Fassarar Ma'anonin Alqura'ni - Fassara da harshen Kuridanci ta Taƙaitaccen Tafsirin AlƘur'ani mai girma.

external-link copy
17 : 24

يَعِظُكُمُ ٱللَّهُ أَن تَعُودُواْ لِمِثۡلِهِۦٓ أَبَدًا إِن كُنتُم مُّؤۡمِنِينَ

اللە تەعالا بیرتان دەخاتەوە و ئامۆژگاریتان دەکات ھەرگیز جارێکی تر کاری وا دووبارە نەکەنەوە و تۆمەت و بوھتانی گەورەی لەو شێوەیە بۆ کەسێکی داوێن پاک بێ گوناھـ دروست بکەن، ئەگەر ئێوە باوەڕدارن. info
التفاسير:
daga cikin fa'idodin Ayoyin wannan shafi:
• تركيز المنافقين على هدم مراكز الثقة في المجتمع المسلم بإشاعة الاتهامات الباطلة.
جەخت کردنەوەی دووڕوەکان لە ڕوخاندنی ناوەندی متمانە و بڕوا بەیەک بوون لە کۆمەڵگەی موسڵماندا، بەوەی تۆمەت و بوھتانی ناھەق و ناڕەوایان بڵاو کردەوە تییاندا. info

• المنافقون قد يستدرجون بعض المؤمنين لمشاركتهم في أعمالهم.
دووڕوەکان ھەمیشە کاریان بەو شێوەیە ھەندێک لە باوەڕداران کەمەندکێشی ناو پیلانی گڵاوی خۆیان دەکەن بۆ ئەوەی ئەوانیش بەشدار بن لەو کارە خراپ نەگریسەی ئەنجامی دەدەن. info

• تكريم أم المؤمنين عائشة رضي الله عنها بتبرئتها من فوق سبع سماوات.
ڕێزگرتنی عائیشەی دایکی باوەڕداران (اللە تەعالای لێ ڕازی بێت) بەوەی دابەزینی ئەم ئایەتانە داوێن پاکی ئەویان لە سەروو حەوت ئاسمانەوە سەلماند. info

• ضرورة التثبت تجاه الشائعات.
مرۆڤی باوەڕدار دەبێت ھەمیشە دامەزراو و جێگیر بێت لەبەرامبەر ئەو دەنگۆیانەی ناحەزانی ئیسلام بڵاوی دەکەنەوە. info