Fassarar Ma'anonin Alqura'ni - Fassara da harshen Kuridanci ta Taƙaitaccen Tafsirin AlƘur'ani mai girma.

Lambar shafi:close

external-link copy
99 : 20

كَذَٰلِكَ نَقُصُّ عَلَيۡكَ مِنۡ أَنۢبَآءِ مَا قَدۡ سَبَقَۚ وَقَدۡ ءَاتَيۡنَٰكَ مِن لَّدُنَّا ذِكۡرٗا

- ئەی پێغەمبەری خوا - ھەروەک چۆن چیرۆک و بەسەرھاتی موسا و فیرعەون و گەلەکانیانمان بۆ گێڕایتەوە، ھەر بەو شێوەیە چیرۆک و بەسەرھاتی پێغەمبەران و ئوممەتانی پێش خۆت بۆ دەگێڕینەوە، تاوەکو دڵدانەوە بێت بۆ تۆ کە بزانیت ئەوە بەتەنھا تۆ نیت کە دووچاری ناڕەحەتی و ناخۆشی بوویت لەگەڵ بێباوەڕاندا، وە بێگومان لەلایەن خۆیشمانەوە قورئانمان بەخشیوە پێت تاوەکو بیر خەرەوەی ئەو کەسانە بێت کە بیر لەمانا و مەبەستەکانی دەکەنەوە. info
التفاسير:

external-link copy
100 : 20

مَّنۡ أَعۡرَضَ عَنۡهُ فَإِنَّهُۥ يَحۡمِلُ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ وِزۡرًا

ھەر کەسێک پشت لەم قورئانە ھەڵبکات کە دابەزیوە بۆ سەر تۆ و باوەڕی پێ نەھێنێت و کار و کردەوەی پێ نەکات، بێگومان لە ڕۆژی قیامەتدا تاوان و گوناھی گەورە ھەڵدەگرێت، وە شایستەی سزای بە ئێش و ئازاریشە. info
التفاسير:

external-link copy
101 : 20

خَٰلِدِينَ فِيهِۖ وَسَآءَ لَهُمۡ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ حِمۡلٗا

لەو سزایەدا بەھەمیشەیی دەمێننەوە، وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا گوناھ و تاوانەکانیان خراپترین بارێکە ھەڵیان گرتبێت. info
التفاسير:

external-link copy
102 : 20

يَوۡمَ يُنفَخُ فِي ٱلصُّورِۚ وَنَحۡشُرُ ٱلۡمُجۡرِمِينَ يَوۡمَئِذٖ زُرۡقٗا

ئەو ڕۆژەی فریشتەی فووکردن (ئیسرافیل) فووی دووەم دەکات بە کەڕەنادا بۆ ئەوەی خەڵکی زیندووببنەوە لە گۆڕەکانیان، ئەو ڕۆژە بێباوەڕان بەشینی کۆ دەکەینەوە، دەفەرموێت : بەشینی کۆیان دەکەینەوە، چونکە ڕەنگی پێست و چاویان لەتاو ناڕەحەتیەکانی قیامەت شین بووە، کە ھیچ کەسێک توانای ئەوەی نییە خۆ بگرێت لەبەردەم ناڕەحەتیەکانی ئەو ڕۆژەدا. info
التفاسير:

external-link copy
103 : 20

يَتَخَٰفَتُونَ بَيۡنَهُمۡ إِن لَّبِثۡتُمۡ إِلَّا عَشۡرٗا

لە نێو خۆیاندا چپە چپیانە و بەنھێنی قسە دەکەن و دەڵێن: ئێوە ھەر دە ڕۆژێک لەپاش مردن لەناو گۆڕدا ماونەتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
104 : 20

نَّحۡنُ أَعۡلَمُ بِمَا يَقُولُونَ إِذۡ يَقُولُ أَمۡثَلُهُمۡ طَرِيقَةً إِن لَّبِثۡتُمۡ إِلَّا يَوۡمٗا

خوای گەورە دەفەرموێت: ئێمە دەزانین لە نێو خۆیاندا بە چپە باسی چێ دەکەن، ھیچ شتێکمان لا شاراوە نییە، ئەوەیان لە ھەموویان ژیرترە دەڵێت: تەنھا یەک ڕۆژ لەناو گۆڕدا ماونەتەوە نەک زیاتر. info
التفاسير:

external-link copy
105 : 20

وَيَسۡـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلۡجِبَالِ فَقُلۡ يَنسِفُهَا رَبِّي نَسۡفٗا

- ئەی پێغەمبەری خوا - پرسیارت لێدەکەن لەبارەی چیاکانەوە لە ڕۆژی قیامەتدا چیان بەسەر دێت، تۆیش پێیان بڵێ: پەروەردگارم لەبنیان دێنێت چۆن لەبن ھێنانێک، ورد و خاشیان دەکات و دەیاندات بەبادا. info
التفاسير:

external-link copy
106 : 20

فَيَذَرُهَا قَاعٗا صَفۡصَفٗا

ئەو زەوییەیش کە ئەو چیانەی ھەڵگرتبوو، دەکاتە دەشتێکی ساف و پان و کاکی بەکاکی، ھیچ خانوو و ڕووەکێکی لەسەر نییە. info
التفاسير:

external-link copy
107 : 20

لَّا تَرَىٰ فِيهَا عِوَجٗا وَلَآ أَمۡتٗا

- ئەی ئەو کەسەی تەماشای دەکەیت - ھیچ خواری و ناڕێکی و دۆڵ و شیو و شاخ و بەرزی و نزمی تێدا نابینیت و ھەمووی ڕێک و تەخت ئەبێت. info
التفاسير:

external-link copy
108 : 20

يَوۡمَئِذٖ يَتَّبِعُونَ ٱلدَّاعِيَ لَا عِوَجَ لَهُۥۖ وَخَشَعَتِ ٱلۡأَصۡوَاتُ لِلرَّحۡمَٰنِ فَلَا تَسۡمَعُ إِلَّا هَمۡسٗا

ئەو ڕۆژە خەڵکی ھەموو شوێن دەنگی جاڕچییەک دەکەون بەرەو گۆڕەپانی مەحشەر و کۆبوونەوە، ھیچ کەسێک نییە بتوانێت لابدات و شوێنی نەکەوێت و بەرەو لایەکی تر بڕوات، ھەمووی لەترسی خوای میھرەبان بێدەنگ دەبن، ئەو ڕۆژە گوێت لە ھیچ دەنگێک نابێت دەنگی ژێر لێو و ئەسپایی نەبێت. info
التفاسير:

external-link copy
109 : 20

يَوۡمَئِذٖ لَّا تَنفَعُ ٱلشَّفَٰعَةُ إِلَّا مَنۡ أَذِنَ لَهُ ٱلرَّحۡمَٰنُ وَرَضِيَ لَهُۥ قَوۡلٗا

لەو ڕۆژە گەورەدا شەفاعەت و تکای ھیچ کەسێک سوودی نییە شەفاعەتکارێک نەبێت خوای گەورە خۆی مۆڵەتی بدات، وە گوفتار و قسەشی پەسەند بکات و لێی ڕازی بێت. info
التفاسير:

external-link copy
110 : 20

يَعۡلَمُ مَا بَيۡنَ أَيۡدِيهِمۡ وَمَا خَلۡفَهُمۡ وَلَا يُحِيطُونَ بِهِۦ عِلۡمٗا

خوای گەورە ئاگادارە و دەزانێت ئەو خەڵکە پێشوازی لەچی شتێکی قیامەتیان دەکەن، وە دەزانێت و ئاگادارە لە دونیایشدا چیان بەجێھێشتووە، وە بەندەکانی خوا ھیچ کامیان زانیاریان نییە دەربارەی زات و سیفاتی خوای گەورە و ئاگادار نین پێی. info
التفاسير:

external-link copy
111 : 20

۞ وَعَنَتِ ٱلۡوُجُوهُ لِلۡحَيِّ ٱلۡقَيُّومِۖ وَقَدۡ خَابَ مَنۡ حَمَلَ ظُلۡمٗا

ئەو ڕۆژە ڕووخساری بەندەکان زەلیل و ملکەچن بۆ ئەو زاتەی ھەمیشە زیندووە و ھەرگیز نامرێت، ئەو زاتەی ھەڵسوڕێنەر و بەڕێکەری ھەموو کاروباری بەندەکانیەتی، بێگومان خەسارۆمەند بوو ئەو کەسەی زوڵم و ستەمی لە خۆی کرد، بەوەی خۆی دووچاری گوناھ و تاوان و ھەر ھۆکارێکی تر کرد کە مرۆڤ بە ھیلاک دەبات. info
التفاسير:

external-link copy
112 : 20

وَمَن يَعۡمَلۡ مِنَ ٱلصَّٰلِحَٰتِ وَهُوَ مُؤۡمِنٞ فَلَا يَخَافُ ظُلۡمٗا وَلَا هَضۡمٗا

ھەر کەسێک کار و کردەوەی چاکە بکات و لە ھەمان کاتیشدا باوەڕی بە خوای گەورە و پێغەمبەرەکانی ھەبێت، ئەوە بەتەواوی و بێ کەم و کورتی پاداشتی خۆی وەردەگرێت، وە ناترسێت لەوەی ستەمی لێ بکرێت، بەوەی سزا بدرێت لە بەرامبەر گوناھێک کە ئەنجامی نەداوە، وە پاداشتی کار و کردەوە چاکەکانیشی لێ کەم ناکرێتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
113 : 20

وَكَذَٰلِكَ أَنزَلۡنَٰهُ قُرۡءَانًا عَرَبِيّٗا وَصَرَّفۡنَا فِيهِ مِنَ ٱلۡوَعِيدِ لَعَلَّهُمۡ يَتَّقُونَ أَوۡ يُحۡدِثُ لَهُمۡ ذِكۡرٗا

ھەروەکو چیرۆکی پێغەمبەران و ئوممەتانی پێشووترمان بۆ دابەزاندیت، قورئانی پیرۆزیشمان بەزمانی عەرەبی و ڕەوان بۆ دابەزاندنی، وە جۆرەھا ھەڕەشە و ترساندنمان تێدا ڕوونکردوەتەوە، بەئومێدی و ڕەجای ئەوەی لە گوناھ و تاوان بگەڕێنەوە لەخوا بترسن، یاخود قورئان ببێت بە پەند و ئامۆژگاری بۆیان. info
التفاسير:
daga cikin fa'idodin Ayoyin wannan shafi:
• القرآن العظيم كله تذكير ومواعظ للأمم والشعوب والأفراد، وشرف وفخر للإنسانية.
قورئانی پیرۆز ھەر ھەمووی بیرخستنەوە و ئامۆژگارییە بۆ ھەموو ئوممەت و گەلان و تاکەکانی ناو کۆمەڵگا، وە مایەی ڕێز و فەخر و شانازییە بۆ تەواوی مرۆڤایەتی. info

• لا تنفع الشفاعة أحدًا إلا شفاعة من أذن له الرحمن، ورضي قوله في الشفاعة.
شەفاعەت و تکای ھیچ کەسێک سوودی نییە، شەفاعەت و تکای ئەو کەسە نەبێت خوای بەخشندە و میھرەبان مۆڵەتی دەدات، وە قسە و تکایشی دەبێت پەسەند بێت لای ئەو. info

• القرآن مشتمل على أحسن ما يكون من الأحكام التي تشهد العقول والفطر بحسنها وكمالها.
قورئانی پیرۆز جوانترین و شیاوترین ئەحکامەکانی لەخۆ گرتووە، ئەو ئەحکامانەی کە ھەموو ژیری و فیترەتێکی ساغ و دروست شاھیدی جوانی و تەواوی بۆ دەدات. info

• من آداب التعامل مع القرآن تلقيه بالقبول والتسليم والتعظيم، والاهتداء بنوره إلى الصراط المستقيم، والإقبال عليه بالتعلم والتعليم.
یەکێک لە ئاداب و نەریتە جوانەکانی مامەڵەکردن لە گەڵ قورئانی پیرۆزدا ئەوەیە ھەرچی لەوێدا ھاتووە وەری بگریت و تەسلیمی ببیت و بەگەورە و پیرۆزی بزانیت، وە بە نور و ڕوناکی قورئان ڕێنومایی وەربگریت بۆ سەر ڕێگای ڕاست، وە بەفێربوون و خەڵک فێرکردن بەرەو پیری بڕۆیت. info

• ندم المجرمين يوم القيامة حيث ضيعوا الأوقات الكثيرة، وقطعوها ساهين لاهين، معرضين عما ينفعهم، مقبلين على ما يضرهم.
پەشیمانی و داخ و حەسەرەتی تاوانباران لە ڕۆژی قیامەتدا کاتێک ئەبینن کاتێکی زۆری خۆیان بەبێ ھوودە بەسەر برد، وە بە گاڵتە و گەپ و لاقرتێ بەفێرۆیاندا، پشتیان کرد لەوەی سوودی ھەبوو بۆیان، کەچی چوون بەرەو پیری ئەوەی کە زەرەرمەند بوون لە دەستی. info