Traduction des sens du Noble Coran - La traduction kurde - Salâh Ad-Dîn

Numéro de la page:close

external-link copy
70 : 8

يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِيُّ قُل لِّمَن فِيٓ أَيۡدِيكُم مِّنَ ٱلۡأَسۡرَىٰٓ إِن يَعۡلَمِ ٱللَّهُ فِي قُلُوبِكُمۡ خَيۡرٗا يُؤۡتِكُمۡ خَيۡرٗا مِّمَّآ أُخِذَ مِنكُمۡ وَيَغۡفِرۡ لَكُمۡۚ وَٱللَّهُ غَفُورٞ رَّحِيمٞ

[ يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُلْ لِمَنْ فِي أَيْدِيكُمْ مِنَ الْأَسْرَى ] ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - به‌و دیلانه‌ی ژێر ده‌ستتان بڵێن ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ به‌دردا گرتووتانن [ إِنْ يَعْلَمِ اللَّهُ فِي قُلُوبِكُمْ خَيْرًا ] ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ بزانێ ئێوه‌ خێر له‌ دڵتاندایه‌و نیه‌تتان پاكه‌و ئه‌تانه‌وێ موسڵمان بن ئه‌وا [ يُؤْتِكُمْ خَيْرًا مِمَّا أُخِذَ مِنْكُمْ ] خه‌فه‌ت نه‌خۆن له‌وه‌ی كه‌ لێتان وه‌رگیراوه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئازاد كردنتان خوای گه‌وره‌ به‌باشتر بۆتان قه‌ره‌بوو ئه‌كاته‌وه‌ له‌ دونیاو قیامه‌ت [ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ] وه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ تاوانه‌كانتان خۆش ئه‌بێ [ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ (٧٠) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر لێخۆشبوو و به‌به‌زه‌ییه‌. info
التفاسير:

external-link copy
71 : 8

وَإِن يُرِيدُواْ خِيَانَتَكَ فَقَدۡ خَانُواْ ٱللَّهَ مِن قَبۡلُ فَأَمۡكَنَ مِنۡهُمۡۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ

[ وَإِنْ يُرِيدُوا خِيَانَتَكَ ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ ناپاكیت له‌گه‌ڵدا بكه‌ن وه‌ درۆ بكه‌ن [ فَقَدْ خَانُوا اللَّهَ مِنْ قَبْلُ ] ئه‌وه‌ پێشتر ئه‌مان خیانه‌ت و ناپاكیان له‌ خوای گه‌وره‌ كرد كه‌ كوفریان كرد به‌ خوای گه‌وره‌ [ فَأَمْكَنَ مِنْهُمْ ] به‌ڵام خوای گه‌وره‌ ئێوه‌ی زاڵ كرد به‌سه‌ریاندا [ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ (٧١) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر زاناو كاربه‌جێیه‌. info
التفاسير:

external-link copy
72 : 8

إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَهَاجَرُواْ وَجَٰهَدُواْ بِأَمۡوَٰلِهِمۡ وَأَنفُسِهِمۡ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ وَٱلَّذِينَ ءَاوَواْ وَّنَصَرُوٓاْ أُوْلَٰٓئِكَ بَعۡضُهُمۡ أَوۡلِيَآءُ بَعۡضٖۚ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَلَمۡ يُهَاجِرُواْ مَا لَكُم مِّن وَلَٰيَتِهِم مِّن شَيۡءٍ حَتَّىٰ يُهَاجِرُواْۚ وَإِنِ ٱسۡتَنصَرُوكُمۡ فِي ٱلدِّينِ فَعَلَيۡكُمُ ٱلنَّصۡرُ إِلَّا عَلَىٰ قَوۡمِۭ بَيۡنَكُمۡ وَبَيۡنَهُم مِّيثَٰقٞۗ وَٱللَّهُ بِمَا تَعۡمَلُونَ بَصِيرٞ

[ إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَهَاجَرُوا وَجَاهَدُوا بِأَمْوَالِهِمْ وَأَنْفُسِهِمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئیمانیان هێناوه‌ وه‌ كۆچیان كردووه‌ وه‌ جیهادیان كردووه‌ به‌ ماڵ و نه‌فسیان له‌ پێناو خوای گه‌وره‌دا [ وَالَّذِينَ آوَوْا وَنَصَرُوا ] وه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ جێی ئه‌وانیان كرده‌وه‌و په‌نایان دان وه‌ سه‌ریان خستن واته‌: ئه‌نصارى و پشتیوانه‌كان [ أُولَئِكَ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْضٍ ] ئه‌مانه‌ هه‌ندێكیان دۆست و سه‌رخه‌رو پشتیوانی یه‌كترین كه‌ له‌سه‌ره‌تادا میراتیشیان له‌ یه‌كتری ئه‌برد، به‌ڵام دواتر نه‌سخ بووه‌وه‌ [ وَالَّذِينَ آمَنُوا وَلَمْ يُهَاجِرُوا ] به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئیمانیان هێناوه‌ به‌ڵام كۆچیان نه‌كردووه‌ له‌ وڵاتی كافراندا ماونه‌ته‌وه‌، یان له‌ شوێنى خۆیان ماونه‌ته‌وه‌ له‌ ده‌شت وه‌كو ئه‌عرابیه‌كان [ مَا لَكُمْ مِنْ وَلَايَتِهِمْ مِنْ شَيْءٍ ] ئه‌مانه‌ دۆست و پشتیوان و سه‌رخه‌ری ئێوه‌ نین وه‌ نابێ میراتیش له‌ ئێوه‌ به‌رن [ حَتَّى يُهَاجِرُوا ] تا كۆچ نه‌كه‌ن كه‌ كۆچیان كرد ئه‌و كاته‌ ئه‌بن به‌دۆست و پشتیوان سه‌رخه‌ری ئێوه‌ وه‌ میراتیشتان لێ ئه‌به‌ن [ وَإِنِ اسْتَنْصَرُوكُمْ فِي الدِّينِ فَعَلَيْكُمُ النَّصْرُ ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو داوای ئه‌وه‌یان لێ كردن كه‌ سه‌ریان بخه‌ن به‌سه‌ر كافراندا ئه‌وه‌ ئێوه‌ پێویسته‌ له‌سه‌رتان كه‌ سه‌ریان بخه‌ن به‌سه‌ر كافراندا چونكه‌ براتانن [ إِلَّا عَلَى قَوْمٍ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَهُمْ مِيثَاقٌ ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو داوای سه‌رخستنیان كرد به‌سه‌ر قه‌ومێكی كافردا كه‌ ئێوه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌ومه‌ كافره‌دا عه‌هدو به‌ڵێن و په‌یمانتان هه‌یه‌ ئه‌و كاته‌ ئه‌بێ به‌ڵێن و په‌یمانه‌كه‌ هه‌ڵنه‌وه‌شێننه‌وه‌ وه‌ ئه‌بێ به‌ڵێن و په‌یمانه‌كه‌ ببه‌نه‌ سه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ كه‌سانی خائین و ناپاكی خۆش ناوێ [ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ (٧٢) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر بینایه‌ به‌هه‌موو ئه‌و كرده‌وانه‌ی ئێوه‌ كه‌ ئه‌یكه‌ن وه‌ هه‌مووی ئه‌بینێت. info
التفاسير:

external-link copy
73 : 8

وَٱلَّذِينَ كَفَرُواْ بَعۡضُهُمۡ أَوۡلِيَآءُ بَعۡضٍۚ إِلَّا تَفۡعَلُوهُ تَكُن فِتۡنَةٞ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَفَسَادٞ كَبِيرٞ

[ وَالَّذِينَ كَفَرُوا بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْضٍ ] وه‌ ئه‌وانه‌یشی كه‌ كافرو بێباوه‌ڕن هه‌ندێكیان دۆست و سه‌رخه‌رو یارمه‌تیده‌رو پشتیوانی هه‌ندێكی تریانن [ إِلَّا تَفْعَلُوهُ ] ئه‌گه‌ر وا نه‌كه‌ن واته‌: ئێوه‌ی موسڵمان نه‌بن به‌ دۆست و پشتیوان سه‌رخه‌ری یه‌كتری وه‌ بڕۆن دۆست و پشتیوان و سه‌رخستن و وه‌لائتان بۆ كافران هه‌بێ ئه‌و كاته‌ [ تَكُنْ فِتْنَةٌ فِي الْأَرْضِ وَفَسَادٌ كَبِيرٌ (٧٣) ] له‌سه‌ر زه‌ویدا ئاشووب و گه‌نده‌ڵی و فیتنه‌یه‌كی زۆر بڵاو ئه‌بێته‌وه‌ له‌ دین و دونیاتاندا. info
التفاسير:

external-link copy
74 : 8

وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَهَاجَرُواْ وَجَٰهَدُواْ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ وَٱلَّذِينَ ءَاوَواْ وَّنَصَرُوٓاْ أُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡمُؤۡمِنُونَ حَقّٗاۚ لَّهُم مَّغۡفِرَةٞ وَرِزۡقٞ كَرِيمٞ

[ وَالَّذِينَ آمَنُوا وَهَاجَرُوا وَجَاهَدُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئیمانیان هێناوه‌ وه‌ كۆچیان كردووه‌ وه‌ جیهادیان كردووه‌ له‌ پێناو خوای گه‌وره‌ [ وَالَّذِينَ آوَوْا وَنَصَرُوا ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ په‌نایان دان و سه‌ریانخستن، واته‌: ئه‌نصاریه‌كان له‌ خه‌ڵكی مه‌دینه‌ [ أُولَئِكَ هُمُ الْمُؤْمِنُونَ حَقًّا ] ئا ئه‌مانه‌ باوه‌ڕداری ڕاسته‌قینه‌ن، وه‌ له‌ حه‌قیقه‌تدا باوه‌ڕدار ئه‌بێ وابێت [ لَهُمْ مَغْفِرَةٌ وَرِزْقٌ كَرِيمٌ (٧٤) ] ئه‌مانه‌ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌ لێخۆشبوونیان بۆ هه‌یه‌ خوای گه‌وره‌ لێیان خۆش ئه‌بێ وه‌ ڕزق و ڕۆزیه‌كی پاك و چاكیان پێ ئه‌به‌خشێ. info
التفاسير:

external-link copy
75 : 8

وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ مِنۢ بَعۡدُ وَهَاجَرُواْ وَجَٰهَدُواْ مَعَكُمۡ فَأُوْلَٰٓئِكَ مِنكُمۡۚ وَأُوْلُواْ ٱلۡأَرۡحَامِ بَعۡضُهُمۡ أَوۡلَىٰ بِبَعۡضٖ فِي كِتَٰبِ ٱللَّهِۚ إِنَّ ٱللَّهَ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمُۢ

[ وَالَّذِينَ آمَنُوا مِنْ بَعْدُ وَهَاجَرُوا وَجَاهَدُوا مَعَكُمْ ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌یشی كه‌ له‌ دواتردا ئیمانیان هێناو كۆچیان كردو جیهادیان كرد له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا [ فَأُولَئِكَ مِنْكُمْ ] ئه‌وانیش هه‌ر له‌ ئێوه‌ن و خوای گه‌وره‌ حسابی ئێوه‌یان بۆ ئه‌كات له‌ ئه‌جرو پاداشتدا [ وَأُولُو الْأَرْحَامِ بَعْضُهُمْ أَوْلَى بِبَعْضٍ فِي كِتَابِ اللَّهِ ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ خزمی نزیكی یه‌كترن ئا ئه‌مانه‌ هه‌ندێكیان له‌ پێشترن بۆ هه‌ندێكیان له‌ حوكم و بڕیاری خوای گه‌وره‌دا واته‌: ئه‌مان میراتی له‌ یه‌كتری ئه‌به‌ن، (ابن عباس) ئه‌فه‌رمووێ: سه‌ره‌تا پێغه‌مبه‌ر - صلى الله عليه وسلم - برایه‌تی خسته‌ نێوان هاوه‌ڵانه‌وه‌و هه‌ندێكیان میراتیان له‌ هه‌ندێكیان ئه‌برد تا ئه‌م ئایه‌ته‌ دابه‌زی ئه‌و كاته‌ ئه‌وه‌ی تر نه‌سخ بۆوه‌و ئیتر میراتیان له‌ یه‌كتری نه‌ئه‌برد ته‌نها به‌ نه‌سه‌ب میراتیان له‌ یه‌كتری ئه‌برد [ إِنَّ اللَّهَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ (٧٥) ] به‌ راستى خوای گه‌وره‌ زۆر زانایه‌ به‌ هه‌موو شتێك و زانیاری به‌هه‌موو شتێك هه‌یه‌، والله أعلم. info
التفاسير: