Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - Qurani Kərimin müxtəsər tərfsiri - kitabının Kürd dilinə tərcüməsi.

external-link copy
17 : 90

ثُمَّ كَانَ مِنَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَتَوَاصَوۡاْ بِٱلصَّبۡرِ وَتَوَاصَوۡاْ بِٱلۡمَرۡحَمَةِ

پاشان لەو کەسانە بێت کەباوەڕیان ھێناوە وئامۆژگاری یەکتر دەکەن بەئارام گرتن لەسەر گوێڕایەڵی کردن وپەرستن وئارام گرتن لەسەر گوناھـ وتاوان وبەڵا وناڕەحەتییەکان، وھەروەھا ئامۆژگاری یەکتریش دەکەن بەبەزەیی ومیھرەبانی لەنێوان خۆیان وخەڵکیشدا. info
التفاسير:
Bu səhifədə olan ayələrdən faydalar:
• عتق الرقاب، وإطعام المحتاجين في وقت الشدة، والإيمان بالله، والتواصي بالصبر والرحمة: من أسباب دخول الجنة.
ئازادکردنی کۆیلە، وخواردن دان بە ھەژاران ونەداران لەکاتی قات وقڕیدا، وە باوەڕبوون بە اللە -تەعاﻻ-، و ئامۆژگاری یەکتر کردن بەئارامگرتن وڕەحم وبەزەیی بەیەكدا هاتنەوە: ھەموو ئەمانە ھۆکاری چوونە بەھەشتن. info

• من دلائل النبوة إخباره أن مكة ستكون حلالًا له ساعة من نهار.
یەکێک لەبەڵگەکانی پێغەمبەرایەتی ئەوەیە ھەواڵیداوە وڕایگەیاندووە بەخەڵکی کە سات وکاتێک ھەیە لەڕۆژدا شاری مەککە بۆ پێغەمبەر حەڵاڵکراوە ئەنجامدانى ئەو شتانەى تێیدا حەرامکراوە. info

• لما ضيق الله طرق الرق وسع طرق العتق، فجعل الإعتاق من القربات والكفارات.
کاتێک اللە -تەعاﻻ- ڕێگاکانی بەکۆیلەکردنی تەسک کردەوە، لەبەرامبەریشدا ڕێگاکانی ئازادکردنی کۆیلەی فراوان کرد، وە ئازادکردنی کۆیلە وکەنیزەکەکانی کرد بە ھۆکاری نزیک بوونەوە لە پەروەردگار وکەفارەتی گوناھـ وتاوانەکانیان. info