Traducción de los significados del Sagrado Corán - Traducción kurda de Al-Mujtasar de la Exégesis del Sagrado Corán.

الممتحنة

Propósitos del Capítulo:
تحذير المؤمنين من تولي الكافرين.
ئاگادارکردنەوەى ئیمانداران لە دۆستایەتی کردنی کافرەکان. info

external-link copy
1 : 60

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَتَّخِذُواْ عَدُوِّي وَعَدُوَّكُمۡ أَوۡلِيَآءَ تُلۡقُونَ إِلَيۡهِم بِٱلۡمَوَدَّةِ وَقَدۡ كَفَرُواْ بِمَا جَآءَكُم مِّنَ ٱلۡحَقِّ يُخۡرِجُونَ ٱلرَّسُولَ وَإِيَّاكُمۡ أَن تُؤۡمِنُواْ بِٱللَّهِ رَبِّكُمۡ إِن كُنتُمۡ خَرَجۡتُمۡ جِهَٰدٗا فِي سَبِيلِي وَٱبۡتِغَآءَ مَرۡضَاتِيۚ تُسِرُّونَ إِلَيۡهِم بِٱلۡمَوَدَّةِ وَأَنَا۠ أَعۡلَمُ بِمَآ أَخۡفَيۡتُمۡ وَمَآ أَعۡلَنتُمۡۚ وَمَن يَفۡعَلۡهُ مِنكُمۡ فَقَدۡ ضَلَّ سَوَآءَ ٱلسَّبِيلِ

ئەی ئەو کەسانەی کە باوەڕتان ھێناوە و كارتان بە شەریعەتەكەی كردووە، دوژمنانی من و دوژمنانی خۆشتان مەکەن بە دۆستی خۆتان، ئایا ئێوە دۆستایەتی خۆتانیان بۆ دەنێرن و خۆشەویستیان بۆ دەردەبڕن، کە ئێوە دڵنیاشن لەوەی ئەو (بت پەرستانەی مەککە) بێباوەڕن بەو ئاینە ڕاست و دروستەی کە بۆ ئێوە ھاتووە، لەھەمان کاتیشدا پێغەمبەر و ئێوەشیان (لە شاری مەککە) دەرکرد بێ ئەوەی بیر لە خزمایەتی و نزیكی ئێوە لە خۆیان بكەنەوە، تەنھا لەبەر ئەوەی باوەڕدارن بە اللە تەعالا و پەروەردگارتان، جا ئەگەر ئێوە بۆ تێکۆشان و جیھاد کردن دەرچوون لە وڵاتی خۆتان لە ڕێگای مندا و مەبەستتان خۆشنوودی وڕزامەندی منە، (ئەوە دۆستایەتی ئەو بێباوەڕانە مەکەن) ئایا ئێوە بە نھێنی هەواڵی موسڵمانانیان بۆ دەنێرن بە تەمای ئەوەن خۆشەویستی ئەوانتان دەست كەوێت، لە کاتیکدا من ئاگادارم بەوەی کە ئێوە شاردوتانەوە و ئەوەشی ئاشکراتان کردووە، هیچ شتێكی ئەوانەم لا شاراوە نییە ، جا ھەرکەس لە ئێوە دۆستایەتیان بکات، ئەوە بێگومان رێگای ڕاستی ون کردووە و سەری لێشێواوە. info
التفاسير:

external-link copy
2 : 60

إِن يَثۡقَفُوكُمۡ يَكُونُواْ لَكُمۡ أَعۡدَآءٗ وَيَبۡسُطُوٓاْ إِلَيۡكُمۡ أَيۡدِيَهُمۡ وَأَلۡسِنَتَهُم بِٱلسُّوٓءِ وَوَدُّواْ لَوۡ تَكۡفُرُونَ

ئەگەر (ئەو بێباوەڕانە) ئێوەیان تووش ببێت و دەستیان بکەون، ئەوە دەبن بە دوژمنتان و دەست و زمانیان بە خراپە درێژ دەکەن بۆتان (واتە ئەکەر دەسەڵاتیان ھەبێت دەتانکوژن و بەزمانیشیان کەمتەرخەمی ناکەن لە جنێو تانە وتەشەر) ھەروەھا ئاواتە خوازن وپێیان خۆشەکە ئێوە بێباوەڕ بن (وشوێن ئەوان بکەون وھەڵتان بگەڕێننەوە لە ئیسلام). info
التفاسير:

external-link copy
3 : 60

لَن تَنفَعَكُمۡ أَرۡحَامُكُمۡ وَلَآ أَوۡلَٰدُكُمۡۚ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ يَفۡصِلُ بَيۡنَكُمۡۚ وَٱللَّهُ بِمَا تَعۡمَلُونَ بَصِيرٞ

(ئەگەر ئێوە لەبەر خاتری ماڵ و منداڵتان ئەوەتان کردووە کە ئەو بێباوەڕانە بیانپارێزن لە شاری مەککە) ئەوە لە ڕۆژی دواییدا ماڵ و منداڵتان و خزمانتان ھیچ سوودێکتان پێ ناگەیەنن، چونکە پەروەردگار لەو ڕۆژەدا لەیەکتان جیادەکاتەوە، باوەڕدار بۆ بەھەشت و بێ باوەڕیش بۆ دۆزەخ، هیچ یەكێكتان سوود بەویتر ناگەیەنێت، بەڕاستی اللە تەعالا بینایە بەو کار و کردەوانەی کە دەیکەن، وە هیچ شتێكی لە كاروكردەوەتانی لا نهێنی و شاراوە نییه، وە پاداشتی هەموویشتان دەداتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
4 : 60

قَدۡ كَانَتۡ لَكُمۡ أُسۡوَةٌ حَسَنَةٞ فِيٓ إِبۡرَٰهِيمَ وَٱلَّذِينَ مَعَهُۥٓ إِذۡ قَالُواْ لِقَوۡمِهِمۡ إِنَّا بُرَءَٰٓؤُاْ مِنكُمۡ وَمِمَّا تَعۡبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ كَفَرۡنَا بِكُمۡ وَبَدَا بَيۡنَنَا وَبَيۡنَكُمُ ٱلۡعَدَٰوَةُ وَٱلۡبَغۡضَآءُ أَبَدًا حَتَّىٰ تُؤۡمِنُواْ بِٱللَّهِ وَحۡدَهُۥٓ إِلَّا قَوۡلَ إِبۡرَٰهِيمَ لِأَبِيهِ لَأَسۡتَغۡفِرَنَّ لَكَ وَمَآ أَمۡلِكُ لَكَ مِنَ ٱللَّهِ مِن شَيۡءٖۖ رَّبَّنَا عَلَيۡكَ تَوَكَّلۡنَا وَإِلَيۡكَ أَنَبۡنَا وَإِلَيۡكَ ٱلۡمَصِيرُ

- ئەی باوەڕداران - بێگومان لە ئیبراھیم و ئەوانەی لە گەڵیدا بوون سەرمەشق و نمونەیەکی جوان ھەیە، کاتێک بە خزم و کەس و ھۆزە بێباوڕەکەی خۆیان وت : ئێمە بێزار و بەرین لە خۆتان و لەو بتانەش کە لەبری اللە تەعالا دەیانپەرستن، ئێمە باوەڕمان نییە بە ئاینی ئێوە و دوژمنایەتی لە نێوانماندا پەیدا بووە (مادام ئێوە بەردەوام بن لەسەر کوفری خۆتان) تا ئەو کاتەی باوەڕ بە پەروەردگاری تاک و تەنھا دێنن (جا ئەگەر وا بوو ئەوە ئەم دوژمنایەتییە دەگۆڕین بۆ خۆشەویستیتان) ، پێویستە ئێوەیش ئاوا بە هۆزو خزم و كەسە بێباوەڕەكەتان بڵێن ، جگە لەو پەیمانەی کە ئیبراھیم دای بە باوکی و پێی وت : بێگومان داوای لێخۆش بوونت بۆ دەکەم (لای اللە تەعالا) جا ئێوە داوای لێخۆش بوونی اللە تەعالا مەكەن بۆیان ، چونكە ئەمە پێش ئەوە بوو كە ئیبراهیم بێ ئومێد بێت لە باوكی ، بۆیە كەسی ئیماندار بۆی نییە داوای لێخۆشبوون بكات بۆ موشریك ، وە هیچ سزای خوای لەسەر دوور ناخاتەوە ، ئەی پەروەردگارمان تەنھا پشتمان بە تۆ بەستوە، وە ھەر بۆلای تۆشە گەرٍانەوەمان، وە سەرەنجامی ھەموو شتێکیش بۆ لای تۆیە لە رۆژی قیامەتدا . info
التفاسير:

external-link copy
5 : 60

رَبَّنَا لَا تَجۡعَلۡنَا فِتۡنَةٗ لِّلَّذِينَ كَفَرُواْ وَٱغۡفِرۡ لَنَا رَبَّنَآۖ إِنَّكَ أَنتَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ

ئەی پەروەردگارمان مەمانکە بە مایەی تاقیکردنەوە بۆ ئەوانەی کە بێباوەڕ بوون (کە سزامان بدەن و بیانەوێت لە ئاینی پیرۆزی ئیسلام ھەڵمان بگێڕنەوە، پاشان بڵێن: ئەگەر ئەمانە لەسەر ھەق بونایە ئاوایان بەسەر نەدەھات ، ئەی پەروەردگارمان لێمان خۆش ببە، بەڕاستی ھەر تۆی زاڵ و بەدەسەڵات و کار بەجێ و دانا لە بەدیهێنان و شەریعەت و ئەندازەگیریتدا. info
التفاسير:
Beneficios de los versículos de esta página:
• تسريب أخبار أهل الإسلام إلى الكفار كبيرة من الكبائر.
دزە پێكردنی هەواڵی ئەهلی ئیسلام و موسڵمان بۆ بێباوەڕان یەكێكە لە گوناهە گەورەكان. info

• عداوة الكفار عداوة مُتَأصِّلة لا تؤثر فيها موالاتهم.
دوژمنایەتی بێباوەڕان بۆ باوەڕداران دوژمنایەتیەكی ڕیشەداره، خۆشەویستی دەڕبڕین بۆیان هیچ كاریگەری نابێت لە سەریان. info

• استغفار إبراهيم لأبيه لوعده له بذلك، فلما نهاه الله عن ذلك لموته على الكفر ترك الاستغفار له.
داوای لێخۆش بوونی ئیبراهیم بۆ باوكی لەبەر بەڵێنێك بوو كەپێشتر پێی دابوو، بۆیە كاتێك الله تەعالا نەهی لێكرد لەبەر ئەوەی لەسەر كوفر و بێباوەڕی مرد، ئیبراهیمیش وازی هێنا لەداوای لێخۆش بوون بۆ كردنی. info