Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - Kürd dilinə tərcümə - Salahaddin.

الرحمن

external-link copy
1 : 55

ٱلرَّحۡمَٰنُ

سووره‌تی (ره‌حمان) سووره‌تێكى مه‌ده‌نیه‌ و (٧٨) ئایه‌ته‌ بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ الرَّحْمَنُ (١) ] الرحمن: ناوێكه‌ له‌ ناوه‌ پیرۆزه‌كانی خوای گه‌وره‌، واته‌: خوای گه‌وره‌ زۆر به‌ڕه‌حم و سۆزو به‌زه‌یی و میهره‌بانه‌، ئه‌و خوایه‌ی كه‌ info
التفاسير:

external-link copy
2 : 55

عَلَّمَ ٱلۡقُرۡءَانَ

[ عَلَّمَ الْقُرْآنَ (٢) ] فێره‌ خوێندنه‌وه‌ی قورئانی كردوون. info
التفاسير:

external-link copy
3 : 55

خَلَقَ ٱلۡإِنسَٰنَ

[ خَلَقَ الْإِنْسَانَ (٣) ] وه‌ مرۆڤیشی دروست كردووه‌. info
التفاسير:

external-link copy
4 : 55

عَلَّمَهُ ٱلۡبَيَانَ

[ عَلَّمَهُ الْبَيَانَ (٤) ] وه‌ مرۆڤی فێری ناوی هه‌موو شته‌كان كردووه‌، یان فێری هه‌موو زمانه‌كانی كردووه‌، یان فێری هه‌موو شتێكی كردووه‌، یان فێرى ده‌ربڕینى پیته‌كانى كردووه‌و بۆى ئاسانكردووه‌. info
التفاسير:

external-link copy
5 : 55

ٱلشَّمۡسُ وَٱلۡقَمَرُ بِحُسۡبَانٖ

[ الشَّمْسُ وَالْقَمَرُ بِحُسْبَانٍ (٥) ] وه‌ خۆرو مانگیش له‌ شوێنی دیاریكراوی خۆیان ئه‌ڕۆن وه‌ به‌هۆیانه‌وه‌ مانگ و ساڵ ئه‌ژمێردرێت. info
التفاسير:

external-link copy
6 : 55

وَٱلنَّجۡمُ وَٱلشَّجَرُ يَسۡجُدَانِ

[ وَالنَّجْمُ وَالشَّجَرُ يَسْجُدَانِ (٦) ] وه‌ ئه‌ستێره‌كان و داره‌كان هه‌موویان سوجده‌و كڕنوش بۆ خوای گه‌وره‌ ئه‌به‌ن وه‌ ملكه‌چی خوای گه‌وره‌ن، یاخود وتراوه‌: (النَّجْمُ) هه‌موو ڕووه‌كێكه‌ كه‌ قه‌دی نه‌بێ (الشَّجَرُ) هه‌موو ڕووه‌كێكه‌ كه‌ قه‌دی هه‌بێ، هه‌موویان سوجده‌و كڕنوش بۆ خوای گه‌وره‌ ئه‌به‌ن و ملكه‌چی فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ن. info
التفاسير:

external-link copy
7 : 55

وَٱلسَّمَآءَ رَفَعَهَا وَوَضَعَ ٱلۡمِيزَانَ

[ وَالسَّمَاءَ رَفَعَهَا وَوَضَعَ الْمِيزَانَ (٧) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ ئاسمانی به‌رز كردۆته‌وه‌و به‌رز ڕایگرتووه‌ به‌سه‌ر زه‌ویدا وه‌ ته‌رازوویشی له‌سه‌ر زه‌وی داناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ دادپه‌روه‌ر بن له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا. info
التفاسير:

external-link copy
8 : 55

أَلَّا تَطۡغَوۡاْ فِي ٱلۡمِيزَانِ

[ أَلَّا تَطْغَوْا فِي الْمِيزَانِ (٨) ] ئێوه‌ سنوور مه‌به‌زێنن له‌و ته‌رازووه‌دا، یاخود له‌ دادپه‌روه‌ریدا. info
التفاسير:

external-link copy
9 : 55

وَأَقِيمُواْ ٱلۡوَزۡنَ بِٱلۡقِسۡطِ وَلَا تُخۡسِرُواْ ٱلۡمِيزَانَ

[ وَأَقِيمُوا الْوَزْنَ بِالْقِسْطِ وَلَا تُخْسِرُوا الْمِيزَانَ (٩) ] وه‌ با ته‌رازووه‌كه‌یشتان دادپه‌روه‌ر بێ وه‌ كه‌م به‌ خه‌ڵكى مه‌ده‌ن كاتێك كه‌ شتیان بۆ ئه‌كێشن، یان خۆتان دادپه‌روه‌ر بن. info
التفاسير:

external-link copy
10 : 55

وَٱلۡأَرۡضَ وَضَعَهَا لِلۡأَنَامِ

[ وَالْأَرْضَ وَضَعَهَا لِلْأَنَامِ (١٠) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زه‌ویشی داناوه‌و ڕاخستووه‌ بۆ مرۆڤه‌كان. info
التفاسير:

external-link copy
11 : 55

فِيهَا فَٰكِهَةٞ وَٱلنَّخۡلُ ذَاتُ ٱلۡأَكۡمَامِ

[ فِيهَا فَاكِهَةٌ وَالنَّخْلُ ذَاتُ الْأَكْمَامِ (١١) ] كه‌ له‌سه‌ر زه‌ویشدا خوای گه‌وره‌ جۆره‌ها میوه‌ی تام و بۆن و ره‌نگ و قه‌باره‌ جیاوازى بۆ ئێوه‌ داناوه‌ كه‌ چێژی لێ ئه‌كه‌ن، وه‌ دارخورمایش كه‌ به‌رگی هه‌یه‌ پێش ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌رچێ له‌ناو به‌رگه‌كه‌دایه‌و دواتر ده‌رئه‌چێت و ده‌رئه‌كه‌وێت، (له‌به‌ر زۆرى سووده‌كه‌ى به‌تایبه‌ت باسى خورماى كردووه‌). info
التفاسير:

external-link copy
12 : 55

وَٱلۡحَبُّ ذُو ٱلۡعَصۡفِ وَٱلرَّيۡحَانُ

[ وَالْحَبُّ ذُو الْعَصْفِ وَالرَّيْحَانُ (١٢) ] وه‌ هه‌موو دانه‌وێڵه‌یه‌كیش كه‌ گه‌ڵاكه‌ى وشك ده‌بێت و ده‌بێت به‌ كا و ئاژه‌ڵ ئه‌یخوات، وه‌ ره‌یحانیش واته‌: گه‌ڵاكه‌ی، یاخود وتراوه‌: مه‌به‌ست ئه‌و ڕه‌یحانه‌ بۆنخۆشه‌یه‌ كه‌ بۆنی ئه‌كه‌ین. info
التفاسير:

external-link copy
13 : 55

فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ

[ فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (١٣) ] ئه‌ى گرۆى ئاده‌میزادو جن ئێوه‌ چ نیعمه‌تیك له‌ نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ به‌درۆ ئه‌زانن و باوه‌ڕتان به‌ كامیان نیه‌ له‌و هه‌موو نیعمه‌ته‌ زۆرانه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ پێی به‌خشیوون، پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - كه‌ ئه‌م سووره‌ته‌ی خوێنده‌وه‌ به‌ صه‌حابه‌ی فه‌رموو: جنیه‌كان له‌ ئێوه‌ وه‌ڵام دانه‌وه‌یان باشتر بوو هه‌ر كاتێك بگه‌یشتمایه‌ به‌م ئایه‌تانه‌ (فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ) ئه‌وان ئه‌یانووت: (لَا بِشَيْءٍ مِنْ نِعَمِكَ رَبَّنَا نُكَذِّبُ فَلَكَ الْحَمْدُ) (سنن الترمذي: ٣٢٩١ , مستدرك الحاكم: ٣٧٦٦، انظر صَحِيح الْجَامِع: ٥١٣٨، الصَّحِيحَة: ٢١٥٠). ئه‌یانووت: ئه‌ی په‌روه‌ردگار هیچ له‌ نیعمه‌ته‌كانی تۆ به‌درۆ نازانین وه‌ باوه‌ڕمان به‌هه‌مووی هه‌یه‌و حه‌مدو سه‌ناو ستایش بۆ تۆ، بۆیه‌ سوننه‌ته‌ كاتێك كه‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ت خوێنده‌وه‌: (فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ) بڵێی: (لَا بِشَيْءٍ مِنْ نِعَمِكَ رَبَّنَا نُكَذِّبُ فَلَكَ الْحَمْدُ). info
التفاسير:

external-link copy
14 : 55

خَلَقَ ٱلۡإِنسَٰنَ مِن صَلۡصَٰلٖ كَٱلۡفَخَّارِ

{دروستكردنى مرۆڤ و جنى} [ خَلَقَ الْإِنْسَانَ مِنْ صَلْصَالٍ كَالْفَخَّارِ (١٤) ] خوای گه‌وره‌ مرۆڤی دروست كردووه‌ واته‌ ئاده‌م له‌ قوڕی سووره‌وه‌كراو كه‌ قوڕێك به‌ ئاگر سوور ئه‌كرێته‌وه‌ وه‌كو چۆن ئه‌وانه‌ی كه‌ كوپه‌ڵه‌و گۆزه‌و شتیان لێ دروست ئه‌كرێ. info
التفاسير:

external-link copy
15 : 55

وَخَلَقَ ٱلۡجَآنَّ مِن مَّارِجٖ مِّن نَّارٖ

[ وَخَلَقَ الْجَانَّ مِنْ مَارِجٍ مِنْ نَارٍ (١٥) ] وه‌ جنیشی دروست كردووه‌ له‌ گڕو بڵێسه‌ی ئاگر، یاخود له‌ ئاگره‌كه‌ خۆی جنی دروست كردووه‌. info
التفاسير:

external-link copy
16 : 55

فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ

[ فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (١٦) ] ئه‌ى گرۆى ئاده‌میزادو جن ئیتر ئێوه‌ كام له‌ نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ به‌درۆ ئه‌زانن و باوه‌ڕتان پێ نیه‌. info
التفاسير:

external-link copy
17 : 55

رَبُّ ٱلۡمَشۡرِقَيۡنِ وَرَبُّ ٱلۡمَغۡرِبَيۡنِ

[ رَبُّ الْمَشْرِقَيْنِ وَرَبُّ الْمَغْرِبَيْنِ (١٧) ] خوای گه‌وره‌ په‌روه‌ردگاری هه‌ردوو ڕۆژهه‌ڵاته‌كه‌و هه‌ردوو ڕۆژئاواكه‌یه‌، ڕۆژهه‌ڵات له‌ زستان و هاوین وه‌ ڕۆژئاوایش له‌ زستان و هاوین، وه‌ به‌ كۆیش هاتوه‌ (المشارق) مه‌به‌ست پێى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌موو رۆژێك خۆر له‌ شوێنێكى جیاوازه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت و ئاوا ده‌بێت. info
التفاسير:

external-link copy
18 : 55

فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ

[ فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (١٨) ] ئه‌ى گرۆى ئاده‌میزادو جن ئیتر ئێوه‌ كام له‌ نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ به‌درۆ ئه‌زانن و باوه‌ڕتان پێ نیه‌. info
التفاسير: