Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - Qurani Kərimin müxtəsər tərfsiri - kitabının Kürd dilinə tərcüməsi.

الجمعة

Surənin məqsədlərindən:
الامتنان على الأمة وتفضيلها برسولها، وبيان فضل يوم الجمعة.
منەت لەسەر ئوممەت و بەخشینی فەزڵ و پلەرزی پێیان بەهۆی پێغەمبەرەکەیانەوە و ڕوونکردنەوەى فەزڵی ڕۆژی هەینی. info

external-link copy
1 : 62

يُسَبِّحُ لِلَّهِ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِ ٱلۡمَلِكِ ٱلۡقُدُّوسِ ٱلۡعَزِيزِ ٱلۡحَكِيمِ

ئەوەی لە ئاسمانەکان و زەویدا ھەیە بەپاک و بێگەردی تەسبیحات و زیکرو یادی اللە تەعالا دەکەن، (بەشێوەیەک لەژێر فەرمان و دەسەڵاتی ئەو زاتە پیرۆزە دەرناچن) ئەو خوایە پادشا و مەلیکێکی پاک و بێگەردە، وە زاڵ و بەدەسەڵاتە و هیچ كەسێك ناتوانێت زاڵ بێت بەسەریدا، وزۆریش دانا و كاربەجێیە لەبەدیهێنان و شەریعەت و ئەندازەگیریەكەیدا. info
التفاسير:

external-link copy
2 : 62

هُوَ ٱلَّذِي بَعَثَ فِي ٱلۡأُمِّيِّـۧنَ رَسُولٗا مِّنۡهُمۡ يَتۡلُواْ عَلَيۡهِمۡ ءَايَٰتِهِۦ وَيُزَكِّيهِمۡ وَيُعَلِّمُهُمُ ٱلۡكِتَٰبَ وَٱلۡحِكۡمَةَ وَإِن كَانُواْ مِن قَبۡلُ لَفِي ضَلَٰلٖ مُّبِينٖ

ئەو پەرورەدگارەی کە لە ناو گەلێکی نەخوێندەواری وەک عەرەبدا پێغەمبەرێکی (وەک موحەممەدی) لە خۆیان بۆ ناردن، ئایەتەکانی قورئانیان بەسەردا دەخوێنێتەوە، کە (دڵ و دەروونیان) پاک دەکاتەوە لە ( بێباوەڕی و بت پەرستی ) و قورئان و سوننەت و داناییان فێر دەکات، ھەرچەند ئەوان پێشتر لە گومڕایی وسەرلێشێوانێکی ئاشکرادا بوون، پێشتر بتیان دەپەرست، وه خوێنی یەكتریان دەڕشت و سیلەی ڕەحم و خزمایەتیان دەبچڕاند. info
التفاسير:

external-link copy
3 : 62

وَءَاخَرِينَ مِنۡهُمۡ لَمَّا يَلۡحَقُواْ بِهِمۡۚ وَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ

(ھەروەھا) ئەو پێغەمبەرەشی نارد بۆ لای عەرەب و گەلانێکی تریش کە ھێشتا نەگەشتوون پێی (واتە پێغەمبەر بۆ تەواوی گەلانی سەر زەوی نێرراوە، تاوەکو ڕەحمەت بێت بۆیان ) ئەو خودایە زاتێکی بەھێزی بەدەسەڵاته هیچ كەسێك ناتوانێت زاڵ ببێت بەسەریدا، وه زۆریش دانا و کار بەجێیه لە بەدیهێنان و شەریعەت و ئەندازەگیریەكەیدا. info
التفاسير:

external-link copy
4 : 62

ذَٰلِكَ فَضۡلُ ٱللَّهِ يُؤۡتِيهِ مَن يَشَآءُۚ وَٱللَّهُ ذُو ٱلۡفَضۡلِ ٱلۡعَظِيمِ

ئەو (پێغەمبەرایەتیەش) بەھرە و فەزلێکی اللە تەعالایە ئەیبەخشێت بەھەر کەسێک کە خۆی بیەوێت، ئەو زاتە خاوەن بەھرە و فەزڵێکی گەورەیە. info
التفاسير:

external-link copy
5 : 62

مَثَلُ ٱلَّذِينَ حُمِّلُواْ ٱلتَّوۡرَىٰةَ ثُمَّ لَمۡ يَحۡمِلُوهَا كَمَثَلِ ٱلۡحِمَارِ يَحۡمِلُ أَسۡفَارَۢاۚ بِئۡسَ مَثَلُ ٱلۡقَوۡمِ ٱلَّذِينَ كَذَّبُواْ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِۚ وَٱللَّهُ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلظَّٰلِمِينَ

