ಪವಿತ್ರ ಕುರ್‌ಆನ್ ಅರ್ಥಾನುವಾದ - ಅಲ್-ಮುಖ್ತಸರ್ ಫಿ ತಫ್ಸೀರಿಲ್ ಕುರ್‌ಆನಿಲ್ ಕರೀಮ್ - ಕುರ್ಡಿಷ್ ಅನುವಾದ

ಪುಟ ಸಂಖ್ಯೆ:close

external-link copy
22 : 39

أَفَمَن شَرَحَ ٱللَّهُ صَدۡرَهُۥ لِلۡإِسۡلَٰمِ فَهُوَ عَلَىٰ نُورٖ مِّن رَّبِّهِۦۚ فَوَيۡلٞ لِّلۡقَٰسِيَةِ قُلُوبُهُم مِّن ذِكۡرِ ٱللَّهِۚ أُوْلَٰٓئِكَ فِي ضَلَٰلٖ مُّبِينٍ

ئایا ئەو کەسەی کە اللە تەعالا سینەی گوشاد کردووە بۆ ئیسلام و ھیدایەتی داوە بۆی، وە لەسەر ڕووناکی پەروەردگاریەتی، وەک ئەو کەسە وایە دڵی ڕەق بووبێت لەئاست زیکر و یادی اللە تەعالا؟! ھەرگیز وەک یەک نین، ڕزگار بوون بۆ ھیدایەت دراوانە، وە خەسارۆمەندیش بۆ ئەوانەیە دڵیان ڕەق بووە لە ئاست زیکر و یادی اللە تەعالا، ئەوانە لە گومڕاییەکی ڕوون و ئاشکرادان. info
التفاسير:

external-link copy
23 : 39

ٱللَّهُ نَزَّلَ أَحۡسَنَ ٱلۡحَدِيثِ كِتَٰبٗا مُّتَشَٰبِهٗا مَّثَانِيَ تَقۡشَعِرُّ مِنۡهُ جُلُودُ ٱلَّذِينَ يَخۡشَوۡنَ رَبَّهُمۡ ثُمَّ تَلِينُ جُلُودُهُمۡ وَقُلُوبُهُمۡ إِلَىٰ ذِكۡرِ ٱللَّهِۚ ذَٰلِكَ هُدَى ٱللَّهِ يَهۡدِي بِهِۦ مَن يَشَآءُۚ وَمَن يُضۡلِلِ ٱللَّهُ فَمَا لَهُۥ مِنۡ هَادٍ

اللە تەعالا قورئانی پیرۆزی دابەزاندە سەر پێغەمبەرەکەی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) کە چاکترین گوفتار و فەرمایشتە، دایبەزاندە سەری ئایەتەکانی ھەندێکیان لە ھەندێکی تریان دەکەن لەڕاستگۆیی و جوانی و پێکەوە بوون و نەبوونی جیاوازی لە نێوانیاندا، چەندان چیرۆک و بەسەرھات و حوکم، وە موژدە و ھەڕەشە، وە سیفاتەکانی ئەھلی ھەق و ئەھلی باتڵ و جگە لەوانەیشی تێدا باسکراوە، ئەوانەی لە پەروەردگاریان دەترسێن کاتێک گوێبیستی ھەڕەشە و گوڕەشەکانی دەبن پێستیان تەزووی پیادێ و گرژ دەبێت، پاشان کە گوێبیستی ئومێد و مژدەکانی دەبن پێست و دڵیان نەرم دەبێت بۆ زیکر و یادی اللە تەعالا، ئەوەی باسکرا لە قورئان و کاریگەرییەکانی ھیدایەت و ڕێنموونی اللە تەعالان ڕێنموونی ھەرکەسێکی پێ دەکات کە خۆی بیەوێت، وە ھەر کەسێکیش ئەو سوک و ڕیسوا و گومڕای بکات، وە موەفەقی نەکات بۆ ھیدایەت و ڕینموونی ئەوا ھیچ کەسێک ناتوانێت ھیدایەتی بدات. info
التفاسير:

external-link copy
24 : 39

أَفَمَن يَتَّقِي بِوَجۡهِهِۦ سُوٓءَ ٱلۡعَذَابِ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِۚ وَقِيلَ لِلظَّٰلِمِينَ ذُوقُواْ مَا كُنتُمۡ تَكۡسِبُونَ

