وَرَٰوَدَتۡهُ ٱلَّتِي هُوَ فِي بَيۡتِهَا عَن نَّفۡسِهِۦ وَغَلَّقَتِ ٱلۡأَبۡوَٰبَ وَقَالَتۡ هَيۡتَ لَكَۚ قَالَ مَعَاذَ ٱللَّهِۖ إِنَّهُۥ رَبِّيٓ أَحۡسَنَ مَثۡوَايَۖ إِنَّهُۥ لَا يُفۡلِحُ ٱلظَّٰلِمُونَ
{داوێنپاكی‌و بە ئەمەكی یوسف پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم -} [ وَرَاوَدَتْهُ الَّتِي هُوَ فِي بَيْتِهَا عَنْ نَفْسِهِ ] ئه‌و ئافره‌ته‌ی كه له ماڵه‌وه بوو خێزانه‌كه‌ی عه‌زیز به نه‌رم و نیانی داوای لێ كرد كه كاری خراپی له‌گه‌ڵدا بكات، چونكه زۆر سه‌رسام بوو به جوانیه‌كه‌ى و زۆر خۆشیئه‌ویست [ وَغَلَّقَتِ الْأَبْوَابَ ] وه ده‌رگاكانی هه‌مووی داخست كه وتراوه: حه‌وت ده‌رگا بووه [ وَقَالَتْ هَيْتَ لَكَ ] وتی: وه‌ره پێشه‌وه كاری خراپم له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام بده، وه به [ هِئْتُ لَكَ ] ده‌خوێنرێته‌وه، واته: خۆم بۆت ئاماده كردووه [ قَالَ مَعَاذَ اللَّهِ ] یوسف - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: په‌نا ئه‌گرم به‌خوای گه‌وره [ إِنَّهُ رَبِّي أَحْسَنَ مَثْوَايَ ] هاوسه‌ره‌كه‌ی تۆ گه‌وره‌ی منه ئه‌و چاكه‌ی له‌گه‌ڵدا كردووم و خزمه‌تی كردووم چۆن من خیانه‌تی لێ ئه‌كه‌م [ إِنَّهُ لَا يُفْلِحُ الظَّالِمُونَ (٢٣) ] هه‌ر كه‌سێك كه سته‌م بكات به‌دڵنیایى سه‌رفرازو سه‌ركه‌وتوو نابێ.
التفاسير: