Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - Qurani Kərimin müxtəsər tərfsiri - kitabının Kürd dilinə tərcüməsi.

ص

Surənin məqsədlərindən:
ذكر المخاصمة بالباطل وعاقبتها.
باسی ململانێی باتڵ و ناھەقی دەكات لەگەڵ و سەرەنجامەکانی. info

external-link copy
1 : 38

صٓۚ وَٱلۡقُرۡءَانِ ذِي ٱلذِّكۡرِ

(ص) پێشووتر قسە و گفتوگۆ کرا لەسەر تەفسیر و لێکدانەوەی ھاوشێوەی ئەم ئایەتانە لەسەرەتای سورەتی (البقرة) وە، سوێند بێت بە قورئانی پیرۆز کە بیرخستنەوەی خەڵکی تێدایە بەشت گەلێک کەسوودی دونیا و دواڕۆژیانی تێدایە، کارەکە بەو شێوەیە نییە وەک بتپەرست و موشریکەکان بیری لێدەکەنەوە و گومانی پێ دەبەن بەبوونی ھاوبەش گەلێک لەگەڵ اللە تەعالادا. info
التفاسير:

external-link copy
2 : 38

بَلِ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ فِي عِزَّةٖ وَشِقَاقٖ

بەڵام بێباوەڕان خۆبەگەورەزان و لووت بەرزن لەبەرامبەر تەوحید و یەکخواپەرستی، وە بێ فەرمانی اللە تەعالا دەکەن و حەق وەرناگرن، وە بەردەوامن لەسەرپێچی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) و دژایەتی کردنی خۆی و پەیامەکەی. info
التفاسير:

external-link copy
3 : 38

كَمۡ أَهۡلَكۡنَا مِن قَبۡلِهِم مِّن قَرۡنٖ فَنَادَواْ وَّلَاتَ حِينَ مَنَاصٖ

لەپێش ئەواندا چەندەها گەل و ئوممەتی ترمان لەناو برد، کە پێغەمبەرەکانیان بەدرۆ دانا و باوەڕیان پێ نەکردن، ئەمجا کاتی دابەزینی سزاکە بۆ سەریان ھاواریان کرد و پاڕانەوە کە اللە تەعالا ڕزگاریان بکات لەو ناڕەحەتی و نەھامەتییە، بەڵام ئەفسوس کاتەکە کاتی ڕزگار بوونی ئەوان نییە لەو سزایەی دابەزیوە بۆ سەریان، تاوەکو ھاوار کردن و پاڕانەوە سوودیان پێ بگەیەنێت و دادیان بدات. info
التفاسير:

external-link copy
4 : 38

وَعَجِبُوٓاْ أَن جَآءَهُم مُّنذِرٞ مِّنۡهُمۡۖ وَقَالَ ٱلۡكَٰفِرُونَ هَٰذَا سَٰحِرٞ كَذَّابٌ

سەریان سوڕما کاتێک لە خۆیان پێغەمبەرێکیان بۆ بێت و بیانترسێنێت لە سزای اللە تەعالا ئەگەر بەردەوام بن لەسەر کوفر و بێباوەڕییەکەیان، وە کاتێک بێباوەڕان ئەو بەڵگە و موعجیزانەیان بینی لەسەر ڕاستی ئەو پەیامەی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) ھێناویەتی، وتیان: ئەم پیاوە پیاوێکی جادوگەرە جادوو لەخەڵک دەکات، وە زۆر درۆزنە لەو بانگەشەیەی دەیکات گوایە پێغەمبەری اللە تەعالایە و لە لایەن ئەوەوە وەحی و نیگای بۆ ھاتووە. info
التفاسير:

external-link copy
5 : 38

أَجَعَلَ ٱلۡأٓلِهَةَ إِلَٰهٗا وَٰحِدًاۖ إِنَّ هَٰذَا لَشَيۡءٌ عُجَابٞ

وتیان: ئایا ئەم پیاوە (ئەم موحەممەدە) گشت خواکانی کردووەتە یەک خوا و دەڵێت: تەنھا یەکخوا بپەرستن و جگە لەویش ھیچ خوایەکی تر نییە؟! بەڕاستی ئەمەی ئەم پیاوە دەیکات شتێکی زۆر سەیر و سەر سوڕھێنەرە. info
التفاسير:

external-link copy
6 : 38

وَٱنطَلَقَ ٱلۡمَلَأُ مِنۡهُمۡ أَنِ ٱمۡشُواْ وَٱصۡبِرُواْ عَلَىٰٓ ءَالِهَتِكُمۡۖ إِنَّ هَٰذَا لَشَيۡءٞ يُرَادُ

گەورە و سەردارەکانیان ڕۆیشتن بەخەڵکیان وت: ئەی خەڵکینە لەسەر ئەو بیروباوەڕە بەردەوام بن کەلەسەری بوون، وە ھەرگیز نەچنە ناو ئاینەکەی موحەممەدەوە، بڕۆن بەردەوام بن و ئارام بگرن لەسەر پەرستنی خواکانتان، ئەوەی موحەممەد ئێوەی بۆ بانگ دەکات لەوازھێنان لە خواکانتان و پەرستنی یەکخوا مەبەستی ھەیە و ئەیەوێت لەم ڕێگایەوە خۆی بکاتە گەورەی ھەموو عەرەب و بەرز بێتەوە بەسەرماندا و ئێمەیش ببینە شوێنکەوتەی ئەو. info
التفاسير:

external-link copy
7 : 38

مَا سَمِعۡنَا بِهَٰذَا فِي ٱلۡمِلَّةِ ٱلۡأٓخِرَةِ إِنۡ هَٰذَآ إِلَّا ٱخۡتِلَٰقٌ

ئەوەی موحەممەد بانگمان دەکات بۆی لە تەوحید و یەکخواپەرستی ھیچ شتێکیمان لەباوباپیران و گەلەکەی عیسا (علیە السلام) ەوە نەبیستوە و نەبینیوە، ئەوەی لەم بارەیەوە بیستومانە تەنھا درۆ و بوھتانە. info
التفاسير:

external-link copy
8 : 38

أَءُنزِلَ عَلَيۡهِ ٱلذِّكۡرُ مِنۢ بَيۡنِنَاۚ بَلۡ هُمۡ فِي شَكّٖ مِّن ذِكۡرِيۚ بَل لَّمَّا يَذُوقُواْ عَذَابِ

ئایا ڕاستە لەناو ھەمووماندا قورئان تەنھا بۆ ئەو دابەزێت و تایبەت بێت بەوەوە، وە بۆ سەر ئێمە دانەبەزێت کە ھەموومان گەورە و سەرداری قوڕەیشین، اللە تەعالا وەڵامیان دەداتەوە و دەفەرموێت: بەڵکو ئەو بتپەرست و موشریکانە لە گوماندان بەرامبەر ئەو قورئانەی دابەزیووە بۆ سەرت، ئەویش لەبەر ئەوەیە ھێشتا سزای اللە تەعالایان نەچەشتووە، بۆیە بەوە مەغرور بوون کە جارێک اللە تەعالا وازی لێھێناون، چونکە ئەگەر سزایان بچەشتایە ھەرگیز زاتی ئەوەیان نەدەکرد لەسەر کوفر و بتپەرستی و ھاوەڵ بڕیاردان و گومانکردن لەوەی بۆت نیگا کراوە بەردەوام بن. info
التفاسير:

external-link copy
9 : 38

أَمۡ عِندَهُمۡ خَزَآئِنُ رَحۡمَةِ رَبِّكَ ٱلۡعَزِيزِ ٱلۡوَهَّابِ

یان ئایا ئەو بتپەرست و موشریکانەی باوەڕیان بە ئاینەکەی موحەممەد نییە، کلیلی خەزێنە و گەنجینەکانی پەروەردگاری باڵادەستیان لایە کە ھیچ کەس ناتوانێت زاڵ بێت بەسەریدا، ئەو پەروەردگارەی دەیبەخشێت بەھەر کەسێک خۆی ویستی لەسەر بێت، وە یەکێک لەگەنجینەی چاکەکانی پێغەمبەرایەتییە، دەیبەخشێت بەھەر کەسێک خۆی بیەوێت، وە ئەو گەنجینە پڕ لە فەزڵ و چاکانە ھی ئەوان نین تاوەکو بە ئارەزووی خۆیان بیبەخشن بەھەر کەسێک خۆیان دەیانەوێت، وە بیشیگرنەوە لەو کەسانەیشی خۆیان دەیانەوێت. info
التفاسير:

external-link copy
10 : 38

أَمۡ لَهُم مُّلۡكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَمَا بَيۡنَهُمَاۖ فَلۡيَرۡتَقُواْ فِي ٱلۡأَسۡبَٰبِ

