Traduction des sens du Noble Coran - La traduction kurde du Résumé dans l'Exégèse du noble Coran

Numéro de la page:close

external-link copy
85 : 28

إِنَّ ٱلَّذِي فَرَضَ عَلَيۡكَ ٱلۡقُرۡءَانَ لَرَآدُّكَ إِلَىٰ مَعَادٖۚ قُل رَّبِّيٓ أَعۡلَمُ مَن جَآءَ بِٱلۡهُدَىٰ وَمَنۡ هُوَ فِي ضَلَٰلٖ مُّبِينٖ

بێگومان ئەو زاتەی ئەم قورئانە پیرۆزەی بۆ دابەزاندیت، وە گەیاندن و کارپێکردنی پێویست کردووە لەسەرت، بەسەرکەوتوویی ئەتگێڕێتەوە بۆ شاری مەککە، - ئەی پێغەمبەر- بڵێ بە بتپەرست و موشریکەکان: پەروەردگارم زاناترە بەوەی کێ ھیدایەتی ھێناوە، وە کێیش گومڕا بووە بەگومڕاییەکی ڕوون و ئاشکرا، وە لەسەر ھیدایەت و ھەق و ڕاستی لایداوە. info
التفاسير:

external-link copy
86 : 28

وَمَا كُنتَ تَرۡجُوٓاْ أَن يُلۡقَىٰٓ إِلَيۡكَ ٱلۡكِتَٰبُ إِلَّا رَحۡمَةٗ مِّن رَّبِّكَۖ فَلَا تَكُونَنَّ ظَهِيرٗا لِّلۡكَٰفِرِينَ

- ئەی پێغەمبەر- بیر لەوە بکەرەوە پێش بوونت بە پێغەمبەر تۆ گومانت نەدەکرد کە ئەم قورئانەت لە لایەن اللە تەعالاوە بە وەحی بۆ بێت، بەڵام لە سایەی بەزەیی و ڕەحمی پەروەردگارت فەرمانی کرد بۆت دابەزێت، کەواتە تۆیش پشتیوان و یارمەتیدەری بێباوەڕان مەبە لەسەر ئەو گومڕایی و سەر لێشێواوییەی لەسەرین. info
التفاسير:

external-link copy
87 : 28

وَلَا يَصُدُّنَّكَ عَنۡ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ بَعۡدَ إِذۡ أُنزِلَتۡ إِلَيۡكَۖ وَٱدۡعُ إِلَىٰ رَبِّكَۖ وَلَا تَكُونَنَّ مِنَ ٱلۡمُشۡرِكِينَ

با ئەو بتپەرست و موشریکانە لات نەدەن لە گەیاندنی ئایەتەکانی اللە تەعالا دوای ئەوەی دابەزی بۆ سەرت، خوێندنەوە و گەیاندنی واز لێ بھێنیت، بانگەوازی خەڵکی بکە بۆ باوەڕ بە اللە و تەوحید و یەکخواپەرستی و کارکردن بە شەریعەتەکەی، وە لە ھاوبەشدانەران مەبە ئەوانەی لەگەڵ اللە خوایەکی تر دەپەرستن، بەڵکو لە یەکخواپەرستان بە، ئەوانەی بەتاک و تەنھایی اللە تەعالا دەپەرستن. info
التفاسير:

external-link copy
88 : 28

وَلَا تَدۡعُ مَعَ ٱللَّهِ إِلَٰهًا ءَاخَرَۘ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَۚ كُلُّ شَيۡءٍ هَالِكٌ إِلَّا وَجۡهَهُۥۚ لَهُ ٱلۡحُكۡمُ وَإِلَيۡهِ تُرۡجَعُونَ

لەگەڵ اللە ھیچ پەرستراوێکی تر مەپەرستە، وە ھیچ پەرستراو و خوایەکی بەھەق نییە جگە لەو، ھەموو شتێک لەناو دەچێت رووخساری پیرۆزی ( زاتی بەرز و بڵندی) ئەو نەبێت، حوکم فەرمان و بڕیاردان تەنھا ھەر بۆ ئەوە، وە چۆنیشی بوێت بەو شێوەیە حوکم و بڕیار دەدات، وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا گەڕانەوە تەنھا بۆ لای ئەوە بۆ حساب و لێپرسینەوە و پاداشت و سزا وەرگرتن. info
التفاسير:
Parmi les bénéfices ( méditations ) des versets de cette page:
• النهي عن إعانة أهل الضلال.
ڕێگری کردن لە یارمەتیدانی خەڵکانی گومڕا. info

• الأمر بالتمسك بتوحيد الله والبعد عن الشرك به.
فەرمان کردن بەدەستگرتن بە تەوحید و یەکخواپەرستیەوە، وە دوور کەوتنەوە لە شیرک و ھاوەڵ بڕیاردان بۆ اللە تەعالا. info

• ابتلاء المؤمنين واختبارهم سُنَّة إلهية.
تاقیکردنەوەی باوەڕداران و دووچار کردنیان بە ناڕەحەتی و ناخۆش سوننەتێکی خواییە. info

• غنى الله عن طاعة عبيده.
اللە تەعالا بێ نیازە و ھیچ پێویستی بە بەندەکانی نییە. info