وَمَآ أَرۡسَلۡنَا مِن قَبۡلِكَ مِن رَّسُولٖ وَلَا نَبِيٍّ إِلَّآ إِذَا تَمَنَّىٰٓ أَلۡقَى ٱلشَّيۡطَٰنُ فِيٓ أُمۡنِيَّتِهِۦ فَيَنسَخُ ٱللَّهُ مَا يُلۡقِي ٱلشَّيۡطَٰنُ ثُمَّ يُحۡكِمُ ٱللَّهُ ءَايَٰتِهِۦۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٞ
- ئەی پێغەمبەر - پێش تۆ ھیچ پێغەمبەر و نێرراوێکمان نەناردووە کە ئایەتەکانمان بەسەر خەڵیکدا بخوێننەوە، ئیللا ئەو پێغەمبەرە ھەرکاتێک ئەو کتێب و پەڕاوەی اللە تەعالای خوێندبێتەوە بەسەریاندا شەیتان وەسوەسەی دەخستە خوێندنەوەکەیەوە بۆ ئەوەی خەڵکی وابزانێت ئەو وەسوەسەیەش وەحی و نیگای اللە تەعالایە بۆ پێغەمبەرەکەی، ئەوسا اللە تەعالایش وەسوەسە و فڕوفێڵەکەی شەیتانی پوچەڵ کردەوە، وە ئایەت و نیشانەکانی خۆی چەسپاند، بێگومان اللە تەعالا زانا و ئاگادارە بە ھەموو شتێک، ھیچ شتێکی لا نھێنی و شاراوە نییە، وە دانا و کاربەجێیە لە بەدیھێنراوەکانی و ئەندازەگیریان و بەڕێوەبردنی کاروبارەکانیدا.
التفاسير: