ٱللَّهُ نَزَّلَ أَحۡسَنَ ٱلۡحَدِيثِ كِتَٰبٗا مُّتَشَٰبِهٗا مَّثَانِيَ تَقۡشَعِرُّ مِنۡهُ جُلُودُ ٱلَّذِينَ يَخۡشَوۡنَ رَبَّهُمۡ ثُمَّ تَلِينُ جُلُودُهُمۡ وَقُلُوبُهُمۡ إِلَىٰ ذِكۡرِ ٱللَّهِۚ ذَٰلِكَ هُدَى ٱللَّهِ يَهۡدِي بِهِۦ مَن يَشَآءُۚ وَمَن يُضۡلِلِ ٱللَّهُ فَمَا لَهُۥ مِنۡ هَادٍ
اللە تەعالا قورئانی پیرۆزی دابەزاندە سەر پێغەمبەرەکەی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) کە چاکترین گوفتار و فەرمایشتە، دایبەزاندە سەری ئایەتەکانی ھەندێکیان لە ھەندێکی تریان دەکەن لەڕاستگۆیی و جوانی و پێکەوە بوون و نەبوونی جیاوازی لە نێوانیاندا، چەندان چیرۆک و بەسەرھات و حوکم، وە موژدە و ھەڕەشە، وە سیفاتەکانی ئەھلی ھەق و ئەھلی باتڵ و جگە لەوانەیشی تێدا باسکراوە، ئەوانەی لە پەروەردگاریان دەترسێن کاتێک گوێبیستی ھەڕەشە و گوڕەشەکانی دەبن پێستیان تەزووی پیادێ و گرژ دەبێت، پاشان کە گوێبیستی ئومێد و مژدەکانی دەبن پێست و دڵیان نەرم دەبێت بۆ زیکر و یادی اللە تەعالا، ئەوەی باسکرا لە قورئان و کاریگەرییەکانی ھیدایەت و ڕێنموونی اللە تەعالان ڕێنموونی ھەرکەسێکی پێ دەکات کە خۆی بیەوێت، وە ھەر کەسێکیش ئەو سوک و ڕیسوا و گومڕای بکات، وە موەفەقی نەکات بۆ ھیدایەت و ڕینموونی ئەوا ھیچ کەسێک ناتوانێت ھیدایەتی بدات.
التفاسير: