يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِيُّ إِذَا طَلَّقۡتُمُ ٱلنِّسَآءَ فَطَلِّقُوهُنَّ لِعِدَّتِهِنَّ وَأَحۡصُواْ ٱلۡعِدَّةَۖ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ رَبَّكُمۡۖ لَا تُخۡرِجُوهُنَّ مِنۢ بُيُوتِهِنَّ وَلَا يَخۡرُجۡنَ إِلَّآ أَن يَأۡتِينَ بِفَٰحِشَةٖ مُّبَيِّنَةٖۚ وَتِلۡكَ حُدُودُ ٱللَّهِۚ وَمَن يَتَعَدَّ حُدُودَ ٱللَّهِ فَقَدۡ ظَلَمَ نَفۡسَهُۥۚ لَا تَدۡرِي لَعَلَّ ٱللَّهَ يُحۡدِثُ بَعۡدَ ذَٰلِكَ أَمۡرٗا
سووره‌تی (¬ته‌ڵاق) (واته: جیابوونه‌وه‌ى ژن و پیاو له‌یه‌كترى) سووره‌تێكى مه‌ده‌نى یه‌و (١٢) ئایه‌ته بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ {ته‌ڵاقى سوننى و ته‌ڵاقى بیدعى} [ يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ إِذَا طَلَّقْتُمُ النِّسَاءَ فَطَلِّقُوهُنَّ لِعِدَّتِهِنَّ ] ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - وه باوه‌ڕدارانیش ئه‌گه‌ر ویستتان خێزانه‌كانتان ته‌ڵاق بده‌ن ئه‌وه ته‌ڵاقیان بده‌ن له كاتی عیدده‌ی خۆیاندا، كاتی عیدده‌ی ئافره‌ت ئه‌وه‌یه كه ته‌ڵاقی سوننی بێ، واته: كاتێك كه ویستت ته‌ڵاقی بده‌ی له حه‌یزو سووڕی مانگانه نه‌بێ، وه له پاكێتیهكدا نه‌بێ كه جیماعت له‌گه‌ڵدا كردبێ، وه نه‌شزانی ئایا حه‌ملی هه‌یه یان نا، ته‌ڵاق به‌و شێوازانه بوو ئه‌وا بیدعییهو گوناهبار ده‌بیت، وه زانایان بۆچونیان جیاوازه ئایا ئه‌و ته‌ڵاقه بیدعییه ده‌كه‌وێت یان نا؟ ته‌واوتر ئه‌وه‌یه ده‌كه‌وێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وانه‌بوو له پاكێتیهكدا بوو كه جیماعت له‌گه‌ڵ نه‌كردبوو، یان حه‌مله‌كه‌ی ده‌ركه‌وتبوو ئه‌و كاته ته‌ڵاقه‌كه سوننیه‌و به‌م شێوازانه ته‌ڵاقیان بده‌ن، تهڵاقێكى تر هه‌یه نه سوننیه‌و نه بیدعییهو دروسته هه‌ر كاتێك ئافره‌ت ته‌ڵاق بده‌یت ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌ى نهكهوتونهته سوڕى مانگانه‌وه له بچوكیدا، وه ئه‌وانه‌ى له سوڕى مانگانه كه‌وتونه له گه‌وره‌ییدا، وه ئافره‌تێك كه پێش گواستنه‌وه ته‌ڵاق بدرێت، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - (حه‌فصه)ى ته‌ڵاقدا، جبریل هات فه‌رمووى بیگه‌ڕێنه‌وه چونكه به‌رۆژ زۆر به‌رۆژوو ده‌بێت، وه به‌شه‌ویش زۆر شه‌ونوێژ ده‌كات، وه ئه‌و له‌به‌هه‌شتیشدا خێزانته، پێغه‌مبه‌ری خوایش - صلی الله علیه وسلم - گه‌ڕاندییه‌وه، وه (ئیبنو عومه‌ر) خێزانه‌كه‌ى ته‌ڵاقدا له‌كاتى سوڕى مانگانه‌دا بوو، (ئیمامى عومه‌ر) به پێغه‌مبه‌ری خواى - صلی الله علیه وسلم - وت: ئه‌ویش فه‌رمووى: (پێى بڵێ با بیگه‌ڕێنێته‌وه پاشان بیهێلێته‌وه تا پاك