فَقَالَ ٱلۡمَلَأُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ مِن قَوۡمِهِۦ مَا نَرَىٰكَ إِلَّا بَشَرٗا مِّثۡلَنَا وَمَا نَرَىٰكَ ٱتَّبَعَكَ إِلَّا ٱلَّذِينَ هُمۡ أَرَاذِلُنَا بَادِيَ ٱلرَّأۡيِ وَمَا نَرَىٰ لَكُمۡ عَلَيۡنَا مِن فَضۡلِۭ بَلۡ نَظُنُّكُمۡ كَٰذِبِينَ
[ فَقَالَ الْمَلَأُ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ قَوْمِهِ مَا نَرَاكَ إِلَّا بَشَرًا مِثْلَنَا ] ده‌سه‌ڵاتداره كافرو بێباوه‌ڕه‌كان له قه‌ومی نوح وتیان: ئه‌ی نوح - صلی الله علیه وسلم - تۆش ته‌نها مرۆڤێكی وه‌كو ئێمه‌یت و نابینین هیچ جیاواز بیت له ئێمه [ وَمَا نَرَاكَ اتَّبَعَكَ إِلَّا الَّذِينَ هُمْ أَرَاذِلُنَا بَادِيَ الرَّأْيِ ] وه نابینین هیچ كه‌سێك شوێن تۆ كه‌وتبێ له ده‌سه‌ڵاتداران و پیاوماقولان و گه‌وره‌كان ته‌نها فه‌قیرو هه‌ژاران نه‌بێ كه ته‌نها بۆچوونێكی ساده‌یان هه‌یه‌و یه‌كسه‌ر شوێنت كه‌وتوون به بێ بیركردنه‌وه [ وَمَا نَرَى لَكُمْ عَلَيْنَا مِنْ فَضْلٍ ] وه نابینین ئێوه هیچ فه‌زڵێكتان به‌سه‌ر ئێمه‌وه هه‌بێ له شتی دونیاییدا [ بَلْ نَظُنُّكُمْ كَاذِبِينَ (٢٧) ] به‌ڵكو گومان ئه‌به‌ین كه ئێوه درۆزن بن.
التفاسير: