يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَتَّخِذُواْ عَدُوِّي وَعَدُوَّكُمۡ أَوۡلِيَآءَ تُلۡقُونَ إِلَيۡهِم بِٱلۡمَوَدَّةِ وَقَدۡ كَفَرُواْ بِمَا جَآءَكُم مِّنَ ٱلۡحَقِّ يُخۡرِجُونَ ٱلرَّسُولَ وَإِيَّاكُمۡ أَن تُؤۡمِنُواْ بِٱللَّهِ رَبِّكُمۡ إِن كُنتُمۡ خَرَجۡتُمۡ جِهَٰدٗا فِي سَبِيلِي وَٱبۡتِغَآءَ مَرۡضَاتِيۚ تُسِرُّونَ إِلَيۡهِم بِٱلۡمَوَدَّةِ وَأَنَا۠ أَعۡلَمُ بِمَآ أَخۡفَيۡتُمۡ وَمَآ أَعۡلَنتُمۡۚ وَمَن يَفۡعَلۡهُ مِنكُمۡ فَقَدۡ ضَلَّ سَوَآءَ ٱلسَّبِيلِ
ئەی ئەو کەسانەی کە باوەڕتان ھێناوە و كارتان بە شەریعەتەكەی كردووە، دوژمنانی من و دوژمنانی خۆشتان مەکەن بە دۆستی خۆتان، ئایا ئێوە دۆستایەتی خۆتانیان بۆ دەنێرن و خۆشەویستیان بۆ دەردەبڕن، کە ئێوە دڵنیاشن لەوەی ئەو (بت پەرستانەی مەککە) بێباوەڕن بەو ئاینە ڕاست و دروستەی کە بۆ ئێوە ھاتووە، لەھەمان کاتیشدا پێغەمبەر و ئێوەشیان (لە شاری مەککە) دەرکرد بێ ئەوەی بیر لە خزمایەتی و نزیكی ئێوە لە خۆیان بكەنەوە، تەنھا لەبەر ئەوەی باوەڕدارن بە اللە تەعالا و پەروەردگارتان، جا ئەگەر ئێوە بۆ تێکۆشان و جیھاد کردن دەرچوون لە وڵاتی خۆتان لە ڕێگای مندا و مەبەستتان خۆشنوودی وڕزامەندی منە، (ئەوە دۆستایەتی ئەو بێباوەڕانە مەکەن) ئایا ئێوە بە نھێنی هەواڵی موسڵمانانیان بۆ دەنێرن بە تەمای ئەوەن خۆشەویستی ئەوانتان دەست كەوێت، لە کاتیکدا من ئاگادارم بەوەی کە ئێوە شاردوتانەوە و ئەوەشی ئاشکراتان کردووە، هیچ شتێكی ئەوانەم لا شاراوە نییە ، جا ھەرکەس لە ئێوە دۆستایەتیان بکات، ئەوە بێگومان رێگای ڕاستی ون کردووە و سەری لێشێواوە.
التفاسير: