان کە بیری پێ بکەنەوە. info