Traduction des sens du Noble Coran - La traduction kurde du Résumé dans l'Exégèse du noble Coran

Numéro de la page:close

external-link copy
71 : 28

قُلۡ أَرَءَيۡتُمۡ إِن جَعَلَ ٱللَّهُ عَلَيۡكُمُ ٱلَّيۡلَ سَرۡمَدًا إِلَىٰ يَوۡمِ ٱلۡقِيَٰمَةِ مَنۡ إِلَٰهٌ غَيۡرُ ٱللَّهِ يَأۡتِيكُم بِضِيَآءٍۚ أَفَلَا تَسۡمَعُونَ

- ئەی پێغەمبەر- بەو بتپەرست و موشریکانە بڵێ: ھەواڵم بدەنێ ئەگەر اللە تەعالا شەوتان بۆ ھەمیشە و بەردەوام بکات و تا ڕۆژی قیامەت ڕۆژ نەکاتەوە، چی پەرستراو و خوایەكی تر ھەیە جگە لە اللە شەوتان وەک ڕۆژ بۆ ڕووناک بکاتەوە؟! ئایا بۆ ئەم بەڵگانە نابیستن، وە تێبگەن ھیچ پەرستراو و خوایەکی تر جگە لە اللە نییە کە بتوانێت پاش شەوی تاریک ڕۆژتان بۆ بکاتەوە؟؟ info
التفاسير:

external-link copy
72 : 28

قُلۡ أَرَءَيۡتُمۡ إِن جَعَلَ ٱللَّهُ عَلَيۡكُمُ ٱلنَّهَارَ سَرۡمَدًا إِلَىٰ يَوۡمِ ٱلۡقِيَٰمَةِ مَنۡ إِلَٰهٌ غَيۡرُ ٱللَّهِ يَأۡتِيكُم بِلَيۡلٖ تَسۡكُنُونَ فِيهِۚ أَفَلَا تُبۡصِرُونَ

وە - ئەی پێغەمبەر- پێیان بڵێ: ھەواڵم بدەنێ ئەگەر اللە تەعالا ڕۆژتان بۆ ھەمیشە و بەردەوام بکات و تا ڕۆژی قیامەت دونیا ھەر شەو بێت و ڕۆژ نەیەت، چی پەرستراو و خوایەتی تر ھەیە جگە لە اللە شەوتان بۆ بھنێنێت تاوەکو ئارام بن و پشووی تێدا بدەن؟! ئایا بۆ ئەم بەڵگانە نابینن، وە تێبگەن ھیچ پەرستراو و خوایەکی تر جگە لە اللە نییە کە بتوانێت پاش ڕۆژی ڕووناک شەوتان بۆ بھێنێت. info
التفاسير:

external-link copy
73 : 28

وَمِن رَّحۡمَتِهِۦ جَعَلَ لَكُمُ ٱلَّيۡلَ وَٱلنَّهَارَ لِتَسۡكُنُواْ فِيهِ وَلِتَبۡتَغُواْ مِن فَضۡلِهِۦ وَلَعَلَّكُمۡ تَشۡكُرُونَ

- ئەی خەڵکینە - لەبەزەیی و ڕەحمەتی اللە یە شەوی بۆ تاریک کردوون تاوەکو دوای ماندووبون و کاری ڕۆژتان پشووی تێدا بدەن، وە ڕۆژی بۆ ڕووناک کردونەتەوە تاوەکو بە دوای بژێوی و ڕزق و ڕۆزیدا بگەڕێن، بۆ ئەوەی سوپاس و شوکری نیعمەت و بەخشش و چاکەکانی بکەن و ناشکور نەبن. info
التفاسير:

external-link copy
74 : 28

وَيَوۡمَ يُنَادِيهِمۡ فَيَقُولُ أَيۡنَ شُرَكَآءِيَ ٱلَّذِينَ كُنتُمۡ تَزۡعُمُونَ

ئەو ڕۆژەی پەروەردگاریان (جل جلالە) بانگیان دەکات و پێیان دەفەرموێت: کوان ئەو شەریک و ھاوەڵانەی جگە لە من دەتانپەرستن، وە واتان دەزانی ئەوانە شەریک و ھاوەڵی منن ؟ info
التفاسير:

external-link copy
75 : 28

وَنَزَعۡنَا مِن كُلِّ أُمَّةٖ شَهِيدٗا فَقُلۡنَا هَاتُواْ بُرۡهَٰنَكُمۡ فَعَلِمُوٓاْ أَنَّ ٱلۡحَقَّ لِلَّهِ وَضَلَّ عَنۡهُم مَّا كَانُواْ يَفۡتَرُونَ