ده‌بێته‌وه، پاشان ده‌كه‌وێته‌وه سوڕى مانگانه، پاشان پاك ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر ویستى ته‌ڵاقى بدات ئه‌وا با له كاتى پاكى ته‌ڵاقى بدات كه جیماعى له‌گه‌ڵ نه‌كردبێت، ئه‌مه ئه‌و عیدده‌یه‌یه كه خواى گه‌وره فه‌رمانى پێ كردووه ئافره‌تى تێدا ته‌ڵاق بدرێت، پاشان پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌م ئایه‌ته‌ى خوێنده‌وه) [ وَأَحْصُوا الْعِدَّةَ ] وه كاته‌كه‌یشی بژمێرن وه بزانن كه‌ی ته‌ڵاقتان داوه بۆ ئه‌وه‌ی عیددهكه دیاریكراو بێ، كه ئافره‌ت ته‌ڵاق درا عیدده‌كه‌ی سێ (قورئه) واته: سێ حه‌یزه سێ جار بكه‌وێته سووڕی مانگانه‌وه [ وَاتَّقُوا اللَّهَ رَبَّكُمْ ] وه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن و سه‌رپێچی مه‌كه‌ن {له ته‌لآقى ره‌جعى نابێت ژن له ماڵ ده‌ربكرێت} [ لَا تُخْرِجُوهُنَّ مِنْ بُيُوتِهِنَّ ] وه كه ئافره‌تتان ته‌ڵاق دا ته‌ڵاقی (ره‌جعی) بوو (واته: ته‌ڵاقی یه‌كه‌م یان دووه‌م بوو) له ماڵه‌كانیان ده‌ریان مه‌كه‌ن با له ماڵه‌كانیاندا بمێننه‌وه، (ماڵه‌كانى داوه‌ته پاڵ ئافره‌تان بۆ ئه‌وه‌ى كه بزان شایانى ئه‌وه‌ن له ماڵ بمێننه‌وه‌و دهریاننهكهن، حیكمه‌تیش ئه‌وه‌یه كه هه‌ردووكیان پێكه‌وه له ماڵ بن و لێك نزیك بن نزیكتره كه رێكبكه‌ون، به تایبه‌تى ئافره‌تى ژیر زیاتر گرنگى به پیاوه‌كه‌ى ده‌دات و داواى لێبوردنى لێده‌كات و بایه‌خ به خۆى ده‌دات تا بیگه‌ڕێنێته‌وه) [ وَلَا يَخْرُجْنَ ] وه با ئافره‌تانیش خۆیشیان نه‌ڕۆن و ماڵ بهجێنههێلن [ إِلَّا أَنْ يَأْتِينَ بِفَاحِشَةٍ مُبَيِّنَةٍ ] ئیلا ئه‌گه‌ر ئه‌و ئافره‌ته فاحیشه‌و كارێكی خراپی كرد‌و پیاو له‌به‌ر ئه‌وه ته‌ڵاقیدا وه‌كو زیناكردن یان زماندرێژی و ده‌مدرێژی و جوێن دان و قسه‌كردن به پیاوه‌كه یان به كه‌سوكاری پیاوه‌كه ئه‌و كاته بۆی هه‌یه بینێرێته‌وه ماڵی باوكی [ وَتِلْكَ حُدُودُ اللَّهِ ] وه ئه‌مه شه‌رع و سنووری خوای گه‌وره‌یه‌و بۆى دیاری كردوون و ئه‌م سنوورانه مه‌به‌زێنن [ وَمَنْ يَتَعَدَّ حُدُودَ اللَّهِ فَقَدْ ظَلَمَ نَفْسَهُ ] وه هه‌ر كه‌سێك شه‌رع و سنووری خوای گه‌وره ببه‌زێنێ ئه‌وه زوڵم و سته‌می له خۆی كردووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تووشی سزای خوای گه‌وره ئه‌بێ [ لَا تَدْرِي لَعَلَّ اللَّهَ يُحْدِثُ بَعْدَ ذَلِكَ أَمْرًا (١) ] تۆ نازانی له‌وانه‌یه كه ته‌ڵاقی یه‌كه‌م یان دووه‌مت دا‌و ئه‌و ماوه‌ى عیددهیه كه سێ مانگه له ماڵه‌وه هێشتته‌وه له‌وانه‌یه ئه‌و ژن و پیاوه ڕێكبكه‌ون و پیاوه‌كه خێزانه‌كه‌ی خۆی بگه‌ڕێنێته‌وه‌و په‌شیمان بێته‌وه له‌و ته‌ڵاقه‌ی كه داوێتی.
التفاسير: