وَلَمَّا جَآءَ مُوسَىٰ لِمِيقَٰتِنَا وَكَلَّمَهُۥ رَبُّهُۥ قَالَ رَبِّ أَرِنِيٓ أَنظُرۡ إِلَيۡكَۚ قَالَ لَن تَرَىٰنِي وَلَٰكِنِ ٱنظُرۡ إِلَى ٱلۡجَبَلِ فَإِنِ ٱسۡتَقَرَّ مَكَانَهُۥ فَسَوۡفَ تَرَىٰنِيۚ فَلَمَّا تَجَلَّىٰ رَبُّهُۥ لِلۡجَبَلِ جَعَلَهُۥ دَكّٗا وَخَرَّ مُوسَىٰ صَعِقٗاۚ فَلَمَّآ أَفَاقَ قَالَ سُبۡحَٰنَكَ تُبۡتُ إِلَيۡكَ وَأَنَا۠ أَوَّلُ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ
وە کاتێک موسی ڕۆیشت بۆ گقتوگۆکردن لەگەڵ پەروەردگاریدا بۆ ئەو شوێنەی کە دیاری کردبوو بۆی، کە تەواوکردنی چل شەوەکە بوو، پەروەردگار قسەی لەگەڵ کرد وموسی گوێی لەقسەی ئەو بوو، کە فەرمانی پێکرد بەھەندێ شت ووڕیگریشی کرد لەھەندێکی تر لەگەڵ باسکردنی ھەندێ شتی تر، موسی زۆر حەزی لەبینینی پەروەردگاری کرد، بۆیە داوای لێکرد کە تەماشای بکات وبیبینێت، خوای گەورەش (جل جلالە) وەڵامی دایەوە وپێی فەرموو: لە ژیانی دونیادا تۆ من نابینیت، چونکە تۆ توانای ئەوەت نیە، بەڵام تەماشای ئەو کێوە بکە من خۆم پیشانی ئەو دەدەم جا ئەگەر ئەو توانی لەجێگای خۆی بمێنێتەوە وکاریگەر نەبوو پێی، ئەوا تۆیش دەتوانیت من ببینیت، خۆ ئەگەر لەگەڵ زەویدا تەخت ویەکسان بوو ئەوا تۆ لەدونیادا من نابینیت، جا کاتێک خوای گەورە خۆی پیشانی کێوەکە دا لەگەڵ زەویدا تەخت ویەکسان بوو، موسایش لەھۆش خۆی چوو کەوتە سەر زەوی، وە کاتێک ھاتەوە ھۆش خۆی لەوەی دووچاری بوو بوو، پاڕایەوە لەخوا و ووتی: پاکوبێگەردی بۆ تۆ - ئەی پەروەردگارم - لەھەرچی نەنگی وکەموکورتیەک کە شایستەی تۆ نەبێت، ئێستا من تەوبەم کردو گەڕامەوە بۆ لای تۆ لەوەی کە داوام لێ کردیت کە تۆ ببینم لە دونیادا، ومن یەکەمین كەسم لەباوەڕدارانی ناو گەلەکەم.
التفاسير: