Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - Qurani Kərimin müxtəsər tərfsiri - kitabının Kürd dilinə tərcüməsi.

Səhifənin rəqəmi:close

external-link copy
24 : 4

۞ وَٱلۡمُحۡصَنَٰتُ مِنَ ٱلنِّسَآءِ إِلَّا مَا مَلَكَتۡ أَيۡمَٰنُكُمۡۖ كِتَٰبَ ٱللَّهِ عَلَيۡكُمۡۚ وَأُحِلَّ لَكُم مَّا وَرَآءَ ذَٰلِكُمۡ أَن تَبۡتَغُواْ بِأَمۡوَٰلِكُم مُّحۡصِنِينَ غَيۡرَ مُسَٰفِحِينَۚ فَمَا ٱسۡتَمۡتَعۡتُم بِهِۦ مِنۡهُنَّ فَـَٔاتُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ فَرِيضَةٗۚ وَلَا جُنَاحَ عَلَيۡكُمۡ فِيمَا تَرَٰضَيۡتُم بِهِۦ مِنۢ بَعۡدِ ٱلۡفَرِيضَةِۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلِيمًا حَكِيمٗا

وە خوای گەورە حەرامی کردووە لەسەرەتان ئەو ئافرەتانە بخوازن کە شوویان کردووە و مێردیان ھەیە، جگە ئەو کەنیزەکانە نەبێت کە کردوتانن بە موڵکی خۆتان لە کاتی جیھاد وتیکۆشان لەپێناو خوای گەورە، دروستە بۆتان بچنە لایان پاش ئەوەی ڕەحمیان خاوێن دەبێتە پاش کەوتنە ناو سوڕێکی مانگانەوە، خوای گەورە ئەوەی لەسەر فەرز کردوون بەفەرز، جگە لەوانەی کە باسمانکردن کە حەرامن لەسەرتان خوای گەورە ھەموو ئافرەتێکی بۆ حەڵاڵ کردون بیانخوازن، بە پێدانی مارەیی وە لەپێناو پاراستنی داوێنتان و خاوێن ڕاگرتنی بەڕێگەی حەڵاڵ، کە مەبەست لێی زیناو فاحیشە نەبێت، جا ھەر کەسێک بەگرێبەستی شەرعی تام وچێژی لەو ئافرەتانە برد ئەوا با ئەو مارەییەیان بداتێ کە خوای گەورە فەرزی کردووە لەسەرتان، وە ھیچ گوناھێکتان لەسەر نیە ئەگەر لەسەر کەمکردنەوەی مارەیی یان زیادکردنی لە نێو خۆتاندا ڕێبکەون، بێگومان خوای گەورە زۆر زانایە بەدروستکراوەکانی وە ھیچ شتێکی لا شاراوە نیە، وە زۆریش دانا وکار بەجێیە لە بەڕێوەبردنی دروسترکراوەکان و شەریعەت ویاسادانانیدا. info
التفاسير:

external-link copy
25 : 4

وَمَن لَّمۡ يَسۡتَطِعۡ مِنكُمۡ طَوۡلًا أَن يَنكِحَ ٱلۡمُحۡصَنَٰتِ ٱلۡمُؤۡمِنَٰتِ فَمِن مَّا مَلَكَتۡ أَيۡمَٰنُكُم مِّن فَتَيَٰتِكُمُ ٱلۡمُؤۡمِنَٰتِۚ وَٱللَّهُ أَعۡلَمُ بِإِيمَٰنِكُمۚ بَعۡضُكُم مِّنۢ بَعۡضٖۚ فَٱنكِحُوهُنَّ بِإِذۡنِ أَهۡلِهِنَّ وَءَاتُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ بِٱلۡمَعۡرُوفِ مُحۡصَنَٰتٍ غَيۡرَ مُسَٰفِحَٰتٖ وَلَا مُتَّخِذَٰتِ أَخۡدَانٖۚ فَإِذَآ أُحۡصِنَّ فَإِنۡ أَتَيۡنَ بِفَٰحِشَةٖ فَعَلَيۡهِنَّ نِصۡفُ مَا عَلَى ٱلۡمُحۡصَنَٰتِ مِنَ ٱلۡعَذَابِۚ ذَٰلِكَ لِمَنۡ خَشِيَ ٱلۡعَنَتَ مِنكُمۡۚ وَأَن تَصۡبِرُواْ خَيۡرٞ لَّكُمۡۗ وَٱللَّهُ غَفُورٞ رَّحِيمٞ

ئەی پیاوان ئەگەر ھەرکەسێک لە ئێوە لەبەر کەمدەرامەتی نەیتوانی ئافرەتانی ئازادی باوەڕدار بخوازێت ئەوا دروستە بۆی ئەو کەنیزەکانە بخوازن کە بوون بەموڵکتان، بەڵام بەو مەرجەی ئەو کەنیزەکانە بۆتان دەربکەوێت کە بڕوادارن، خوای گەورەش زانایە بە ڕاستی ودروستی باوەڕتان و نھێنی ناو دڵ ودەرونتان، ئێوە وئەوان لە ئاین ومرۆڤایەتیدا یەکسانن، بۆیە خۆتان لە مارەکردنیان ھەڵامەوێرن، وبەموڵەتی کەسوکاریان بیانخوازن ومارەییان بکەن، ومارەیی خۆیانیان بە بەبێ کەموکورتی ودواخستن بدەنێ، ئەوە ئەگەر ھاتوو داوێن پاک وزیناکەر نەبوون بەئاشکرا، وە ھیچ دۆست و عاشقیشیان نەبێت کە بەنھێنی زینا و فاحیشەیان لەگەڵ بکەن، جا ئەگەر ھاتوو شوویان کرد وپاشان زینا وفاحیشەیان کرد ئەوا سزاکەیان نیوەی سزای ئافرەتانی ئازادە، واتا: پەنجا داریان لێ بدرێت، وە بەردباران ناکرێن، بە پێچەوانەی ئەو ئافرەتە ئازادانەی کە زینا دەکەن دەبێت بەردباران بکرێن، ئەوەی باسکرا لە دروستی خواستنی کەنیزەکی داوێن پاکی باوەڕدار ڕوخسەت وڕێگاپێدانە بۆ ئەوانەی کە لەخۆیان دەرتسن بکەونە ناو خراپە وزینا کردنەوە، وە دەسەڵاتی ئەوەیشی نیە کە ئافرەتێکی ئازاد بخوازێت، ھەرچەند باشتر وایە مرۆڤی باوەڕدار ئارام بگرێت و کەنیزەک نەخوازێت لەترسی ئەوەی مناڵی کۆیلە لەدایک نەبێت، وە خوای گەورە لێبوردەیە بەرامبەر ئەو بەندانەی کە تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە وپەشیمان دەبنەوە، وە زۆریش میھرەبانە بۆیان چونکە ڕێگای داوە کە پیاوانی باوەڕدار کەنیزەکی باوەڕدار بخوازن ئەگەر نەیاندەتوانی ئافرەتانی ئازاد مارە بکەن لەکاتی ترسی کەوتنە ناو خراپە و زیناوە. info
التفاسير:

external-link copy
26 : 4

يُرِيدُ ٱللَّهُ لِيُبَيِّنَ لَكُمۡ وَيَهۡدِيَكُمۡ سُنَنَ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِكُمۡ وَيَتُوبَ عَلَيۡكُمۡۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٞ

خوای گەورە بە تەشریع کردنی ئەم حوکمانەی کە ڕوونی کردەوە بۆتان دەیەوێت مەعالیمی شەرع و ئاینەکەی خۆیتان بۆ ڕوون بکاتەوە، لەگەڵ بەرژەوەندیە دونیایی و دواڕۆژیانەشی کە تێیاندایە، وە دەیەوێت ڕێنوێنیتان بکات بۆ لای ڕێ و شوێن وشەریعەتی پێغەمبەرانی پێش خۆتان لە حەڵاڵکردن و حەرامکردن، وە شارەزاتان بکات لەژیانی پڕ وانە و ئامۆژگاریان، تاوەکو ئێوەش وەک ئەوان و وچاویان لێ بکەن وشوێنیان بکەون، وە خوا دەیەوێت کە لەتاوان و سەرپێچی بگەڕێنەوە بۆ گوێڕایەڵی و تاعەتی خۆی، وە خوای گەورە زۆر زانایە بەھەر شتێک کە بەرژەوەندی بەندەکانی تێدا بێت بۆیە کردویەتی بە شەریعەت ویاسا بۆیان، وە زۆریش دانا وکاربەجێیە لە شەریعەت ویاسادانان و بەرێوەبردنی کاروبارەکانیاندا. info
التفاسير:
Bu səhifədə olan ayələrdən faydalar:
• حُرمة نكاح المتزوجات: حرائر أو إماء حتى تنقضي عدتهن أيًّا كان سبب العدة.
حەرامە ودروست نیە مارەکردنی ژنی خاوەن مێرد، جا ئەو ژنانە ئازاد بن یان کەنیزەک بن، تا ئەو کاتەی لە مێردەکەی جیا دەبێتەوە یان دەمرێت، پاشان عیدەیان بەسەر دەچێت، جا عیدەکەی بەھەر ھۆکارێک بێت. info

• أن مهر المرأة يتعين بعد الدخول بها، وجواز أن تحط بعض مهرها إذا كان بطيب نفس منها.
مارەیی ئافرەت پاش چوونە لای دیاری دەکرێت، وە دروستە بۆ ژنان لەھەندێک لە مارەییەکەیان بە خواستی خۆیان خۆش بن. info

• جواز نكاح الإماء المؤمنات عند عدم القدرة على نكاح الحرائر؛ إذا خاف على نفسه الوقوع في الزنى.
دروستە پیاوانی باوەڕدار کەنیزەکی باوەڕدار مارە بکەن، کاتێک دەسەڵاتی ئەوەیان نەبوو ژنانی ئازاد بخوازن، ئەگەر ھاتوو ترسی ئەوەیان لەخۆیان ھەبوو کە ئەگەر ئەو کەنیزەکانە مارە نەکەن بکەونە ناو تاوان و زیناوە. info

• من مقاصد الشريعة بيان الهدى والضلال، وإرشاد الناس إلى سنن الهدى التي تردُّهم إلى الله تعالى.
یەکێک لە مەقاسید ومەبەستەکانی شەریعەتی ئیسلام ئەوەیە ھیدایەت وگومڕایی بۆ خەڵکی روون بکاتەوە، وە ڕێنمونی خەڵکی بکات بۆ شوێنکەوتنی ڕیگاکانی ھیدایەت ئەو ڕێگایانەی کە دەیانگێڕێتەوە بۆلای خوای گەورە وبەزر وبڵند. info