نموونەی ئەوانەی کە تەوراتیان درا بەسەردا (کە جولەکەکانن) پاشان وەفایان نەکرد لەگەڵ ئەو تەوراتە و کاریان پێ نەکرد، وەک نموونەی ئەو گوێدرێژە وایە کە باری کتێبی ھەڵگرتبێت (گوێدرێژێک کە باری کتێب و زانست و زانیاری بێت چ سودێکی ھەیە کەھیچی لێ تێ نەگات و کاری پێ نەکات) ئای چەند خراپە نموونەی ئەو گەلەی کە ئایەت و بەڵگەکانی اللە تەعالایان بەدرۆ خستەوەو باوەڕیان پێ نەکرد، پەرەوەردگاریش ڕێنموونی و ھیدایەتی گەلی ستەم کاری (وەک جولەکە) ناکات . info
التفاسير:

external-link copy
6 : 62

قُلۡ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ هَادُوٓاْ إِن زَعَمۡتُمۡ أَنَّكُمۡ أَوۡلِيَآءُ لِلَّهِ مِن دُونِ ٱلنَّاسِ فَتَمَنَّوُاْ ٱلۡمَوۡتَ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ

- ئەی موحەممەد - بڵێ: ئەی ئەو کەسانەی لەسەر ئاینی جولەکەن ماونەتەوە لە پاش تەحریف كردنی، ئەگەر ئێوە باوەڕتان وایە و وا گومان دەبەن کە ئێوە تەنھا دۆست و خۆشەویستی اللە تەعالان نەک خەڵکی تر (جولەکە باوەڕیان وایە کە تەنھا خۆیان خۆشەویست و پشتیوانی اللە ن – وەک لە قورئاندا ھاتوە کە دەیان وت: نحن أبناء اللە وأحباؤە) جا گەر بڕواتان وایە دەی ئاواتخوازی مردن بن (تا بگەن بەبەھەشت) ئەگەر ڕاست دەکەن. info
التفاسير:

external-link copy
7 : 62

وَلَا يَتَمَنَّوۡنَهُۥٓ أَبَدَۢا بِمَا قَدَّمَتۡ أَيۡدِيهِمۡۚ وَٱللَّهُ عَلِيمُۢ بِٱلظَّٰلِمِينَ

ئەو (جولەکانە) ھەرگیز ئاواتە خوازی مردن نابن، بەڵكو حەز دەكەن بە هەتا هەتایی بمێننەوە ، ئەویش لەبەر ئەو (گوناھـ وکارو کردەوە خراپانەی) کە کردویانەو دەستكاری تەوراتیان كردووە و گوڕیویانە، اللە تەعالا زاناو ئاگادارە بە ستەمکاران، هیچ شتێكی لانهێنی و شاراوە نییه لە كاروكردەوەكانیان، وه پاداشتی هەموویشیان دەداتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
8 : 62

قُلۡ إِنَّ ٱلۡمَوۡتَ ٱلَّذِي تَفِرُّونَ مِنۡهُ فَإِنَّهُۥ مُلَٰقِيكُمۡۖ ثُمَّ تُرَدُّونَ إِلَىٰ عَٰلِمِ ٱلۡغَيۡبِ وَٱلشَّهَٰدَةِ فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ

- ئەی موحەمەد - بەو جولەكانە بڵێ: ئەو مەرگ و مردنەی کە لێی ھەڵدێن و دەترسن لێی، ئێستا بێت یان دواتر بێگومان ھەر پێتان دەگات و تووشتان دەبێت، وە پاشانیش دەگێڕێننەوە بۆ لای ئەو پەروەردگارەی کە زانایە بە ھەموو نھێنی و ئاشکرایەک، ئەمجا ھەواڵتان دەداتێ وئاگادارتان دەکاتەوە لەو کارو کردەوە (ناپەسەندانەی) کە لە دونیا دەتانكرد، وه تۆڵەی هەموویتان لێ دەسێنێتەوە. info
التفاسير:
Bu səhifədə olan ayələrdən faydalar:
• عظم منة النبي صلى الله عليه وسلم على البشرية عامة وعلى العرب خصوصًا، حيث كانوا في جاهلية وضياع.
گەورەیی منەتی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بەسەر مرۆڤایەتییەوە بەگشتی و بەسەر عەرەبەوە بەتایبەتی تر، چونكە پێش هاتنی ئیسلام و پێغەمبەر عەرەب لە نەفامی و تیاچووندا بوون. info

• الهداية فضل من الله وحده، تطلب منه وتستجلب بطاعته.
هیدایەت و ڕێنموونی فەزڵی الله تەعالایه بە تەنها، داوای لێدەكرێت و بەتاعەت و گوێرایەڵی بەدەست دێت. info

• تكذيب دعوى اليهود أنهم أولياء الله؛ بتحدّيهم أن يتمنوا الموت إن كانوا صادقين في دعواهم لأن الولي يشتاق لحبيبه.
بەدرۆ خستنەوەی ئەو بانگەشەیەی جولەكەكان كە دەیانووت ئەوان دۆست و خۆشەویستی الله تەعالان، بەوەی دەمكوتی كردن ئەگەر ڕاست دەكەن ئاواتی مردن بخوازن ئەگەر ڕاست دەكەن ئەوان خۆشەویستی ئەون، چونكە دۆست تامەزرۆی بینی خۆشەویستەكەیەتی. info