ئایا ئەو کەسەی اللە تەعالا ھیدایەتی دابێت و ڕێنموونی کردبێت، وە لە دونیا موەفەق و سەرکەتووی کردبێت، وە لە ڕۆژی دواییشدا خستبێتیە بەھەشتەوە، وەک ئەو کەسە وایە کە بێباوەڕ بووبێت و لەسەر ئەو بێباوەڕییەش مردبێت و بەدەست و قاچ بەستراویش خستبێتییە دۆزەخەوە، وە بە دەموچاوی خۆی بپارێزێت لەسزای سەختی ڕۆژی دوایی؟! وە بەسەرزەنشتەوە بەو کەسانە دەوترێت کە بەکوفر و بێباوەڕی و گوناھ و تاوان کردن ستەمیان لە خۆیان کردووە: بچەژن سزای ئەوەی لەکوفر و بێباوەڕی و گوناھ و تاوان لە دونیا ئەتانکرد، ئەوە تۆڵە و سزاکەیەتی. info
التفاسير:

external-link copy
25 : 39

كَذَّبَ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡ فَأَتَىٰهُمُ ٱلۡعَذَابُ مِنۡ حَيۡثُ لَا يَشۡعُرُونَ

ئوممەتانی پێش ئەم بتپەرست و موشریکانە باوەڕیان نەھێنا و پێغەمبەرەکانیان بەدرۆ دانا، بەو ھۆیەوە لەپڕ سزای سەختیان بۆ ھات، بەبێ ئەوەی ھەستی پێ بکەن و بەتەوبە و گەڕانەوە بۆ لای پەروەردگار خۆیانی بۆ ئامادە بکەن. info
التفاسير:

external-link copy
26 : 39

فَأَذَاقَهُمُ ٱللَّهُ ٱلۡخِزۡيَ فِي ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَاۖ وَلَعَذَابُ ٱلۡأٓخِرَةِ أَكۡبَرُۚ لَوۡ كَانُواْ يَعۡلَمُونَ

اللە تەعالا بەھۆی ئەو سزادانەوە لە دونیادا زەلیل و ڕیسوا و سەرشۆڕی کردن، وە بێگومان سزای ڕۆژی دواییش کە چاوەڕوانیان دەکات گەورەتر و سەخترە ئەگەر بزانن. info
التفاسير:

external-link copy
27 : 39

وَلَقَدۡ ضَرَبۡنَا لِلنَّاسِ فِي هَٰذَا ٱلۡقُرۡءَانِ مِن كُلِّ مَثَلٖ لَّعَلَّهُمۡ يَتَذَكَّرُونَ

وە بێگومان لەم قورئانەی دابەزیووە بۆ سەر موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) ھەموو نموونەیەکمان لەخێر و شەڕ، وە ھەق و باتڵ، و باوەڕ و بێباوەڕی، جگە لەمانەیش بۆ خەڵکی ھێناوەتەوە، بە ئومێدی ئەوەی پەند و ئامۆژگاری وەربگرن لەوەی بۆمان باسکردون لەو نموونانەدا، کار بەھەقەکەی بکەن و دووریش بکەونەوە لەناھەقی و باتڵەکەی. info
التفاسير:

external-link copy
28 : 39

قُرۡءَانًا عَرَبِيًّا غَيۡرَ ذِي عِوَجٖ لَّعَلَّهُمۡ يَتَّقُونَ

ئەم قورئانەمان وا لێکردووە بەزمانی عەرەبی بێت، ھیچ خوار و خێچی و لادان و ناڕوونییەکی تێدا نەبێت، ئەمەش بۆ ئەوەی لە اللە تەعالا بترسن و شوێن فەرمانەکانی بکەون و دووریش بکەونەوە لەڕێگری و قەدەغەکراوەکانی. info
التفاسير:

external-link copy
29 : 39

ضَرَبَ ٱللَّهُ مَثَلٗا رَّجُلٗا فِيهِ شُرَكَآءُ مُتَشَٰكِسُونَ وَرَجُلٗا سَلَمٗا لِّرَجُلٍ هَلۡ يَسۡتَوِيَانِ مَثَلًاۚ ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِۚ بَلۡ أَكۡثَرُهُمۡ لَا يَعۡلَمُونَ

اللە تەعالا نموونەی مرۆڤی بتپەرست و موشریک و یەکخواپەرستی بە کۆیلەیەک ھێناوەتەوە کە کۆمەڵێک خاوەنی ناکۆکی ھەیە، ئەگەر ھەندێکیان لە خۆی ڕازی بکات ئەوانی تری لێ زویر دەبێت، ئەم کۆیلە ھەمیشە دۆش دادەمێنێت و نازانێت کامەیان ڕازی بکات، یەکێکی دیکەیش تەنھا کۆیلە و بەندەی تەنھا کەسێکە، دەزانێت گەورەکەی چی مەبەستە و داوای چی لێ دەکات، ئەمەیان ھەمیشە دڵ و دەروونی ئارام و لەسەر خۆیە، ھەرگیز ئەم دوو پیاوە وەک یەک نین، سوپاس و ستایش بۆ اللە تەعالا، بەڵکو زۆربەشیان نازانن ھەق چییە، بۆیە کەسى تر دەکەنە ھاوەڵ و شەریکی. info
التفاسير:

external-link copy
30 : 39

إِنَّكَ مَيِّتٞ وَإِنَّهُم مَّيِّتُونَ

ئەی پێغەمبەر بێگومان تۆ دەمریت و ئەوانیش دەمرن. info
التفاسير:

external-link copy
31 : 39

ثُمَّ إِنَّكُمۡ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ عِندَ رَبِّكُمۡ تَخۡتَصِمُونَ

پاشان - ئەی خەڵکینە- ئێوە لای پەروەردگارتان لە ڕۆژی قیامەتدا دەکەونە دەمەقاڵی و ناکۆکیەوە، ئەو کاتە ھەق و ناھەق ڕوون دەبێتەوە. info
التفاسير:
ಈ ಪುಟದಲ್ಲಿರುವ ಶ್ಲೋಕಗಳ ಉಪಯೋಗಗಳು:
• أهل الإيمان والتقوى هم الذين يخشعون لسماع القرآن، وأهل المعاصي والخذلان هم الذين لا ينتفعون به.
باوەڕداران و خەڵکانی لە خواترس ئەوانەن لەکاتی بیستنی قورئاندا دڵەکانیان دەترسێت، وە خەڵکانی تاوانبار و گوناهباریش ئەوانەن سوود لە بیستنی قورئان نابینن. info

• التكذيب بما جاءت به الرسل سبب نزول العذاب إما في الدنيا أو الآخرة أو فيهما معًا.
باوەڕ نەکردن بەوەی پێغەمبەران ھێناویانە و بەدرۆ زانینی ھۆکاری دابەزینی سزان جا لەدونیادا یان لە دواڕۆژدا بێت، یان لە ھەردووکیاندا بێت پێکەوە. info

• لم يترك القرآن شيئًا من أمر الدنيا والآخرة إلا بيَّنه، إما إجمالًا أو تفصيلًا، وضرب له الأمثال.
قورئانی پیرۆز ھیچ شتێکی پەیوەست بە دونیا یان دواڕۆژی پشتگوێ نەخستووە، ئیللا ھەمووی زۆر بەڕێک و پێکی و جوانی یان بە کورتی یان بەدوور و درێژی ڕوونکردوەتەوە، وە لەسەروو ئەوەیشەوە نمونەی بۆ ھێناونەتەوە تاوەکو خەڵکی بەئاسانی لێی تێ بگەن. info