وَٱلَّٰٓـِٔي يَئِسۡنَ مِنَ ٱلۡمَحِيضِ مِن نِّسَآئِكُمۡ إِنِ ٱرۡتَبۡتُمۡ فَعِدَّتُهُنَّ ثَلَٰثَةُ أَشۡهُرٖ وَٱلَّٰٓـِٔي لَمۡ يَحِضۡنَۚ وَأُوْلَٰتُ ٱلۡأَحۡمَالِ أَجَلُهُنَّ أَن يَضَعۡنَ حَمۡلَهُنَّۚ وَمَن يَتَّقِ ٱللَّهَ يَجۡعَل لَّهُۥ مِنۡ أَمۡرِهِۦ يُسۡرٗا
{عیدده‌ى ئه‌و ئافره‌تانه‌ى ناكه‌ونه سوڕى مانگانه‌وه} [ وَاللَّائِي يَئِسْنَ مِنَ الْمَحِيضِ مِنْ نِسَائِكُمْ إِنِ ارْتَبْتُمْ فَعِدَّتُهُنَّ ثَلَاثَةُ أَشْهُرٍ وَاللَّائِي لَمْ يَحِضْنَ ] (ئوبه‌ى كوڕى كه‌عب) فه‌رمووى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - عیدده‌ى چه‌ند ئافره‌تێك له قورئاندا باس نه‌كراوه وه‌كو ئه‌وانه‌ى كه‌م ته‌مه‌نن و نهكهوتونهته سوڕى مانگانه‌وه، وه ئه‌وانه‌ى ته‌مه‌نیان گه‌وره‌یه‌و له‌سوڕى مانگانه كه‌وتوونه، وه ئه‌وانه‌ى دووگیانن، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: وه ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه بێ ئومێد بوونه له كه‌وتنه سووڕی مانگانه له‌به‌ر گه‌وره‌یى ته‌مه‌نیان، وه ئه‌وانه‌یشی كه هێشتا كه‌م ته‌مه‌نن و نه‌كه‌وتوونه‌ته سووڕی مانگانه‌وه، وه ئێوه گومانتان هه‌بوو له عیدده‌كه‌یان و نه‌تانزانی عیدده‌یان چه‌نده ئه‌وه عیدده‌ی ئه‌وانه سێ مانگه {عیدده‌ى ئافره‌تى دووگیان دانانى حهملهكهیهتى} [ وَأُولَاتُ الْأَحْمَالِ أَجَلُهُنَّ أَنْ يَضَعْنَ حَمْلَهُنَّ ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئافره‌ت ته‌ڵاقدرا یان مێرده‌كه‌ی مردو دووگیان بوون ئه‌و كاته عیدده‌یان بریتییه له دانانی حهملهكهیان، هه‌ر كاتێك حهملهكهیان دانا ئه‌وه عیدده‌كه‌یان كۆتایی هاتووه ئه‌گه‌ر ته‌نها رۆژێكیش بێت [ وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَلْ لَهُ مِنْ أَمْرِهِ يُسْرًا (٤) ] وه هه‌ر كه‌سێك ته‌قوای خوای گه‌وره بكات و خۆی له تاوان بپارێزێ ئه‌وا خوای گه‌وره كاروباری له دونیا‌و قیامه‌تدا بۆ ئاسان ئه‌كات، یان ته‌ڵاقدان و گه‌ڕاندنه‌وه‌و هێنانه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌ی له‌سه‌ر سوننه‌ت بێ خوای گه‌وره كاروباره‌كانی بۆ ئاسان ئه‌كات.
التفاسير: