Fassarar Ma'anonin Alqura'ni - Fassara da harshen Kurdanci ta taƙaitaccen Tafsirin AlƘur'ani mai girma.

العصر

daga cikin abunda Surar ta kunsa:
أسباب النجاة من الخسارة.
هۆکارەکانى ڕزگاربوون لە خەسارۆمەندی. info

external-link copy
1 : 103

وَٱلۡعَصۡرِ

اللە -تەعاﻻ- سوێند بەکاتی عەسر دەخوات. info
التفاسير:

external-link copy
2 : 103

إِنَّ ٱلۡإِنسَٰنَ لَفِي خُسۡرٍ

بێگومان ھەموو ئادەمیزاد لە کەموکورتی وڕەنجەڕۆیی وخەسارۆمەندیدایە. info
التفاسير:

external-link copy
3 : 103

إِلَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ وَتَوَاصَوۡاْ بِٱلۡحَقِّ وَتَوَاصَوۡاْ بِٱلصَّبۡرِ

جگە ئەو کەسانە نەبێت کە باوەڕیان بە اللە -تەعاﻻ- وپێغەمبەرەکەی ھێناوە وکردەوەی چاکەیان ئەنجامداوە وئامۆژگاری یەکتریان کرد بێت بەھەق وپابەندبن پێوەی، وە ئامۆژگاری یەکتریش دەکەن لەسەر خۆڕاگری وئارام گرتن لەسەر ھەق، ئەوانەی خاوەنی ئەم سیفەتانەن ڕزگاریان بووە لەژیانی دونیا ودواڕۆژیشیاندا. info
التفاسير:
daga cikin fa'idodin Ayoyin wannan shafi:
• خسران من لم يتصفوا بالإيمان وعمل الصالحات، والتواصي بالحق، والتواصي بالصبر.
خەسارۆمەندی ئەوانەی باوەڕیان نیە وکردەوە چاکەکان ئەنجام نادەن، وئامۆژگاری یەکتر ناکەن لەسەر ھەق وڕاستی وئارامگرتن لەسەر ناڕەحەتیەکان. info

• تحريم الهَمْز واللَّمْز في الناس.
حەرامی توانج وتانەدان لەخەڵکی. info

• دفاع الله عن بيته الحرام، وهذا من الأمن الذي قضاه الله له.
بەرگری اللە -تەعاﻻ- لە ماڵە پیرۆزەکەی خۆی، ئەمەش ئەو ئەمن وئاسایشەیە کە اللە -تەعاﻻ- بۆی بڕیارداوە. info