Traducción de los significados del Sagrado Corán - Traducción kurdo - Salahuddin

Número de página:close

external-link copy
164 : 2

إِنَّ فِي خَلۡقِ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَٱخۡتِلَٰفِ ٱلَّيۡلِ وَٱلنَّهَارِ وَٱلۡفُلۡكِ ٱلَّتِي تَجۡرِي فِي ٱلۡبَحۡرِ بِمَا يَنفَعُ ٱلنَّاسَ وَمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مِن مَّآءٖ فَأَحۡيَا بِهِ ٱلۡأَرۡضَ بَعۡدَ مَوۡتِهَا وَبَثَّ فِيهَا مِن كُلِّ دَآبَّةٖ وَتَصۡرِيفِ ٱلرِّيَٰحِ وَٱلسَّحَابِ ٱلۡمُسَخَّرِ بَيۡنَ ٱلسَّمَآءِ وَٱلۡأَرۡضِ لَأٓيَٰتٖ لِّقَوۡمٖ يَعۡقِلُونَ

{تواناو دەسەڵاتی خوای گەورە} [ إِنَّ فِي خَلْقِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَاخْتِلَافِ اللَّيْلِ وَالنَّهَارِ ] به‌ڕاستی له‌ دروست كردنی ئاسمانه‌كان و زه‌وی وه‌ جیاوازی شه‌و و ڕۆژ كه‌ شه‌و تاریك و فێنكتره‌ وه‌ ڕۆژ ڕووناك و گه‌رمتره‌، وه‌ درێژی و كورتیان [ وَالْفُلْكِ الَّتِي تَجْرِي فِي الْبَحْرِ بِمَا يَنْفَعُ النَّاسَ ] وه‌ ژێربار كردنی ده‌ریاكان بۆ هه‌ڵگرتنی ئه‌و كه‌شتیانه‌ی كه‌ له‌ناو ده‌ریاكاندا ئه‌ڕۆن كه‌ سوود به‌ خه‌ڵك ئه‌گه‌یه‌نن [ وَمَا أَنْزَلَ اللَّهُ مِنَ السَّمَاءِ مِنْ مَاءٍ فَأَحْيَا بِهِ الْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا ] وه‌ ئه‌و ئاوه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ دای ئه‌به‌زێنێته‌ خواره‌وه‌ كه‌ به‌هۆی ئه‌و بارانه‌وه‌ ئه‌و زه‌وی یه‌ مردووانه‌ زیندوو ئه‌كاته‌وه‌ [ وَبَثَّ فِيهَا مِنْ كُلِّ دَابَّةٍ ] وه‌ هه‌موو جۆره‌ ئاژه‌ڵێكی له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی بڵاو كردۆته‌وه‌ [ وَتَصْرِيفِ الرِّيَاحِ ] وه‌ گۆڕانكاری بایه‌كان با هه‌یه‌ سارده‌و هه‌یه‌ گه‌رمه‌، هه‌یه‌ هێمن و ئارامه‌، هه‌یه‌ گه‌رده‌لووله‌، یان بای باكور و بای باشور هه‌یه‌، یان بایه‌ك كه‌ عه‌زاب و سزایه‌، وه‌ بایه‌ك خوای گه‌وره‌ به‌ ڕه‌حمه‌ت ئه‌ینێرێ [ وَالسَّحَابِ الْمُسَخَّرِ بَيْنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ ] وه‌ هه‌ورانه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ ژێرباری كردووه‌ له‌ نێوان ئاسمان و زه‌ویدا [ لَآيَاتٍ لِقَوْمٍ يَعْقِلُونَ (١٦٤) ] ئه‌مانه‌ هه‌مووی ئایات و نیشانه‌و به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر تواناو ده‌سه‌ڵات و تاك و ته‌نهایی خوای گه‌وره‌ به‌ڵام بۆ كه‌سانێك كه‌ عه‌قڵیان هه‌بێت و بیر بكه‌نه‌وه‌ info
التفاسير:

external-link copy
165 : 2

وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَتَّخِذُ مِن دُونِ ٱللَّهِ أَندَادٗا يُحِبُّونَهُمۡ كَحُبِّ ٱللَّهِۖ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ أَشَدُّ حُبّٗا لِّلَّهِۗ وَلَوۡ يَرَى ٱلَّذِينَ ظَلَمُوٓاْ إِذۡ يَرَوۡنَ ٱلۡعَذَابَ أَنَّ ٱلۡقُوَّةَ لِلَّهِ جَمِيعٗا وَأَنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلۡعَذَابِ

[ وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يَتَّخِذُ مِنْ دُونِ اللَّهِ أَنْدَادًا ] له‌ناو خه‌ڵكیدا كه‌سانێك هه‌ن جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌نه‌ شه‌ریك و هاوشێوه‌ بۆ خوای گه‌وره‌ [ يُحِبُّونَهُمْ كَحُبِّ اللَّهِ ] ئه‌و شه‌ریكانه‌یان خۆش ئه‌وێ وه‌كو خۆشه‌ویستی خوا، چه‌ندێك خوای گه‌وره‌یان خۆش ئه‌وێ ئه‌وانیشیان به‌ئه‌ندازه‌ی خوای گه‌وره‌ خۆش ئه‌وێ، یاخود بته‌كانیان خۆش ئه‌وێ به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ ئیمانداران خوایان خۆش ئه‌وێ [ وَالَّذِينَ آمَنُوا أَشَدُّ حُبًّا لِلَّهِ ] به‌ڵام باوه‌ڕداران خوای گه‌وره‌یان له‌وان خۆشتر ئه‌وێ، یان ئیمانداران خوای گه‌وره‌یان زیاتر خۆش ئه‌وێ له‌ خۆشه‌ویستی ئه‌وان بۆ بته‌كانیان ئه‌و دوو ته‌فسیره‌ی هه‌یه‌ [ وَلَوْ يَرَى الَّذِينَ ظَلَمُوا إِذْ يَرَوْنَ الْعَذَابَ أَنَّ الْقُوَّةَ لِلَّهِ جَمِيعًا ] ئای ئه‌و سته‌مكارانه‌ كه‌ كه‌سانێكیان كردووه‌ به‌ شه‌ریك و وه‌كو خوای گه‌وره‌ خۆشیانیان ئه‌وێ كاتێك كه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌ت سزای خوای گه‌وره‌ ئه‌بینن ئه‌وكاته‌ ئه‌زانن كه‌ هێزو توانا ته‌نها بۆ خوای گه‌وره‌یه‌و خوایه‌كانی ئه‌وان بێ ده‌سه‌ڵاتن و ناتوانن سزای خوای گه‌وره‌یان له‌سه‌ر لابده‌ن [ وَأَنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعَذَابِ (١٦٥) ] وه‌ سزای خوای گه‌وره‌ یه‌كجار سه‌خته‌ info
التفاسير:

external-link copy
166 : 2

إِذۡ تَبَرَّأَ ٱلَّذِينَ ٱتُّبِعُواْ مِنَ ٱلَّذِينَ ٱتَّبَعُواْ وَرَأَوُاْ ٱلۡعَذَابَ وَتَقَطَّعَتۡ بِهِمُ ٱلۡأَسۡبَابُ

[ إِذْ تَبَرَّأَ الَّذِينَ اتُّبِعُوا مِنَ الَّذِينَ اتَّبَعُوا ] كاتێك كه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كان و گه‌وره‌كان و پێشه‌وایانی كوفر به‌ڕائه‌ت ئه‌كه‌ن له‌ شوێنكه‌وتوانیان كه‌ شوێنیان كه‌وتونه‌ له‌سه‌ر كوفر [ وَرَأَوُا الْعَذَابَ ] وه‌ كاتێك كه‌ هه‌ردوولایان سزای خوای گه‌وره‌ ئه‌بینن كه‌ خوای گه‌وره‌ چۆن سزای هه‌ردوولایان ده‌دات [ وَتَقَطَّعَتْ بِهِمُ الْأَسْبَابُ (١٦٦) ] هه‌رچی په‌یوه‌ندی و خۆشه‌ویستی له‌ نێوانیان له‌ دونیادا هه‌بووه‌ هه‌ر هه‌مووی ئه‌پچڕێ info
التفاسير:

external-link copy
167 : 2

وَقَالَ ٱلَّذِينَ ٱتَّبَعُواْ لَوۡ أَنَّ لَنَا كَرَّةٗ فَنَتَبَرَّأَ مِنۡهُمۡ كَمَا تَبَرَّءُواْ مِنَّاۗ كَذَٰلِكَ يُرِيهِمُ ٱللَّهُ أَعۡمَٰلَهُمۡ حَسَرَٰتٍ عَلَيۡهِمۡۖ وَمَا هُم بِخَٰرِجِينَ مِنَ ٱلنَّارِ