لەناو ھەموو ئوممەتێک پێغەمبەرەکەیان دەھێنین و دەیکەین بە شاھید بەسەریانەوە، بەسەر کوفر و بێباوەڕییانەوە، ئەمجا بەھەریەک لەوانە دەڵێین باوەڕیان نییە و پێغەمبەرەکانیان بەدرۆ دادەنا لەو ئوممەتانە : بەڵگەکانتان بھێنن لەسەر ئەو کوفر و بێباوەڕییەی لە دونیا لەسەری بوون، کاتێک کە ھیچ بەڵگەیەکیان پێ نییە، ئەو کاتە دڵنیا دەبنەوە و دەزانن ئەو ھەق و راستییەی کە ھیچ گومانی تێدا نییە لای اللە تەعالایە، بەڵام ئەوانەی ئەوان کردبونیان بە شەریک و ھاوەڵی اللە ون دەبن و نامێنن. info
التفاسير:

external-link copy
76 : 28

۞ إِنَّ قَٰرُونَ كَانَ مِن قَوۡمِ مُوسَىٰ فَبَغَىٰ عَلَيۡهِمۡۖ وَءَاتَيۡنَٰهُ مِنَ ٱلۡكُنُوزِ مَآ إِنَّ مَفَاتِحَهُۥ لَتَنُوٓأُ بِٱلۡعُصۡبَةِ أُوْلِي ٱلۡقُوَّةِ إِذۡ قَالَ لَهُۥ قَوۡمُهُۥ لَا تَفۡرَحۡۖ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ ٱلۡفَرِحِينَ

بێگومان قارون کە لە گەلەکەی موسا بوو، خۆی بەزلزانی بەسەریاندا، وە ھێندە خەزێنەی ماڵ و سامانمان پێدابوو، کلیلەکانی زۆر بەزەحمەت بە پیاوانێکی بەھێز ھەڵدەگیرا، گەلەکەی بە قارونیان وت: بەم سەروەت و سامانەت دڵخۆش مەبە و خۆت ھەڵمەکێشە بەسەر خەڵکیدا، بێگومان اللە تەعالا کەسانێکی خۆش ناوێت لەخۆبایی و لووت بەرزن و شانازی دەکەن بە ماڵ و سامانیانەوە بەسەر خەڵکیدا، بەڵکو ڕقی لێيانە و سزایان دەدات. info
التفاسير:

external-link copy
77 : 28

وَٱبۡتَغِ فِيمَآ ءَاتَىٰكَ ٱللَّهُ ٱلدَّارَ ٱلۡأٓخِرَةَۖ وَلَا تَنسَ نَصِيبَكَ مِنَ ٱلدُّنۡيَاۖ وَأَحۡسِن كَمَآ أَحۡسَنَ ٱللَّهُ إِلَيۡكَۖ وَلَا تَبۡغِ ٱلۡفَسَادَ فِي ٱلۡأَرۡضِۖ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ ٱلۡمُفۡسِدِينَ

لەو ماڵ و سامانەی اللە تەعالا پێی داویت پاداشتی ڕۆژی دوایی پێ بەدەست بھێنە، بەوەی لە ڕەزامەندی ئەو و کاری خێردا خەرجی بکە، وە بەشی خۆیشت لە دونیادا لەبیر مەکە لە خواردن و خواردنەوە و جلوبەرگ و ناز و نیعمەتەکانی تر، بەبێ ئەوەی زیادەڕۆیی تێدا بکەیت و فەخر و شانازی بەسەر خەڵکییەوە پێوە بکەیت، وە لەگەڵ پەروەردگارت و بەندەکانی مامەڵە و ھەڵسوکەوتی جوان بکە، ھەروەک اللە تەعالا چاکەی لەگەڵ تۆدا کردووە، وە لەسەر زەویدا بەشوێن خراپەکاریدا مەگەڕێ بە گوناھ و تاوان کردن و گوێڕایەڵی نەکردنی، بێگومان اللە تەعالا ئەوانەی خۆش ناوێت لەسەر زەویدا خراپە بڵاو دەکەنەوە، نەک ھەر ھێندە بەڵکو ڕقیشی لێیانە. info
التفاسير:
Parmi les bénéfices ( méditations ) des versets de cette page:
• تعاقب الليل والنهار نعمة من نعم الله يجب شكرها له.
بەدوادا ھاتنی شەو و ڕۆژ یەکێکە لە نیعمەت و بەخششەکانی اللە تەعالا کە پێویستە سوپاس و شوکری لەسەر بکرێت. info

• الطغيان كما يكون بالرئاسة والملك يكون بالمال.
ھەروەک یاخی بوون بە ھۆی دەسەڵات و فەرمانڕەواییەوە دەکرێت، بە ھۆی سەروەت و سامان و ماڵ و داراییشەوە دەبێت. info

• الفرح بَطَرًا معصية يمقتها الله.
دڵخۆش بوونێک ھاوکات بێت لەگەڵ خۆ بە گەورە زانین بەسەر خەڵکیدا سەرپێچی پەروەردگارە و توڕە بوون و خەشمی اللە تەعالای بەدوادا دێت. info

• ضرورة النصح لمن يُخاف عليه من الفتنة.
پێویستە ئامۆژگاری ئەو کەسانە بکرێت کە دەترسیت لێیان بکەونە ناو ھاوەڵ بڕیاردان و یاخی بوونەوە. info

• بغض الله للمفسدين في الأرض.
ڕق وكینەی اللە تەعالا لەو کەسانەی خراپە بڵاو دەکەنەوە لەسەر زەویدا. info