ئایا موڵک و دەسەڵاتی ئاسمانەکان و زەوی ئەوەیشی لە نێوانیاندایە ھی ئەوانە؟ تا ھەق و مافی ئەوەیان ھەبێت بە ئارەزووی خۆیان لێی ببەخشن و لێی نەبەخشن؟ ئەگەر وادەزانن دەی با ئەو ھۆکارانە بگرنە بەر دەیانگەیەنێتە ئاسمان، تاوەکو بڕیاری ئەوە بگرنە دەست بە کێی دەبەخشن و لە کێیشی دەگرنەوە؟ بەڵام باچاک بزانن ھەرگیز ناتوانن شتی وابکەن. info
التفاسير:

external-link copy
11 : 38

جُندٞ مَّا هُنَالِكَ مَهۡزُومٞ مِّنَ ٱلۡأَحۡزَابِ

ئەوانەی باوەڕیان بە موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) نەھێنا و بە دۆریان دانا، سەربازانێکی بەزیوون ھەروەک ئەو سەربازە بەزیوانەی پێشتر کە باوەڕیان بە پێغەمبەرەکانیان نەکرد و بەدرۆیان دانان. info
التفاسير:

external-link copy
12 : 38

كَذَّبَتۡ قَبۡلَهُمۡ قَوۡمُ نُوحٖ وَعَادٞ وَفِرۡعَوۡنُ ذُو ٱلۡأَوۡتَادِ

ئەو بێباوەڕانە یەکەم کەس نین کافر و بێباوەڕ بووبن، بەڵکو پێش ئەمانیش گەلی نوح و عاد پێغەمبەرەکانیان بەدرۆزانی، وە گەلی فیرعەونیش موسا پێغەمبەریان بەدرۆزانی، کە مێخ و زنجیری گەورەیان ھەبوو بۆ ئازار و سزادانی خەڵکی. info
التفاسير:

external-link copy
13 : 38

وَثَمُودُ وَقَوۡمُ لُوطٖ وَأَصۡحَٰبُ لۡـَٔيۡكَةِۚ أُوْلَٰٓئِكَ ٱلۡأَحۡزَابُ

وە گەلی سەمود و گەلی لوط و خاوەن باخ و درەختەکان کەگەلی شوعەیب بوون پێغەمبەرەکانیان بەدرۆزانی، ئەمانە ھەموویان ئەو کۆمەڵ و دەستانە بوون کە کۆبوبونەوە لەسەر بەدرۆ زانینی پێغەمبەرەکانیان و باوەڕ پێ نەکردن بەو پەیامانەی ھێنابوویان. info
التفاسير:

external-link copy
14 : 38

إِن كُلٌّ إِلَّا كَذَّبَ ٱلرُّسُلَ فَحَقَّ عِقَابِ

ھەریەک لەم کۆمەڵ و دەستانە پێغەمبەرەکانی خۆیانیان بەدرۆ زانی، بۆیە شایستەی سزای اللە تەعالا بوون و بەسەریاندا جێ بەجێ بوو، ئەگەر بۆ ماوەیەک دوایش کەوتبێت. info
التفاسير:

external-link copy
15 : 38

وَمَا يَنظُرُ هَٰٓؤُلَآءِ إِلَّا صَيۡحَةٗ وَٰحِدَةٗ مَّا لَهَا مِن فَوَاقٖ

ئەو کافر و بێباوەڕانە کە موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) یان بەدرۆزانی تەنھا چاوەڕێی فووی دووەمی کەڕەناکە دەکەن، کە ھیچ گەڕانەوەی بۆ نییە، سزای سەخت دەیانگرێتەوە ئەگەر بێتۆ لەسەر کوفر و بێباوەڕی بمرن. info
التفاسير:

external-link copy
16 : 38

وَقَالُواْ رَبَّنَا عَجِّل لَّنَا قِطَّنَا قَبۡلَ يَوۡمِ ٱلۡحِسَابِ

بەگاڵتە کردنەوە وتیان: ئەی پەروەردگارمان بەش و پشکی خۆمان سزامان بۆ پێش بخە لەدونیادا پێش ئەوەی ڕۆژی قیامەت بێت. info
التفاسير:
Bu səhifədə olan ayələrdən faydalar:
• أقسم الله عز وجل بالقرآن العظيم، فالواجب تَلقِّيه بالإيمان والتصديق، والإقبال على استخراج معانيه.
اللە تەعالا سوێندی خواردووە بە قورئانی پیرۆز، کەواتە واجبە باوەڕی پێ بھێنرێت و لە دڵدا جێگیر بکرێت، وە بەپیریەوە بچیت بۆ جێ بەجێ کردنی مانا و مەبەستەکانی. info

• غلبة المقاييس المادية في أذهان المشركين برغبتهم في نزول الوحي على السادة والكبراء.
پێوەرە مادییەکان زاڵ بووە بەسەر بیر و ھزری بتپەرست و موشریکەکاندا بەوەی ئارەزوویان دەکرد کە وەحی و نیگا دابەزییایە بۆ سەر گەورە و ناودارەکانی ئەوان. info

• سبب إعراض الكفار عن الإيمان: التكبر والتجبر والاستعلاء عن اتباع الحق.
ھۆکاری پشتھەڵکردنی بێباوەڕان لە باوەڕ و ئیمان: لوت بەرزی و خۆبەزلزانی و ھێز و دەسەڵاتیان ڕێگایان نەدان شوێن ھەق و ڕاستی بکەون. info