[ وَقَالَ الَّذِينَ اتَّبَعُوا لَوْ أَنَّ لَنَا كَرَّةً فَنَتَبَرَّأَ مِنْهُمْ كَمَا تَبَرَّءُوا مِنَّا ] شوێنكه‌وتوان به‌ده‌سه‌ڵاتداره‌كان ده‌ڵێن: ئای خۆزگه‌ ئه‌گه‌ڕاینه‌وه‌ بۆ دونیا ئه‌و كاته‌ ئه‌وان چۆن لێره‌دا به‌ڕائه‌ت له‌ ئێمه‌ ئه‌كه‌ن ئێمه‌ش له‌ دونیا به‌ڕائه‌تمان له‌وان بكردایه‌ [ كَذَلِكَ يُرِيهِمُ اللَّهُ أَعْمَالَهُمْ حَسَرَاتٍ عَلَيْهِمْ ] به‌م شێوازه‌ خوای گه‌وره‌ كرده‌وه‌ خراپه‌كانیان نیشانیان ئه‌دات بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر خه‌م و خه‌فه‌تی پێ بخۆن [ وَمَا هُمْ بِخَارِجِينَ مِنَ النَّارِ (١٦٧) ] وه‌ ئه‌م كافرانه‌ش له‌ ئاگری دۆزه‌خ ده‌رناچن و به‌هه‌میشه‌یی له‌ ئاگری دۆزه‌خدا ئه‌مێننه‌وه‌ info
التفاسير:

external-link copy
168 : 2

يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ كُلُواْ مِمَّا فِي ٱلۡأَرۡضِ حَلَٰلٗا طَيِّبٗا وَلَا تَتَّبِعُواْ خُطُوَٰتِ ٱلشَّيۡطَٰنِۚ إِنَّهُۥ لَكُمۡ عَدُوّٞ مُّبِينٌ

[ يَا أَيُّهَا النَّاسُ كُلُوا مِمَّا فِي الْأَرْضِ حَلَالًا طَيِّبًا ] ئه‌ی خه‌ڵكی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی هه‌یه‌ خوای گه‌وره‌ بۆی حه‌ڵاڵ كردوون و پاكه‌و حه‌ڵاڵه‌ ئێوه‌ بخۆن به‌حه‌ڵاڵی و به‌پاكی واته‌: هه‌ندێك له‌ كافره‌كان هه‌ندێك ئاژه‌ڵیان له‌سه‌ر خۆیان حه‌رام ئه‌كرد خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێ: خوا حه‌ڵاڵی كردووه‌ له‌سه‌ر خۆتانی حه‌رام مه‌كه‌ن [ وَلَا تَتَّبِعُوا خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ ] وه‌ شوێن هه‌نگاوه‌كانی شه‌یتان مه‌كه‌ون ئه‌مه‌ شه‌یتانه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ خوا حه‌ڵاڵی كردووه‌ لێتان حه‌رام ئه‌كات [ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُبِينٌ (١٦٨) ] به‌ڕاستی شه‌یتان دوژمنێكی زۆر ئاشكرای ئێوه‌یه‌ info
التفاسير:

external-link copy
169 : 2

إِنَّمَا يَأۡمُرُكُم بِٱلسُّوٓءِ وَٱلۡفَحۡشَآءِ وَأَن تَقُولُواْ عَلَى ٱللَّهِ مَا لَا تَعۡلَمُونَ

[ إِنَّمَا يَأْمُرُكُمْ بِالسُّوءِ وَالْفَحْشَاءِ ] شه‌یتان ته‌نها فه‌رمانتان پێ ئه‌كات به‌هه‌موو خراپه‌كاری و كاری ناشرین و زیناكردن و به‌دڕه‌وشتی [ وَأَنْ تَقُولُوا عَلَى اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ (١٦٩) ] وه‌ هه‌ر شه‌یتانه‌ فه‌رمانتان پێ ئه‌كات كه‌ قسه‌یه‌ك بده‌نه‌ پاڵ خوای گه‌وره‌ كه‌ زانیاریشتان پێ نیه‌و خۆیشتان نازانن، كه‌ هه‌موو كافرو بیدعه‌چییه‌ك ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ به‌بآ زانیاری و به‌ڵگه‌ كوفرو بیدعه‌ ده‌كه‌ن info
التفاسير: